چۆن وەدی هێنەری واتایەکی ڕاستەقینە ببین؟ / ئەرسەلان بورنا*

چۆن وەدی هێنەری واتایەکی ڕاستەقینە ببین؟
ئەرسەلان بورنا*
وردە وردە تێگەیشتن، زانیاری و ڕەنگە گرینگتر لە ئەوان کەسایەتی هەر کام لە ئێمە بە ناسینی دەوروبەری خۆمان تووشی گۆڕانکاری بنەڕەتی و بەرچاو ببێتەوە. ئەم ئاڵوگۆڕە هەردەم هەنگاو بە هەنگاو ڕوو دەدات کە دەبێ وێڕای دەست بەرداربوون لە ڕابردوو و بە هیوای پێک هێنانی داهاتوویەکی باشتر دەست پێ بکات. لەم چوارچێوەیەدا، بەردەوام و ڕۆژانە چ لەسەر ناوی کەسایەتی تاکەکەسی و چ لە ئاست بە کۆمەڵگا هەوڵ دەدەین هەتا بە شێوەیەکی گونجاو گەشە و پێشکەوین و بۆ کەسایەتییەکی ئارمانی و کاریگەردانێر بگۆڕدرین.
جیا لە ئەوەی کە نەزانی، خۆ بە دوور گرتن یا لەمپەڕ و گرفتە جۆراوجۆرەکان لە سەر ڕێگەمان بوونیان هەیە بەڵام ڕێگە لە بەردەم بژاردەکانیش کراوەیە. ئەگەری ئەوەی کە زۆربەی ڕێکار و بژاردە بەردەستەکان ڕەوتێکی نەرێنی و خراپ بە خۆوە بگرن و وەدی هێنەری هیوا و ئاواتەکان نەبن شتێکی ئاسایی و باوە. گرینگە بزانین دەرکەوتنی ئاکامەکانی لەم جۆرە دڵخۆشکەر نابن و ئەگەر بە باشی نزیکایەتی و هەڵسوکەوتییان لەگەڵ نەکرێ کاریگەرییەکی پێچەوانەیان لەسەر گرێدراوی تاک و کۆمەڵگا دەبێ.
وادیارە لە بارودۆخێکی لەم چەشنەدا باشترین ڕێگەچارە یا بژاردە بۆ تێپەڕبوون لە ئەو شێواز، خوێندنەوەیەکی ورد لەسەر هەڵوێست و پێگە و هەروەها، هەڵبژاردنی ڕێبازێکی ڕاست و درووست بێ. لەڕاستیدا، گرینگە یەکێک لە تایبەتمەندییە دەست نیشان کراوەکان؛ ڕاوەستە و پێداگری لە سەر ڕەوتێک ببێ کە لە ئاست بە ئەو گەشبین و بە درووستی دەزانین. لەم ڕوویەوە، هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک کە خاوەن کەموکووڕییە دەتوانێ لە بەرژەوەندی ئەوانی دیکەدا بشکێتەوە. کەواتە، هەر کەس هەوڵ دەدات لە گۆڕی بەرژەوەندییەکانی بۆ پێشڤەچوون لێکدانەوەی هەڵوێستەکان بکات.
شڵەژاوی، وەلانان و بێ ئاگایی لە سەر بابەتەکان دەتوانێ دەرگا بەرەو زۆرێک لە پرسە نەخوازراوەکان بکاتەوە. ئەمڕۆکە جڤاتە مرۆڤی و کۆمەڵگاکان بەرەو کۆیلایەتی بوون هەنگاو هەڵدەگرن کە ئەگەری دەرکەوتنی ئاڵۆزی و بەرەنگاربوونەوەیەکی نابەجێ لە لایەن ئێمەوە لە ئارا دایە. هەربۆیە، لە شوێنی هەست بە بەرپرسایەتی یا سازان لە سەر مژارە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و چاندییەکان هەوڵی دژایەتی و چەوساندنەوەی لایەنی بەرانبەر دەدەین. ئەم بابەتە لە ئاستێکی بەربڵاوتر لە نێوان تاک و کۆمەڵگا ڕوو دەدات کە جێی دڵەڕاوکێ و مەترسیدارە.
بەگشتی، هەر کام لە ئێمە تەنیا کاتێک دەتوانین پشتبەستوو بە دەستکەوتە وەدی هاتووەکان ببین کە واتایەکی ڕاستەقینە نەک ڕەها و نەگۆڕ بە ئەوان بدەین و لە سەر ڕەخنەگرتن و ڕەخنەدایین بۆ شرۆڤەیان کەڵک وەرگرین. بەپێی ئەم تێڕوانینە دەبێ تەکووزییەکی باش و لەبار بە خۆمان – لە سەر ناوی تاک – و کارەکانمان – لە سەر ناوی گشتی – بدەین هەتا بتوانین لەهەمبەر پرسەکان و دیاردە دەرکەوتووەکان لە ئەوان دەست لە بژاردەیەکی جێی متمانە بدەین. بەشداری لە تەواوی ئاستەکان پیداویستە لە گۆڕی ئەم سووڕە پێناسە بکرێ تاکوو دەرفەتە ڕەخساوەکان بۆ دەستەبەربوونی ئاکامێکی ئەرێنی بقۆزرێتەوە.
ئەرسەلان بورنا ( شرۆڤەکاری سیاسی )
توجە: مقالات منتشر در هەواڵ بیانگر دیدگاە نویسندگان آن می باشد.