ئەوانەی منداڵیان هەیە زیاتر دەژین

لە نوێترین توێژینەوەی په‌یمانگای کارۆلینسکای سویددا دەرکەوتوە، ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵیان هه‌یه، دو ساڵ له‌و دایک و باوکانە زیاتر ده‌ژین که منداڵیان نییه.
د.کارین مۆدیگ، سەرپەرشتیاری توێژینه‌وه‌که لە پەیمانگای کارۆلینسکای رایگه‌یاند: توێژینه‌وه‌کانی پێشتر دەریانخستوە ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵیان نییه زیاتر ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هۆکاره‌کانی ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی رون نه‌کردوه‌ته‌وه.
تیمه‌که له‌سه‌ر که‌موکورتیی توێژینه‌وه‌کانی پێش‌و سەبارەت بە دۆخی ژیانی خێزانەکان ده‌ستیان به کاره‌کانیان کرد و لێکۆڵینه‌وه‌یان له داتای ژیانی (۷۰۴) هه‌زار و (۴۸۱) پیاو و (۷۲۵) هه‌زار و (۲۹۰) ژن کرد که له ساڵانی (۱۹۱۱) بۆ (۱۹۲۵) له‌دایکبون و له سوید ژیاون.
توێژه‌ره‌کان دوای تۆمارکردنی باری شارستانیی هه‌ریه‌کێک له‌و که‌سانه و ژماره و ره‌گه‌زی منداڵه‌کانیان و دواتر دەستیان بە لێکۆڵینه‌وه کرد لەسەر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو (۶۰) ساڵه‌وه‌یه و منداڵیان نییه، چ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌که کە له گۆڤاری “Journal of Epidemiology & Community Health”دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی لانی که‌م منداڵێکیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری مردنیان له‌وانه‌ی دیکه که‌متره.
توێژه‌ره‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتوه، ئه‌و پیاوانه‌ی منداڵیان هه‌یه نزیکه‌ی دو ساڵ له‌و پیاوانه زیاتر ده‌ژین که منداڵیان نییه و ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان هه‌یه نزیکه‌ی ساڵێک و شەش مانگ له‌و ژنانه زیاتر ده‌ژین که منداڵیان نییه.
بەپێی لێکۆڵینەوەی تیمی توێژەران له په‌یوه‌ندیی بونه خاوه‌ن منداڵ و ته‌مه‌ن درێژیی و بۆیان ده‌رکه‌وتوه، پیاوانی خاوه‌ن منداڵ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت درێژترین ته‌مه‌نیان هه‌بێت.