سیاسیمهمترین های هەواڵ
هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان تاوتوێ ده‌کات

هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان تاوتوێ ده‌کات
کۆبوونه‌وه‌که ده‌ستیپێکرد
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان له شاری هه‌ولێر، ده‌ستیپێکرد.
مژاری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ش، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و روونکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانه سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە رۆژ نوری شاوێس، هۆشیار زێباری، فواد حوسێن، قوباد تاڵەبانی، هێمن هەورامی و فەلاح مستەفا، بەشداری له کۆبوونەوەکە دەکەن.