هێمن، ڕووناکبیرێکی هه‌ستیار/ ناسر مینا

هێمن، ڕووناکبیرێکی هه‌ستیار
(نیگایه‌ک بۆ مرۆفی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستیار له شێعری هێمن، له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسیه‌وه)
کورته(چکیده):هه‌ستیاری و تێفکرین و ڕامانی رۆشه‌نبیرانه،چ له ژێر کاریگه‌ری و چ به‌کارتێکه‌ری له سه‌ر کۆمه‌ڵگا،گه‌رای دیارده و بۆچوونێکی جیاواز و له چه‌شنی جۆراوجۆری له بابه‌ت ئه‌ده‌بیات هێناوه‌ته گۆڕێ، وێژه ئه‌مڕۆ به گشتی به سه‌ر قۆناغ و شوێنه‌واری جیاواز دا تاقی ده‌کرێته‌وه و هه‌ر ڕۆژه رێبازێکی جیا له پێشوو،خۆی به سه‌ر فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵ دا ده‌سه‌پێنێ.گۆڕانی په‌یوه‌ندیه‌کان،ڕۆڵی مێدیا و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه له لایه‌ک و به جیهانی کردنی فه‌رهه‌نگ له لایه‌کی دیکه،پێویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ چاوخشاندنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی-فه‌رهه‌نگی به سه‌ر چه‌مک و ڕایه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناسینه‌وه‌ی شوناسی کۆمه‌ڵگا ده‌خوازێ.تا پێناسه‌ی خۆی له‌م ئاڵوگۆڕه پر له کێشمه‌کێشه دا ،له کیس نه‌دات و ئه‌و وێژه نه‌بیستراوه‌ی خۆی هه‌ست پێ بکات و ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش ، بێ له به‌ر چاوگرتنی شێوه‌ی زانستی و ئاکادمی ،که خاوه‌ن پێوه‌ر وئیستاندارد و واتای دیاریکراوی تایبه‌ته ، ره‌نگه به‌و شێوه باشه‌ی که چاوه‌ڕوانی ده‌کرێ جێبه‌جێ نه‌بێ
ئه‌م نووسراوه‌یه،بریتییه له باس و خواسی کۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات و مرۆفی کۆمه‌ڵایه‌تی و عاتفی له‌شێعردا،که له سه‌ر ڕێچکه‌و و ڕێبازی به‌رهه‌می هێمن موکریانی دا ،هه‌وڵ بۆ پێشاندانی ده‌درێت و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستیاره،به هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه(هه‌ر چه‌ند کورت) به دیدی کۆمه‌ڵناسیه‌وه خراوه‌ته به‌ر چاوی خوێنه‌ر.
وشه سه‌ره‌کییه‌کان:کۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات ،بزووتنه‌وه‌ی رووناکبیری،مرۆفی کۆمه‌ڵایه‌تی . مرۆفی هه‌ستیار
پێشه‌کی:
له سه‌رده‌می پێش مه‌شروته‌وه به هۆی رێژه‌ی زۆری نه‌خوێنده‌واری،بوونی ده‌سه‌ڵات و بافتی به هێزی عه‌شیره‌یی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی،داڕمان و شکافی قورس و جێگیری کۆمه‌ڵایه‌تی،نه‌بوونی پسپۆری و تێگه‌یشتنی زانیاری له‌بار و زانستی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی رامیاری پێویست،؛ ئیجتماعی فکری و به تایبه‌تی گه‌شه کردنی ئه‌ده‌بیات له باری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر بێ هێز و لاواز بوو(محمدی۱۳۹۵).دوای ئه‌م جه‌ریانه و له سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینیه‌وه، گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به چه‌شنی فکری یان هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی، جیا له کاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا به لای ئێمه‌ش دا شکاوه‌ته‌وه.له دوای ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه په‌یتا په‌یتا گۆرانی چه‌مک و رێچکه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له ژێر ئه‌و ئاڵوگۆڕه خێرایانه دا پێک دێت و به‌ربڵاوتر ده‌بیت و واتا و ته‌وه‌ری نوێ ئاوێته‌ی هونه‌ر و قوتابخانه ئه‌ده‌بیه‌کان ده‌بێ.هێمن وه‌ک مرۆفێکی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه، هه‌م بینه‌ر و هه‌م تێکه‌ڵی ئه‌و گۆڕانکاریانه ده‌بێت و وه‌ک ئه‌کته‌ر ئه‌زموونێکی تازه ده‌گێرێت و ئه‌و رووداوانه‌ش بێ کاریگه‌ری نین له سه‌ر ڕه‌وتی چه‌مک و ئه‌ده‌بی هێمن، بۆیه له دوا جار دا خۆی وه‌ک کاناڵێکی هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌ست پێ ده‌کات.که هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هزری کۆمه‌ڵگا بۆ پێشکه‌وتنێکی پایه‌دار دێنێته گۆڕێ.
کۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات:کۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات ،پێوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و بلاوکراوه و خوێنه‌ر له به‌ر چاو ده‌گرێت(کتبی۱۳۸۸).دوو فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م بابه‌ته به‌رهه‌م هاتن و به‌کارهێنانه.نووسه‌ر یان شاعیر وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رده‌نگیش وه‌ک به‌کارهێنه‌ر ده‌ناسرێت.
به‌رهه‌مهێنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نووسه‌ر و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و له کۆمه‌ڵ دا.هه‌وڵی ئه‌و بۆ تێگه‌یاندنی به‌رده‌نگ و کاریگه‌ری خستنه سه‌ر کۆمه‌ڵگا.هه‌ر ئه‌و به‌رده‌نگه‌یه که که‌سایه‌تی به نووسه‌ر ده‌دات و نووسه‌ر له به‌رهه‌مهێنان دا خه‌ریکی قسه‌کردن و ته‌عامولی کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ل به‌رده‌نگ یان خوێنه‌ره.هه‌روه‌ها له شرۆفه‌کردنی پێوه‌ندی ئه‌ده‌بیات و کۆمه‌ڵ هه‌موو کات ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته بایه‌خی پێبدرێت،که ئه‌ده‌بیات به پێی توخمی سه‌ره‌کی پێکهاتن _زمان _به شێوه‌ی سرووشتی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه.زمان له پێوه‌ندی مرۆفه‌کان له گه‌ل یه‌کتر پێکدێت و هه‌موو کات ڕوو له گه‌شه و پێشکه‌وتنه(قه‌هره‌مانی۱۳۹۵)
به‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه. چاو به چه‌مکی مرۆڤ له شێعری هێمن دا ده‌گێڕین.به چه‌ند وێنه بۆ دیاری کردنی ئه‌م بابه‌ته.
(هێمن)ی کۆمه‌ڵایه‌تی:(چه‌مکی ئینسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له شێعری هێمن دا)
هێمن له گێژاوی رووداو و لێکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا قه‌ڵه‌مباز لێ ده‌دا،ئه‌و گرفت و پرسگرێک و کێشانه‌ی به هه‌ر چه‌شن و شێوازێک ،په‌لکێشی واقعگه‌رایی بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر ره‌وت و ڕه‌هه‌ندی رووناکبیرین ، و تاک وه‌ک ئه‌کته‌ر و ئه‌زموونگێڕ ، تووشی شرۆفه و ڕه‌خنه و راڤه‌ی پرسه داخراوه‌کان ده‌که‌ن،ئه‌و ڕامانه فکری و فه‌لسه‌فیه‌ی له ناخ و توخمی ئه‌و پێشهاتانه دا ساز ده‌بێ و ئه‌نجامیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه،؛خاڵی به هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی له شێعر دا دێته هه‌ژمار،ئه‌کته‌ر ده‌بێته شاعیر،رووناک‌بیر و ره‌خنه‌گر،که تا ڕاده‌یه‌ک به تێگڕایی هه‌موویان ئه‌زموون ده‌کات و بۆ لای زۆر مه‌به‌ست و بابه‌تی نه‌گوتراو خۆی راده‌کێشێ.
هێمن یه‌که‌م که‌س نیه چه‌مکی مرۆڤ و سرووشت و ژن و رووداوه‌کان دێنێته سه‌ر زمان.به‌ڵام شێعر له ئه‌ده‌بیاتی هێمن دا،به تێکۆشانی به‌رچاوی شاعیر ده‌چێته خانه‌ی هه‌ڵگرتنی په‌یام و کاناڵێکی جیاواز،کاناڵێک تێکه‌ڵ به خه‌م و ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگا، که شاعیر دووره‌په‌رێز نابێت و به‌رپرسانه شێعر ده‌کاته پرس؛
خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م/کێ له ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ،شه‌م نه‌بێ(تاریک وروون،ل ۱۱۹)
ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات رۆشن ده‌کا/ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه نێو ده‌ریای عه‌ده‌م(ناڵه‌ی جودایی۲۰۰۳)
ئه‌و توانه‌وه بۆ به‌زمی خه‌ڵک و رووناهیه فه‌لسه‌فیانه، هه‌مان برپرسیاری و هه‌ست کردن به کۆمه‌ڵگایه،لێره‌دایه په‌یامی شێعر له کونجی خانه‌نشینی و حووجره و ته‌نیا بابه‌تی عاشقانه و عارفانه و زمانێکی فه‌رمی خوێنده‌واری و هه‌روه‌ها تاکخوازی و به‌رده‌نگی تایبه‌تی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بیانه، دێته ده‌رێ و ده‌پرینگێته‌وه بۆ کاناڵ و مه‌یدانێکی پڕ له رووداو و پێشهات و ئاڕمان و نامۆیی و رێچکه و رێباز و خه‌ون و خه‌یاڵ و پێوانه‌ی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی.
شێعری (یادگاری شیرین) یه‌کێک له هه‌ره به‌رچاوترین ده‌قه شێعریه‌کانی هێمنه،که له‌و شێعره دا ،شاعیر به تاک ده‌چته ژوورێ و به تاریفێکی جوان له‌و سرووشته‌ی به به‌ژنی مرۆڤی هاوچه‌رخی خۆی دا دیویه‌تی.به ڕه‌خنه‌یه‌کی رووناکبیرانه،ده‌رگای چوونه ژوور بۆ پرسێکی گران ده‌کاته‌وه و به زمانێکی خۆماڵیانه و ڕوانینێکی ره‌خنه‌گرانه ،که پێشتر نه‌بوه،پێ بۆ گرفته‌کان درێژ ده‌کات و په‌رده له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌داته‌وه، که باس کردنیان له‌و کاته‌دا،هه‌ڵگری چاوه‌روانی گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی،فه‌رهه‌نگی بوون .چوونکه باسێکی هرووژێنه‌ر بوون و که‌م که‌سیش توانیوێتی له سه‌ریان بدوێ.
هه‌ست کردن به بابه‌تگه‌لی؛دابه‌سته بوون،ژێرده‌سته‌یی فه‌رهه‌نگی تاک له کۆمه‌ڵ دا ،ده‌رکه داخستن،بڕانی هۆمێد و هیوا،چڵکه هه‌وری پێش‌گرتن له پێشکه‌وتن،له ژوور دانیشتنی بێ ئاکامی چینێکی گرینگی کۆمه‌ڵگا و … له به‌رامبه‌رئه‌وه‌ی ناوی به خوێندن و رۆشه‌نبیری داده‌نرێ.جوانترین هێمایه بۆ سه‌لماندنی،کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی شاعیر
ده‌رکی داخستوه له تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه…ده‌رکه داخستن له تۆ ده‌رکی هۆمێد داخستنه
ده‌رکه بشکێنه په‌چه بدڕێنه ڕاکه مه‌دره‌سه….چاره‌ی ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه هه‌ر خوێندنه(تاریک و ڕوون.ل۷۷)
له ڕووی واتاوه .شێعر له زمانی فه‌رمی و خوێنده‌وارانه‌ی پێش هێمن(به تایبه‌تی له ناوچه‌ی موکریان)هاتؤته ده‌رێ.شاعیر باس له فڕێدانی ڕه‌وشتێک و هێنانه گۆڕی بنه‌مایه‌کی تازه ده‌کات.ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی رووناکبیریه که له سه‌ده‌ی ۱۸ زایینی له ناوه‌راستی هه‌ڵڵای شکڵ‌گرتنی ئه‌ندیشه‌ی کۆمه‌ڵناسی وه‌ک زانستێک هه بووه .ئه‌و کات ویستی رووناکبیرانه ئه‌وه بوو که زۆر بافت و بنه‌مای قایمی کۆمه‌ڵگا که بناخه‌ی قورسیان داکوتابوو هه‌ڵگیرێن و داب و ره‌وشتی جیاوازتر و کراوه‌تر جێگه‌ی ئه‌وان بگرێته‌وه (ثلاثی۱۳۸۱)
شێعری (یادگاری شیرین) خاوه‌نی په‌یام و پێوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر فراوانه.نه‌ک پێوه‌ندیه‌کی ئامانجدار و ته‌سک و تایبه‌تی.؛ ئامانجی سه‌ره‌کی هێمن له دوو تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاو دا خۆ ده‌نوێنێ؛
یه‌ک؛ ئاوڕ دانه‌وه له کۆمه‌ڵ و هێنانه گۆڕ و شرۆفه‌ی باسێکی گشتی که کۆمه‌ڵگا تا ڕاده‌یه‌ک له پێکهاتنی ئه‌و پرسه دا چ ئاگاهانه بێت و چ نائاگاهانه به‌رپرسیاره و هه‌روه‌ها دیسان کۆمه‌ڵ به ره‌وشتێکی قووڵتر درێژه‌شی پێده‌دات
دوو؛ خه‌سارناسی و رێنوێنی به زمانێکی تایبه‌تی وبه‌راوه‌رکاری له نێوان کۆمه‌ڵگای شاعیر له گه‌ل کۆمه‌ڵی وڵاتانی دیکه و پێشاندانی ڕێگه‌چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی
ئاکامی ئه‌و په‌یامه له خه‌وهه‌ستان و خۆدیتنه‌وه‌یه‌کی فکریه.ئاکارێک دژ به باوه‌ری ئاسایی کۆمه‌ڵ که شاعیر لێره‌دا ده‌بێته رێ‌نوێن و ڕابه‌ڕی وه‌گه‌رخستنی راپه‌ڕینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی.که پێی وایه فڕێدانی ئه‌و ئاسه‌واره ده‌بێته گه‌شه و پێشکه‌وتن و داهاتوویه‌کی رووناک و ئه‌وه‌ش ره‌وشتی مرۆفێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه.که که‌وتۆته به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ دابێکی ناله‌بار و بێ ئاگاهی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک.که ره‌خنه ده‌گرێت و ئه‌و براوه‌رده به چاوی تاکی کۆمه‌ڵ دا ده‌داته‌وه.
کیژی خه‌ڵکی بۆمبی ئه‌تۆمی درووست کردوه و ئه‌تۆش . هه‌ر ده‌زانی ناوی ئه‌ستێوڵک و ده‌رخۆنه و پنه(د.ه..ل۷۶)
ناله‌ی جودایی،.ناڵه‌ی جودایی وه‌کۆۆ قه‌سیده‌یه‌کی بڵیند له ڕووی واتایی و به‌ژنێکی درێژ له بابه‌ت ده‌کار کردنی وشه و ڕسته دا .جیا له دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی دڵداری.زیاتر شیوه‌نێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه.وێنه‌ی سه‌ره‌کی وه‌ک زۆر به‌رهه‌می دیکه‌ی شاعیر،هه‌ڵبڕان و ده‌رکرانه له هه‌رێمێکی دیاریکراوی پڕ له نۆستالژی وبیره‌وه‌ری په‌روه‌رده‌بوون،هه‌رێمێک که به‌و پێشکه‌وتنه ئه‌ندێشه‌یه‌ی که شاعیر بۆی تێده‌کۆشی نه‌گه‌یوه.به‌ڵام دوورکه‌وته‌یی و حه‌سره‌ت و هه‌ست به غه‌ریبی کردنێکی گران ،هێمن بۆ لای زێد ده‌کێشێته‌وه .ئه‌و دووربوونه جه‌سته‌ییه.ناڵه کردنه ،دابڕانه،حه‌سره‌ت خواردن و ئاخ هه‌ڵکێشانه،. به‌ڵام دیاری ده‌کات که پچڕان نیه
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شه‌و /لێی حه‌رام کردم قه‌رار و خورد و خه‌و(ناڵه‌ی جودایی۲۰۰۳٫ل۲۷)
یادی یاران پێوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵی تاکێکی چالاکه له گه‌ل کۆمه‌ڵێکی داخراو .که ناڵه‌ی جودایی نه دووری له دڵداره، به‌ڵکو ئیجتماعی تر و گشتگیرتره و به گشتی ده‌رده‌که‌وێ که شاعیر ناتوانێ ئه‌م دیارده‌یه له بیر خۆی بباته‌وه،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌نگیش شاعیری له بیر چووبێته‌وه وئه‌و (دووری کێشان)،(داته‌پیوی)،(بێ په‌سیوی)،(بێکه‌سی)،(ده‌سته‌شکاوی) و (کۆڵه‌واری)یه‌ی که بۆ خۆی له سه‌ر خۆی ناو دێنێ. نه‌زانێت و کارتیکه‌ری ئه‌وان له‌سه‌ر رووخسار و هه‌ڵوێستی نه‌ناسرابێ.به‌ڵام ئه‌وه شاعیره هه‌وڵی تێکه‌ڵ بوونه‌وه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌داته‌وه.که قه‌تی له بیر نه‌چوونه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له بیر خۆیان بردبێته‌وه و نه‌یناسنه‌وه
ناله‌ی جودایی۲۰۰۳٫ل۳۰))ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه…ئێستێ بمبێنن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه؟
ئه‌و نه‌پچرانه،تان و پۆی کرده‌وه و هه‌نگاوی پێشووتری شاعیره که بناغه‌ی قورس و قایمی له سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا وێنا کردوه ، که شاعیر به هه‌ر ئامانجێک چ ترسی رووخان و چ حه‌سره‌ت و داخی مرۆڤێکی ئاسایی.ده‌یهه‌وێ له گۆمان ده‌ری بخات
لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون…لێم گه‌رێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی روون
پارچه گۆشتێکه دڵی من ڕوو نیه….ناڵه ناڵی من دره‌نگه زوو نیه(هه‌مان سه‌رچاوه)
هه‌ست به غه‌ریبی کردن و دووری له لایه‌ک و به ته‌نیا مانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی شاعیر له لایه‌کی دیکه، دوو هێزی سه‌ره‌کی پاڵپێوه‌نه‌ری وه‌دیهاتن و به‌رهه‌م هێنانی شێعری ناڵی جوداییه.به‌لام هێمنیش له دژکرده‌وه داپاڵ ده‌نێته ئه‌و دو دیاردانه و له شوێنێکی وه‌ک مه‌یخانه دا هه‌وڵ بۆ شاردنه‌وه یان رسوا کردنیان ده‌دات و ناڵه‌ی جودایی ده‌خوڵقێنێ. بۆیه له درێژه دا شاعیر له جێگه‌یه‌ک دا پێیوایه،ئه‌و که‌سه‌ی (ڕاونه‌نرابێ،ئه‌و که‌سه‌ی تێیهه‌ڵنه‌درابێ،ئه‌و که‌سه‌ی له ژوانێ ڕێی هه‌یه.له داوه‌ت دۆی هه‌یه،زیره‌ی نه‌گه‌یشتبێته ئاسمان.شانی دانه‌خزابێ و خانه خه‌راب نه‌بووبێ)(ناڵه‌ی جودایی۲۰۰۳) ، هیچ خه‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ست پێ نه‌کردبێ و ته‌نانه‌ت له زۆر جێگا وه‌ک داوه‌ت و ژوان رێگای هه‌بێ؟ وه به گشتی ئه‌زموونی مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک شاعیری،نه‌دیبێ ، چ پێویسته بناڵێنێ؟
ئه‌و که‌سه جێگه‌ی له مه‌ێخانه نیه….ئه‌و که‌سه باده‌و شه‌رابی بۆ چیه؟
بۆ چی بێت و بکا مه‌یخانه ته‌نگ….شوێنی دی زۆره بۆ گاڵته و جه‌فه‌نگ(ناڵه‌ی جودایی۲۰۰۳)
دواتر هێمن مرۆڤی ئیجتماعی دێنێته‌وه زمان و له گه‌ڵ هه‌وڵێکی تێکه‌ڵبوونه‌وه و هیوابه‌خشانه بۆ خۆی له لایه‌ک و کۆمه‌ڵگا و شوێنی مه‌به‌ست له لایه‌ک،گومان ده‌ڕه‌وێنێ.و ده‌ریده‌خا که ئه‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه ده‌بێ له جێگه‌ی خۆی دا به سه‌نگ و هه‌ستی پێ بکرێ .ده‌ری ده‌بڕێ که ئه‌و ناڵه‌کردنه ئیجتماعیه بۆ چیه؟
گه‌ر ده‌ناڵێنم ئه‌من په‌ککه‌وته نیم…تێده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیم(ه.س)
به‌شی کۆتایی شێعر به‌رچاوڕوونی شوێنی مه‌به‌ست پێشان ده‌دات.(کێو شاخ وچۆل و ده‌شت.باخی به‌هه‌شت.دار به‌رد و به‌نده‌ن،باخ ،مێرگ و چیمه‌ن،زورک و ته‌لان که‌ند و له‌ند ،بژوێن و زه‌نوێر زه‌مه‌ند.پاناوک هه‌وراز و نشێو.ئه‌شکه‌وت و زندۆڵ و په‌سێو.به‌فرچلووره و به‌سته‌ڵه‌ک.شیخال و رێچکه‌و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک)
دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانیاوی خۆم…چون له‌وانه وه‌رده‌گێڕم چاوی خۆم(سه‌رچاوه‌ی پێشوو)
جیا له‌و وێنه سرووشتیانه. نه‌وی بوونه‌وه به‌دی ده‌کا….(هۆبه‌و هه‌وار.لادێ و زێد خزم و کاک و دێد گرتنی بازی بێری شؤخ و شه‌نگ و ده‌ستی دۆی جوان و چه‌له‌نگ)
ئه‌گه‌ر وایه سه‌لمێندرا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی خه‌می شاعیر کۆمه‌ڵگایه.(دێم هه‌تا هه‌مبێ بڕست و بیر و هۆش.)چوونکه سه‌رچاوه‌ی ژیان و هێزی مانه‌وه‌ی هێمن هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، به هه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سار و گرفتێکه‌وه
ده‌رده‌که‌وێ که دونیای شێعر و نووسینی هێمن ،دوور له‌و جیهانه مادی و مه‌عنه‌ویه نیه،که ته‌یدا ده‌ژیت.هیچ ترازانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه که بتوانێ له دوورخستنه‌وه‌ی شاعیر له‌م بابه‌ته سه‌رکه‌وتوو بێت یان بیخاته په‌راوێز،چوونکه مرۆڤی کۆمه‌ڵایه‌تی شێعری هێمن ته‌نگه‌ژه‌ی کۆمه‌ڵگا له نانی سه‌ر سفره‌ی خۆی گرنگتر ده‌زانێت و گه‌ڕانی بۆ ده‌کات وه‌ک خۆی باسی ده‌کات:((کاتێک گه‌رای شێعرێک له مێشکم دا ده‌گۆڕێ و رووداوێکی جیهان سرنجم ڕاده‌کێشێ،کاتێ مه‌سه‌له‌یه‌کی ژیان هه‌ستی ده‌روونم ده‌هارۆژێنێ.من به‌په‌له‌م هه‌رچی زووتر ئه‌و هه‌سته ده‌رببڕم و خۆم له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه رزگار بکه‌م و بحه‌سێمه‌وه و له رێگه‌ی شێعر و نووسین وه‌ک تاکێک له کۆمه‌ڵ ته‌نیا توانیومه ئه‌رکی سه‌ر شانم به جێ بگه‌یه‌نم))(هه‌واری خاڵی ۲۰۰۳٫ل۷۸٫ئه‌زموونی شاعیری)
ئه‌و ئه‌رکه سه‌ر شانه‌ی که باس کرا و جه‌هانبینی شاعیر تێکۆشانی مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وه‌دیهێنانی ئینسان و کۆمه‌ڵێکی پێشکه‌وتوو له لایه‌نی جه‌هانبینی ئه‌رێنی یه‌وه ، نه‌ک ته‌واو ئاڕمانی.که به تێر و ته‌سه‌لی له شێعری فرمێسکێ ڕنوو دا و له‌شێوه‌ی داخوازیه‌کان دا خۆ ده‌نوێنێ
ئه‌و دونیا ئیجتماعیه‌ی شاعیر بۆی تێده‌کۆشی به چه‌ن هۆکار پێک نایه که ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند لایه‌ک بکه‌ین
_ بێ ده‌ره‌تانی که‌س له لایه‌ک و کۆمه‌ڵ له پێوانه‌یه‌کی گشتی؛
ئه‌گه‌ر تاوانی بێ هێزی نیه‌بۆچی له دونیا دا/ به‌شی من ماته‌م و شینه به‌شی خه‌ڵکی زه‌ماوه‌نده(ناڵه‌ی جودایی۲۰۰۳)
ئه‌و (من)انه‌ی هێمن که بێبه‌شی و بێهێزی نیشان ده‌ده‌ن .براوه‌ردکردنێکی هێمن له گه‌ل مرۆفگه‌لی دوونیایه لێره‌ش دا شێعر له چوارچێوه‌ی گشتی داده‌سووڕێته‌وه نه‌ک که‌س و تاک. که ده‌که‌وێته‌ره‌خنه‌و پرسیاری تێرامانی فه‌لسه‌فی له کۆمه‌ڵگا.
له کوێ حاڵی من و تۆ وا ده‌بوو ئه‌ی خۆپه‌ره‌ست ئێستا/ئه‌گه‌ر دنیا ئوسول و قاعیده‌و نه‌زم و حیسابی با(س.پ)
_ نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و بێملاباتی خه‌ڵک؛ به هه‌ر چه‌شن و شێوازێک له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی شێعری هێمن گرینگتره.چوونکه ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵک ده‌دوێنێت و وه‌ک به‌ربه‌ستی سه‌ره‌کی دیاری ده‌کات
دابی کوردی وایه،که‌س لاگیری لێقه‌وماو نیه/بۆچی سه‌رکۆنه‌ی بکه‌م لێم زیزه یاری مه‌هوه‌شم(تاریک و ڕوون۲۰۰۳)
لێره دایه کۆمه‌ڵگا به هه‌ر بۆچوونێکی ئاگاهانه و نائاگاهانه پێش له ئیجتماعی بوون ده‌گرێت و شاعیر ده‌که‌وێته تووڕه‌بوونێکی ڕاسته‌قینه و ناوی خۆی ده‌خاته لێقه‌وماوی. به‌ڵام پێ‌داگر و هیوابه‌خشه، که ئه‌و هیوایه له شێعره‌کانی هێمن دا تووشی هه‌وراز و لێژی زۆر ده‌بێت و له شێعری (ئاره‌زووی فرین) دا تا ڕاده‌ه‌یه‌ک و له شێعری (ره‌ق هه‌ڵاتم ) دا به لووتکه ده‌گات ،که له یه‌که‌م دا،شاعیر داخوازی فرینێکی خه‌یاڵی و فه‌لسه‌فیانه ده‌بێت و له لای دووهه‌مه‌وه باسی هه‌ڵاتنێکی فیزیکی ده‌کات له زۆر جێگای دیکه‌ش دا پێوه‌ست به باروودۆخی ئه‌و سه‌رده‌م ره‌خنه له خۆی ده‌گرێت و ته‌وس به خۆی داده‌دات.
تێگه‌یشتم عیلاجی ده‌ردی من مه‌ستی و شێتی و نه‌زانینه(دیوانی هێمن)
_نه‌بوونی زانیاری و ئاگاهی که‌سیه‌تی و نه‌بوونی هه‌وڵی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون؛
هه‌ر له ده‌سپێکی شێعری هێمن و له به‌رهه‌می (خاوه‌نی زێر)ه‌وه ده‌ست پێده‌کات
له بار و قیت و قۆزه خاوه‌نی زێر…ئه‌گه‌ر کووڕه‌و ئه‌گه‌ر گه‌وجه‌و شه‌ل و گێڕ
به‌ژن باریک و شووشو شۆڕه‌ڵاوه…ئه‌گه‌ر پیرێکی خوێنتاڵه و ورگ تێڕ
ده‌ڵێن زانا و ئه‌دیب و خوێنده‌واره…ئه‌گه‌ر نه‌یخوێندبێ شه‌ش پیت و دوو دێڕ
به‌ڵام زێرت نه‌بێ سووکی ئه‌گه‌ر تۆ ..بده‌ی ده‌رسی هه‌زاری وه‌ک شکسپێڕ(تاریک و ڕوون۲۰۰۳)
تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگای ئه‌و ده‌میش ڕێزنه‌گرتن له هونه‌ر و زانیاری و پڕڕه‌نگ بوونی مادیاته که هێمن وه‌ک دیارده باسی لێ ده‌کات.خه‌م بۆ تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵ ده‌خوات و هه‌وڵی مرۆڤانه‌ی بۆ ده‌دات
ده‌زانی بۆچی من هێنده په‌رێشان و خه‌فه‌تبارم/له بازاڕی ژیان غه‌یری هوونه‌ر نیمه چ سه‌رمایه
به توو تووش تووشی مه‌کته‌ب بۆ ده‌هاتم من که زانیبام..خه‌فه‌ت مه‌ینه‌ت که‌سه‌ر حه‌سره‌ت به‌شی ئینسانی زانایه(تاریک و روون.۲۰۰۳٫ل ۱۱۹)
یان له جێیه‌کی تر دا
له ناو بازاری ئه‌وڕۆکه‌ی ئه‌ده‌ب دا شێعری تۆ هێمن/وه‌کوو پووڵی چرووکه،هیچ ره‌واجێکی نیه و ناچێ(س.پ)
به‌ڵام مامۆستا هێمن وه‌ک مرۆڤی سه‌ره‌کی ئه‌م بابه‌ت و بازاره‌ی بۆ خۆی خۆی هاویشتۆته ناوی،چرای هۆمید و هه‌وڵ هه‌ڵده‌کات و خۆی لێ نادزێته‌وه و نا هومێد نابێ
_گه‌شبین به داهاتوو.؛
که به‌رچاوترینیان له‌شێعری ئێواره‌ی پاییز دا خوویا ده‌بێ.شاعیر دوای پێشاندان و وێنه‌ی شێعری ته‌ژی له تراژدیا .خه‌م و ئازار ،پاییز و کۆتایی و شه‌وی تاریک و حه‌ماسه‌سازی .هیوایه‌کی گه‌ش ده‌داته کۆمه‌ڵ و به‌رده‌نگ رینوێن ده‌کا بۆ هه‌وڵ و تێکۆشان.که ڕانه‌وه‌ستێ و ئاسۆی روونه
یان له شێعری(ته‌پڵی ئه‌مان )دا دیسان ئه‌و بابه‌تانه به چینیکی دیکه‌وه که زیاتر ڕه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیان پێوه دیاره باس ده‌کات و راسته‌وخۆ ده‌ریده‌برێ.ئه‌گه‌ر هیوا نه‌درێت ئه‌و بوون و مانه‌ش له ناو ده‌چێت
هه‌مه هیوا به دوا رؤژێکی رووناک..به‌شی ئینسانی بێ هیوا نه‌مانه
له به‌ر تۆ چاره‌نووسی شووم و به‌دفه‌ڕ…ئه‌وه‌ی قه‌ت لێی نه‌ده‌م ته‌پڵی ئه‌مانه(هێمن .س.پ. ۱۳۵٫)
_ره‌خنه و کووتانه سه‌ر ناحه‌زیه‌کانی ژیان ؛ که ئه‌و ناحه‌زیه له شێعری هێمن دا به ناوێکی توند و تیژ به شێوه‌یه‌کی گشتی هێرش ده‌کاته سه‌ر جوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، هه‌روه‌ها مرۆڤی ده‌روونی شاعیر و کۆمه‌ڵه‌که‌ی تووشی کاره‌سات ده‌کا.هێمن ئه‌وانه‌ی به ناوی جوراوجۆر و له شوێنی خۆی دا ناساندوه .بۆ وێنه،(مه‌ستی بێ خه‌م) له شیعری(ناله‌ی جودایی) و (بازه‌رگانی فرمێسک و خوێن) له‌شێعری (ئێواره‌ی پاییز) ،(دڵچڵکن) له (یادگاری شیرین) ، (گه‌نده پیاو) له‌شێعری (سووڕی ده‌وران) و .. که هه‌ر یه‌ک له وانه به شێوازێک به‌ر له پێکهاتنی ئاواتێکی به‌رزی شاعیر ده‌گرن به‌ڵام وه‌ڵامی خۆیان هه‌ر له ناو ئه‌و به‌رهه‌مانه وه‌رده‌گرنه‌وه.
ته‌زریقی درووشمێکی به کرده‌وه و هوشیاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوون؛
وه‌ک له شێعری (ئه‌من ده‌یڵێم و بێباکم) که راسته‌وخۆ چینێکی کۆمه‌ڵگا ده‌کوتێ یان له (ژوانی ئاغا )دا .یان به زمانێکی بێ گرێ به سه‌رۆکی وڵات ده‌ڵێت (به‌غدا نیوه‌ی ڕێت بێ). که ئه‌وانه ده‌بێ له به‌شی (ئینسانی سیاسی )هێمن دا چاویان لیبکرێت. یان زمانێکی ته‌نزاوی وه‌ک کوتانی پرۆژه‌یه‌کی جیهانی ؛
نایهه‌وێ یاریده‌دانی کۆمه‌گی ئه‌سڵی چوار جووجه‌ڵه‌ی ئاغای ترۆمه‌ن وێی که‌وت پللاری کورد(س.پ).
یان له شێعری سووڕی ده‌وران دا ئاماژه بۆ داهاتوو و گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌شنی مه‌زن ده‌رده‌کات
ئه‌وانه‌و و زۆر به‌رهه‌می دیکه‌ی باس نه‌کراو ، هێمن وه‌ک مڕۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌خه‌ن که به‌سه‌رهاتی کۆمه‌ڵگا به چه‌شنێک ده‌ڵێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ گوێی به‌رده‌نگی کۆمه‌ڵ که وا دیاری ده‌کا هه‌ر گرفتی تاقه یه‌ک که‌س وه‌ک هێمن بن.به‌ڵام به تێڕامانێکی زۆر ساده ،ئه‌وه ده‌خاته‌وه چوارچێوه‌ی گشتی چوونکه پێویستی گشتیه نه‌ک تاقه یه‌ک که‌سی دیاری کراو.پاشان به‌رده‌نگ هه‌ستی پێ ده‌کات و تێکه‌ڵ به خه‌می کۆمه‌ڵ ده‌بێت .هیچ جۆره مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی تایبه‌تی نیه شاعیر ده‌ری نه‌برێ به‌ڵکوو ئه‌زموونی هێمن وه‌ک ئینسانێک ئه‌و خاڵه به هێزتر ده‌کا.بۆ به ئاگاتر کردنی ئه‌و جڤاکه تایبه‌ته
(هێمن)ی هه‌ستیار؛زمانی شێعری هێمن ساده و ڕه‌وان ، خاوه‌ن شێوازێکی تازه‌یه.له‌و بابه‌ته هه‌ستیاریه‌ی که باس ده‌کرێ ،روانگه‌و و ستایلێکی جیاواز خۆڵقاوه.هه‌م زمان هه‌م مه‌زموونی ئاشقانه‌ی پێشتر نه‌گووتراو له شێعری هێمن دا ئه‌ده‌ب و کۆمه‌ڵگا لێکتر نزیک ده‌که‌نه‌وه.ئینسانی هه‌ستیاری تازه پێکهاتوو له گه‌ل ئه‌و زمانه ڕه‌سه‌ن و سواوه دا،شێعر ده‌گوازێته‌وه بۆ قۆناغێکی تازه‌تر و به‌ربڵاوتر و خه‌ڵکی تر و به هێنانه گۆری بابه‌تگه‌لی تازه‌تری به تایبه‌ت نه‌ناسراو ، زیاتر شێوه‌یه‌کی زمانی تایبه‌ت به خۆی دامه‌زراندوه تا ئه‌وه‌ی که درێژه پێده‌ری ره‌واڵی پێش خۆی بێت.
دڵ به گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمنیش ڕانه‌چڵه‌کێ…داده‌خورپێ ئه‌م دڵه ئه‌مما به‌خرمه‌ی بازنه(س.پ۷۵)
له ڕووی مێژووی ئه‌ده‌بیه‌وه زۆر پێشتر له هێمن گه‌رای گۆرینی زمانی شێعری بۆ قۆناغێکی له‌م چه‌شنه که‌وتۆته مێشکی ئه‌دیبان و نووسه‌ران.به‌ڵام به‌سته به هه‌ل و مه‌رجی زه‌مه‌نی ئه‌و سه‌رده‌م ،هیچکام وێنه‌ی هێمن زمانێکی تایبه‌تی له‌م چه‌شنه سواو و ساده و ناسک و پڕ له زه‌وق و جوانکاریان نه‌بوه. هێمن تا راده‌یه‌کی باش به ئه‌و شێوازه دا به لووتکه‌ی گه‌یاندوه. کێشه و ئارێشه و پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێ کاریگه‌ری نه‌بوونه له گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێمن بۆ شێوازێک که له یه‌ک خانه دا نابیندرێن چوونکه کۆی زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌کان وه‌ک شیعرگه‌لی ((بۆسه‌ی رۆژگار))،((چاره‌نووسی شاعیر))،((ماچی شیرین))((هێلانه‌ی به‌تاڵ))((گلێنه‌ی شاعیر))((تاوانی بێ هێزی))((شه‌وگاری ته‌نیایی))و…. تێکه‌ڵاو له عیشق و کۆمه‌ڵ و گرفت و پرسی رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تین ,به‌ڵام ناسک و هه‌ستیارن
ره‌نجی دووری دڵبه‌رم بۆ کوشتنی من کافیه..گه‌ر له دونیا دا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تی دیکه‌م نه‌بێ(ن.ج۲۰۰۳)
تازه‌گه‌ری و عاده‌ت شکێنی:؛ هێمن ده‌یهه‌وێ نه‌بێته پاشکه‌وته‌ی کۆمه‌ڵ.بۆیه فکری تاکی کۆمه‌ڵ بۆ لای خۆی راده‌کێشێ و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رهه‌م ده‌خوڵقێنێ
به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم ئه‌گه‌ر یارم له گه‌ڵ بایه..درۆیه گه‌ر گتوویانه به خونچێکی به‌هار نایه
له سه‌ر به‌فرێ به‌کار نایه وه‌کوو بیستوومه داوی ڕه‌ش/له سه‌ر کۆڵمه‌ت ه‌دی بۆ دڵگره ئه‌و بسکه تاتایه
به ڕیشی بۆزه‌وه سوجده‌ی ده‌به‌م من بۆ جه‌ماڵی تۆ/ئه‌دی بۆچی ده‌یانگووت دار که پیربوو تازه دانایه(س.پ۱۲۰)
لێره دا و له زۆر جێگای دیکه دا شاعیر به نیگا و روانگه‌یه‌کی جیاواز له پێشوو. ئاماژه ده‌کاته سه‌ر هه‌ست و نه‌سته‌کانی ژیانی عاتفی خۆیی و ده‌وروبه‌ری.شاعیر عاده‌ت و مه‌سه‌لێکی کۆنی کۆمه‌ڵگا وه درۆ ده‌خاته‌وه.ئه‌وه‌ش شێوازێکی تازه‌یه له‌شیعری هه‌ستیار دا
گوتت:بۆت دێمه‌جێژوانێ،هه‌زار سوێندت به‌شاڵم خوارد/له‌ئاهی عاشقانه‌ی من بترسه،نه‌ک له‌شاڵی من(س.پ۱۲۲)
ئه‌و عاده‌ت شکاندنه‌ی هێمن لێره‌دا نه پێ لێنانه له داب و ره‌سمێ کۆمه‌ڵ،به‌ڵکووپێشه‌نگایه‌تی کردنی هه‌ست و نه‌ستی عاشقانه‌ی شاعیره.ئه‌و نه‌ترسان له شاڵی هێمن .ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا بۆ نه‌هاتنی جێ‌ژوان هیچ یاسا و رێسایه‌کی نیه که لێی بترسیی و سزا ده‌رکات.دیسانیش کۆمه‌ڵ تا ڕاده‌یه‌ک ڕێگری کردوه له‌م کاره ، به‌ڵام ئاهی عاشقانه‌ی مرۆڤێکی هه‌ستیار به بڕوای هێمن ،مه‌ترسیدارتره‌و له‌وانه‌یه بۆ لای زۆر ئامانج و بابه‌تی نه‌گوتراو ڕابکێشرێ.لێره‌دا هه‌ست ته‌واو جێگا به باوه‌ر خاڵی ده‌کات. جیا له‌وه‌ش له زۆر جێگا به تایبه‌تی به‌رهه‌می (وت‌و وێژی کچ و کور ) ته‌وه‌ری قسه‌کان کۆمه‌ڵایه‌تیتره له وه‌ی که باڵی عاشقانه‌ی به سه‌ر دا کێشرابێ و ته‌وژمێکی ڕووناک‌بیری جێی خۆش ده‌کات.
گه‌رانه‌وه بۆ پێشوو:؛ له شێعری هێمن دا و به تایبه‌تی لایه‌نی دڵداریه‌وه . زۆر بابه‌تی پرڕه‌نگ له لایه‌ن نۆستالژی و حه‌سره‌ت خواردن بۆ رابردوو هه‌یه.ئه‌و دووری و دابڕانه جه‌سته‌یی له شاعیر ده‌قه‌ومێ، دڵخواز نیه ،به‌ڵکوو کۆمه‌ڵ و ته‌نگه‌ژه‌کانی ئه‌و ،به سه‌رشاعیر دا ده‌سه‌پێنێت و سووژه و یا ئۆبژه له شاعیر دوور ده‌کاته‌وه.که به م چه‌شنه ناوی دێنێت ؛
سته‌مکاری منی دوور خسته‌وه له‌و یاره شیرینه‌م..ئیدی چلۆن ڕقی زۆرم له ئازار و سته‌م نابێ(س.پ۱۷۶)
دیسان مرۆفی کۆمه‌ڵایه‌تی شێعری هێمن پێش له پێگه‌یشتنی مرۆڤی هه‌ستیار ده‌گرێت. بۆیه هێمن دێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی هه‌ر کات کێش و ته‌نگه‌ژه‌کان خڵاس بوون .ئه‌و جار بێته‌وه لایه‌نی دڵداریه‌که‌ی درێژه پێ بدات.که جوانترین وێنه‌ی له‌م بابه‌ته له شیعری (شه‌نگه‌بێری )دا خوویا ده‌بێ.که شاعیر پێی وایه قه‌ت به‌رده‌بێری شوانی به ته‌ختی شایی نادا.به‌ڵام ئه‌وه گرفته‌کان ئه‌و ڕێگایه‌ی بۆ هیمن وێنا ده‌که‌ن.
(جیابوونه‌وه‌ت ده‌رده به‌ڵام تۆش ده‌زانی تامی نیه) .ژوان و شه‌وراو و راز و نیازێک که به دڵ و مێشکێکی ئاسووده له خه‌م و ژانی کۆمه‌ڵگا نه‌بێت.هێمن پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئینسانه کۆمه‌ڵایه‌تییه به ئاواته‌کانی بگات ئه‌وجار؛
(گۆچانه‌که‌ی جارانم هه‌ڵده‌گرمه‌وه ..تۆ هه‌ر بێری به من هه‌ر شوان فریشته‌ی تاسه‌و ئاواتم)(س.پ۱۴۴)
هه‌رمانی زه‌وق و زمانی‌تایبه‌تی:؛ ئه‌و زمان و ئه‌ده‌به ناسک و پڕ واتایه‌ی هێمن به تایبه‌تی له لایه‌نی دڵداریه‌وه.باری شرۆفه کردنی کۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات به‌رچاوتر دیاری ده‌کات .به‌رهه‌می هێمن تا کاتی کۆتایی ژیانی پڕن له زه‌وق و واتا و هێما و گۆران و شێوازی تازه.که له زۆر لای دیکه و هونه‌رمه‌ندی دیکه دا له گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن ئه‌و جوانکاری و جوانوێژه‌ییه له کزی ده‌دات .به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه له ڕامانی هێمن دا به پێچه‌وانه‌ی که‌سانی دی نه‌ک کزتر نابێ، به‌ڵکۆ شاعیر هه‌ڵکشانی ئاسایی ته‌مه‌ن ڵه گه‌ل به‌رهه‌می به‌هێزی تازه دا ده‌حاوێنێته‌وه.و له یه‌ک خانه دا داڕژتنیان بۆ ده‌کات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته خالی سه‌ر لووتکه(تروپک) (نقطه اوج).له ڕووی واتاوه شاعیر زوو هه‌ستی به‌و هه‌ڵکشانه ئاساییه‌ی ته‌مه‌ن کردوه به تایبه‌تی له ساڵه‌کانی ۴۰ بۆ سه‌ریی ژیانی خۆی به‌ڵام زمانی ناسکی ئه‌ده‌بی و دڵدارانه‌ی نه‌ک کز نه‌بوه به‌ڵکوو له گه‌ڵ تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌رمه‌ندانه.به‌هێز و به‌رچاوه.ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌ر له لایه‌نی عاشقانه‌ی به‌رهه‌می هێمن دا زۆرتر دیاره تا لایه‌نی ئیجتماعی
هه‌تا کومتر ده‌بێ پشتم،پتر هه‌ڵده‌کشێ مینی ژۆب..ئیتر ده‌ستم به داوێنی کچی ئه‌م شاره ڕاناگا(س.پ۱۸۴)
کۆم بوونی پشت هێمای پیربوونی ئاسایی له لایه‌نی جه‌سته‌یی ودواتر بێ ئاگا نه‌بوون له جوانیه‌کانی دڵداری هیمن
یان
دێت و ڕاده‌برێ وه‌کوو سه‌روی ڕه‌وان من چبکه‌م…که به قووربانی نه‌که‌م رووحی ڕه‌وان من چبکه‌م
قه‌دی ئه‌و شۆخه وه‌کوو دووخ و وخه‌ده‌نگه ئه‌فسووس..پشته‌که‌م کۆمه وه‌کوو ماڵی که‌وان من چبکه‌م
ژیانی من ئێستا وه‌کوو خۆری ده‌می زه‌رده‌په‌ره/..پێم نه‌ما هێز و گۆڕ و ته‌وان من چبکه‌م(هێمن۲۶۹)
ئه‌و دیارده‌یه له شیعری هێمن دا و به تایبه‌تی کتێبی ناڵه‌ی جوودایی دا دیاری ده‌کات.شێعره‌کانی (شه‌رابی خه‌ست)(چاویلکه)،(ڕێژنه)،(بارگه‌ی یاران)،(خۆزگه) و… سه‌لمێنه‌ر و شایه‌تی ئه‌و په‌یامه‌یه
که دیسانێش ئه‌و گه‌ڕانه‌وه و داخه بۆ ڕابردوو و به‌راوه‌ردکردنی ته‌مه‌نی منداڵی و پیری تا کۆتایی هه‌ر دیاره
به منداڵی له‌لێوی ئاڵی تۆم هه‌ستاندوه ماچێ..به پێریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له بیر ناچێ(س.پ۱۲۱)
کوانێ ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رچۆپیم ده‌گرت با‌نگم ده‌کرد/دۆم ده‌وێ دۆی قۆڵ به‌بازن و په‌نجه نه‌خشینم ده‌وێ(۲۶۵س.پ)
(من)ی عاشقانه له شێعری هێمن دا به له به‌ر چاوگرتنی پێوانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی که پێشتر باس کراوه به سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌کی دا دابه‌ش ده‌بێت
۱)ماتبوون.:خۆ مات کردن و هێمن بوونێکی فه‌لسه‌فی که زۆر ڕێگاو رێباز له به‌ر چاوی ئه‌کته‌ر گیراوه‌و هونه‌ر به په‌رێشانی ناو دێنێت و خۆ ره‌هاکردنێکی کاتی باڵ به سه‌ر که‌سایه‌تی شاعیر دا ده‌کێشێت و به‌ڵام بێ باکیه‌ک هه‌ر له جێی خۆی ده‌رجا لێ ده‌دات
له گۆشه‌ی بێکه‌سی دا ئێسته وا دڵته‌نگ و خه‌مبارم..نییه باکم ئه‌گه‌ر ماڵم به جارێکی به قوڕداچێ(س.پ۱۲۱)
یان زۆر به ڕوونی که دڵداری ناخاته پیشه‌نگی ڕامانی خۆی.لێره‌دا هێمنی ئیجتماعی به سه‌ر هێمنی هه‌ستیار دا سه‌رده‌که‌وێ
منی زنجیر پسێن لێره ئه‌سیری بسکی جوانێکم…زمانه گه‌رچی ئاڵۆز وپه‌شێوه ((که‌ڵ به موو به‌نده))
گوتێ ئێواره بازارێ وه‌ره ماچت ده‌مێ نه‌مویست ……
گوتم فێر نیم و ناتوانم هزرم بۆ هه‌ستم وه‌لا بنێم.چوونکه ژینی ده‌سته‌نده‌یی له گه‌ڵ ئیجتماعی بوونی ئه‌و یه‌ک ناگرنه‌وه
دڵم سه‌دهێنده‌ی دیکه به‌ناز بشکێنی ده‌نگ ناکه‌م چ سودێکی هه‌یه کێیه بپرسێ داد و گازه‌نده(ناڵه‌ی جودایی۲۰۰۳)
ئه‌وه ؛ ئه‌وجی هه‌ڵکشانی فاکتره‌کانی کۆمه‌ڵگا به سه‌ر که‌سایه‌تی دڵداری شاعیره
۲)ته‌نیایی:ته‌نیایی له به‌رهه‌می شاعیر دا جوغرافیایه‌کی بڵاوی له ده‌ست دا هه‌یه.به تایبه‌تی وه‌ک زۆربه‌ی شاعیرانی دیکه له ده‌ست ته‌نیایی ده‌ناڵێنێت به‌ڵام ئه‌و ته‌نها مانه‌وه‌یه نه هی توند و تۆڵی ره‌قیبی عیشقی و نه لاوازی شاعیر ، به‌ڵکوو ئه‌و ته‌نهاییه‌ی عاشقانه‌ی هێمن .ته‌نیایه‌یک تێکه‌ڵ به ڕووحێکی برینداری کۆمه‌ڵایه‌تیه.که مه‌عشووق ،خۆی وه‌ک مرۆڤ نه‌ناسیوه و هه‌وڵ بۆ ناسینیش به هیچ شێوازێک نادا له‌و باره‌یه‌وه زانست و زانیاری نیه.له‌و ته‌نیابوونه ئیجتماعیه‌ی شاعیر ناگات.ته‌نانه‌ت له واتای خۆشه‌ویستی شاره‌زا نیه.
که ماڵت بێ که‌ماڵت بۆ چیه له‌م شاره وێرانه./که ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دیت گوڵم نه‌یویست که‌ماڵی من
ئه‌گه‌ر ده‌یزانی مانای خۆشه‌ویستی ئه‌و کچه کورده/به سه‌د یاقووت و گه‌وهه‌ر نه‌یده‌دا فرمێسکی ئاڵی من
ره‌ش و تار و درێژه و پر له ئازار و خه‌م و ده‌رده/به‌ڵێ شه‌وگاری دووری بوو سه‌راسه‌ر ژینی تاڵی من(س.پ۱۲۲)
ئه‌و نه‌بوون و مه‌حدودیه‌ته شاعیر به پرسیاره‌وه بۆ نیگایه‌کی دیکه ده‌بات
تۆ نه‌دیوی بۆیه من شه‌و چاوم له ئاسمانێ بڕی ..تۆ به‌دی که‌م گرشه‌گرشی مانگ و په‌روینم ده‌وێ(س.پ۲۶۵)
۳)تامه‌زرۆیی: به پێچه‌وانه‌ی زۆر بابه‌ت . له‌و لایه‌نه دا شاعیر پڕبوونێکی هه‌ستی دڵداری له سه‌ر دایه که بۆ خۆی به جوانپه‌ره‌ستی ناوی دێنێت.و هیچ له‌مپه‌رێک ناتوانێ پێشی پێ بگرێ .مه‌گه‌ر شاعیر بۆخۆی و به بۆنه‌یه‌کی جیاواز
جیڵوه‌یی جوانی له‌هه‌ر چی داهه‌بێ خۆشم ده‌وێ/رۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و رۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م(ناڵه‌ی جوودایی۲۰۰۳)
پیر و زۆرهانم و ئێستاش دڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یهه‌وێ..سه‌ر و ماڵم به فیدای خه‌ت و خاڵ و په‌رچه‌م که‌م
داستانی مه‌م و زین کۆنه کچێکم گه‌ره‌که…شلکه ڕانی بکوشم بۆنی له سینگ و مه‌م که‌م
من له جوانی ده‌گه‌ڕێم تێپه‌ڕه زستانی دزێو..کچ که ڕووم ناده‌نێ با سه‌یری گۆڵ و شه‌ونه‌م که‌م(س.پ۱۳۸)
هێمن له‌و عاشق بوون و خۆشه‌ویستیه ده‌گات و بۆ ڕووناکی به‌خشین و گه‌شبین به داهاتووی عیشق و کۆمه‌ڵ.ئه‌و تامه‌زرۆ بوونه بۆ لا بردنی غوباری ناهۆمێدی به ستایلێکی جیاواز به کار دێنێ که بێ هاوتایه
ده‌مهه‌وێ به‌و سمێڵه زورانه‌م/ئاره‌قی سینگ و باخه‌ڵت بسڕم/ده‌مهه‌وێ بسکه نه‌رمه‌که‌ت بگرم/ده‌مهه‌وێ چاو له چاوه‌که‌ت ببڕم
ده‌مهه‌وێ هیممه‌ت و هۆمێدی من/ئه‌تڵه‌سی نا هۆمێدی بدڕێ/ده‌مهه‌وێ په‌نجه‌که‌ت به ئه‌سپایی/تۆزی خۆربه‌ت له ڕووم بسڕێ(س.پ ۱۷۸)
ئه‌نجام؛ هێمن یه‌کێک له درشتترین شاعیران ئه‌ده‌بی کوردی و ڕووناکبیرێکی هه‌ستیاره که له ناکۆکی و هاودژه‌کانی واقیع ده‌دوێ .رووناکی ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه چه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ناسین و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی.مرۆفێکه له ناوئاخنی رووداوه هه‌ستیاره‌کان دا دوور ناکه‌وێته‌وه.چوونکه له ڕێبازی ئه‌ده‌بی ئه‌و دا چاره‌نووسی کۆمه‌ڵ و شاعیر پێک هه‌ڵبه‌ستراوه.هه‌رچی به سه‌ری دێ له قۆناغێکی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌ڵده‌قوڵی.هه‌رچی به سه‌ر کۆمه‌ڵگاش بێت ئه‌رێنی و نه‌رێنی ،ئه‌وه هێمن به هی خۆی ده‌زانێت و دژکردوه‌ی تایبه‌ت نیشان ده‌دات.هێمن وه‌ک ڕۆشه‌نبیرێک به پێی ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌کانی ، هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر ناله‌باریه‌کانی کۆمه‌ڵگا ته‌سلیم نه‌بوه،به‌ڵکوو به گرتنه به‌ری ئاراسته‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه له به‌رامبه‌رپێکهاته پواو و سواو کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان.لایه‌نی واتایی ئه‌و پێکهاته‌ی دایه به‌ر ڕه‌خنه،که کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و لارێبوون یان په‌نگخواردوویی له ڕابردوو دا ده‌برد.ئه‌گه‌ر له هێندێک شوێن دا له ڕچه‌ی شێعریش لای دابێ .ئه‌وا له سه‌ر گه‌وره‌ڕێی رۆشه‌نگه‌ری و ڕۆشه‌نبیری کۆمه‌ڵایه‌تی دا خۆی دیوه‌ته‌وه(ره‌زایی۱۳۹۵). ناسینی هێمن به له به‌ر چاوگرتنی هه‌ل و مه‌رجی زه‌مانی سه‌رده‌م خۆی و ئێستا .هه‌ویرێکه؛ئاوێکی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و چاویڵکه‌ی تیژی زانستی ده‌خوازێ
ژێده‌ر:
_اسکارپیت، روبر،۱۳۸۸،جامعه‌شناسی ادبیات ،کتبی،(ترجمه).مرتضی،سازمان مطالعه و تدوین کتب(سمت).مرکز تحقیق و توسعه علوم انسانی
_ره‌زایی،یوونس،۱۳۹۵،هێمن له دوو ده‌لاقه‌ی هیوای ئیدئۆلۆژیک و ره‌شبینی فه‌لسه‌فی یه‌وه،جامعه کردستان،۳۴،۸ لاپه‌ڕه.مه‌هاباد
هێمن،۲۰۰۳ زایینی،ناڵه‌ی جودایی،سوێد.چاپخانه‌ی ده‌زگای رۆشه‌نبیری سوێد
احمدزاده،هاشم،۱۳۸۶،از رمان تا ملت(پژوهشی در گفتمان ر‌وایی فارسی و کردی)،(ترجمه)سجادی،بخت‌یار،سنندج، دانشگاه کردستان
ریتزر، جورج ،۱۳۹۱،نظریه های جامعه‌شناسی،(ترجمه)، ثلاثی،محسن(مترجم)،،،
محمدی،برات،۱۳۹۵،بررسی جامعه‌شناختی و آسیب شناسی اجتماعی در آیینه شعر مشروطه،دانشگاه آزاد اسلامی واحد ارومیه
توجە: مقالات ارسالی بیانگر دیدگاە نویسندگان آن می باشد.