بنکه‌ى ئاسمانى “شه‌عیرات” ی سوریا دوای هێرشی قورسی ئەمریکا چی بەسەرهات؟

شاهێدحاڵه‌کان: بنکه‌ى ئاسمانى شه‌عیرات به ته‌واوى وێران بووه
فڕۆکه‌خانه‌که و هه‌موو ئه‌و فڕۆکه و که‌رستانه‌ى تێیدا بوونه به ته‌واوى وێران بوونه.
یه‌کێک له کارمه‌ندانى بنکه‌ى ئاسمانى شه‌عیراتى پارێزگاى حمسى سووریا رایگه‌یاند، فڕۆکه‌خانه‌که و هه‌موو ئه‌و فڕۆکه و که‌رستانه‌ى تێیدا بوونه به ته‌واوى وێران بوونه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى نۆڤۆستى بڵاویکرده‌وه، هه‌موو فڕۆکه‌کانى بنکه ئاسمانییه‌که تێکشکاوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى سووریا بڵاویکرده‌وه، به هۆى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى ئه‌مریکاوه ئاگر له بنکه ئاسمانییه‌که که‌وتووه‌ته‌وه و تیمه‌کانى فریاکه‌وتن سه‌رقاڵى هه‌وڵه‌کانیانن بۆ کوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌که.
ته‌ڵاڵ ئه‌لبرازى، پارێزگارى حمس رایگه‌یاند، ئه‌و بنکه ئاسمانییه رۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌بوو له شه‌ڕى دژى داعش و به هۆى هێرشى ئه‌مریکاوه زیانێکى زۆرى به‌رکه‌وتووه.
ئه‌و پارێزگاره راشیگه‌یاندووه، به ئامانجگرتنى ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه خزمه‌تى ئامانجه‌کانى تیرۆر و داعش ده‌کات و سوپاى سووریا له به‌رامبه‌ر داعش لاواز ده‌کات.
ئەمریکا قەد بڕوا پێکراو نەبوە و له هەمو کاتێک دا بە دوای ئامانجەکانی خۆیدا دەروات نەک شتی تر سەدامی گۆر بە گۆر به پشتوانی و به چەکەکانی ئەمریکا کوردەواری کیمیاباران کرد بەڵام ئێستا چی بوه که به بیانوی ئەو تەقینەوە له سوریه هێرشی کردوەتە سەر سوریه؟!!