حه‌سه‌ن ڕۆحانی: کێشه ئابوورییه‌کانی ئێران سه‌د ساڵی دیکه‌ش چاره‌سه‌ر نابێت

حه‌سه‌ن ڕۆحانی: کێشه ئابوورییه‌کانی ئێران سه‌د ساڵی دیکه‌ش چاره‌سه‌ر نابێت
به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به کورته‌ی کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆی له ساڵی ڕابردوودا لێدوانێکی تێر و ته‌سه‌لی پێشکه‌ش کرد.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: کێشه ئابوورییه‌کانی وڵات زۆر قووڵه و تا سه‌د ساڵی دیکه‌ش چاره‌سه‌ر نابن و هیچ کاتیش نه‌موتووه ئه‌و کێشانه به سه‌د ڕۆژ چاره‌سه‌ر ده‌که‌م. ته‌نها ئینسانێکی بێ عه‌قڵ ده‌ڵێت به سه‌د ڕۆژ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌م.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: من هه‌رگیز ئیدعام نه‌کردووه شاکلیدی چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان ته‌نها پرسی ئه‌تۆمییه.
ڕۆحانی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابووریش ده‌ڵێت: من به ته‌واوه‌تی ده‌سته‌واژه‌ی قه‌یران قبووڵ ناکه‌م، هیچ قه‌یرانێک له‌ئارادا نییه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: بژێوی ژیانی هاووڵاتیان له ساڵی ۹۵دا باشتر له‌وه‌ش بوو که ئێمه پێشبینیمان ده‌کرد.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی هه‌ندێ به‌ڵێنیشی بۆ ساڵی ۹۶ به هاووڵاتیانی ئێرانی دا و جه‌ختی کرد: ساڵی ۱۳۹۶ لانیکه‌م ۲۰ له‌سه‌دی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کۆمیته‌ی ئیمداد و بێهزیستی زیاد ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش ڕه‌قه‌مێکه له نێوان ۱۸۰ بۆ ۲۰۰ هه‌زار تمه‌ن.
ڕۆحانی هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به یارانه‌ی چینی هه‌ژار ئاشکرای کرد: پێویسته یارانه‌ی چینی هه‌ژار زیاد بکرێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به دۆخی بانکه‌کان له ده‌وڵه‌تی چوار ساڵه‌ی خۆیدا ڕاشیگه‌یاند: دۆخی ئابووری بانکه‌کان له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا زۆر باشتر و له‌بارتر بوو له چاو ده‌وڵه‌تانی پێشوو.
سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به مووچه‌ی کرێکارانیش گوتی: مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران به گوێره‌ی هه‌ڵاوسان زیادی کردووه. ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ڵاوسان ۱۰ بۆ ۱۲ له‌سه‌د بووبێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران ۱۵ له‌سه‌د زیادی کردووه.



