زانیارى ورد له باره‌ى ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ى ئه‌مریکا وێرانیکرد

زانیارى ورد له باره‌ى ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ى ئه‌مریکا وێرانیکرد
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌ى ئاسمانى شعیراتى پارێزگاى حمس له لایه‌ن ئه‌مریکاوه مووشه‌کباران کرا.
فڕۆکه‌خانه‌ى شعیراتى سه‌ربازى له دوورى ۳۱ کیلۆمه‌ترى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى شارى حمسه.
ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه به گرنگترین ناوه‌ندى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى سووریا هه‌ژمار ده‌کرێت و له سه‌دا ۲۵ى تواناى هێزى ئاسمانى سووریا پێکده‌هێنێت.
له فڕۆکه‌خانه‌که‌دا دوو جۆرى سه‌ره‌کى فڕۆکه‌ى جه‌نگى لێبووه، که ئه‌وانیش فڕۆکه‌ى میگ و سیخۆى رووسى بوون.
له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌دا ۴۰ رێڕه‌وى سه‌رداپۆشراوى کۆنکرێتى هه‌بوون بۆ فڕۆکه‌کان و ژماره‌یه‌کى زۆرى فڕۆکه‌ى میگ ۲۳ و میگ ۲۵ و سیخۆى ۲۵ى جه‌نگى لێ بووه و دوو رێڕه‌وى سه‌ره‌کى هه‌بووه، که درێژى هه‌ریه‌که‌یان ۳ کیلۆمه‌تر بووه و مووشه‌کى سام ۶ى به‌رگرى ئاسمانى لێبووه.
هه‌روه‌ها له فڕۆکه‌خانه‌که‌دا باره‌گاى فه‌رمانده‌یى لیواى ۲۲ى سوپاى سووریاى لێبووه.