کاردانه‌وه‌کانی به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا

کاردانه‌وه‌کانی به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا
کۆشکى کرملین بڵاویکرده‌وه، سه‌رۆکى رووسیا ڤلادیمێر پوتن له‌و بڕوایه دایه، هێرشى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا زیانى بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ ده‌بێت.
روسیا داوای کۆبوونه‌وی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد بۆ تاوتوێکردنی هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی شه‌عیرات له سوریا
کۆماری ئیسلامیی ئێران به توندی هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هه‌وایی له سوریا شه‌رمه‌زار ده‌کات و به بیانوییه‌ک ده‌زانێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هرام قاسمی له یه‌که‌م هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌کی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له سوریا رایگه‌یاند “سه‌رباری به توندی شه‌رمه‌زارکردنی هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی یه‌کلایه‌نه و هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌ی هه‌وایی شه‌عیران، له سوریا له لایه‌نی که‌شتییه‌کانی ئه‌مریکا، پێمان وایه ئه‌و جۆره کرده‌وانه به بیانووی هێرشی کیمیایی جێگه‌ی گومان له خان شیخۆن له ئیدلب ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی تیرۆریستان و ئاڵۆزتری ره‌وش له سوریا و ناوچه‌که”
قاسمی، ئێران به گه‌وره‌ترین قوربانی چه‌کی کیمیایی به ناو ده‌کات و ده‌ڵێت “سوودوه‌رگرتن له‌م بیانۆیه بۆ کرده‌وه‌ی یه‌کلانه‌یه مه‌ترسیداره و پێشێلکردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه”.
هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومسی سوریا کاردانه‌وه‌ی جیاوازی ناوچه‌یی و جیهانی لێکه‌وته‌وه.
هیلاری داوای رووخاندنی ته‌واوی بنکه هه‌واییه‌کانی سوریا ده‌کات
هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی پێشووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا داوای رووخاندنی ته‌واوی بنکه هه‌واییه‌کانی سوریا و هێزی هه‌وایی ئه‌م وڵاته ده‌کات.
هیلاری کلینتۆن وزیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای رووخاندنی ته‌واوی هێز و توانایی هه‌وایی رژێمی سوریا ده‌کات و پێی وایه به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێ کۆتایی به شه‌ڕ له سوریا بهێنرێت.
بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ده‌ربڕیوه.
فه‌ره‌نسا که پێشتر له هێرشه‌که ئاگادار کرابووه‌وه، رایگه‌یاند ئاینده‌ی سوریا به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سه‌ر ناگرێت و ئه‌مریکا سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی خۆیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رێکس نیلرسۆن، پێش هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌ی هه‌وایی له سوریا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسای ئاگادار کردبووه.
تورکیا پشتگیری له هێرشی مووشه‌کی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سوریا ده‌کات
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا نه‌عمان کورتولوش رایگه‌یاند “ئه‌نقه‌ره هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هه‌وایی له سوریا به هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی ده‌زانێت”.
گوتیشی به‌شار ئه‌سه‌د پێویسته له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوه‌تی سزا بدرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی پێویستی به خێراترکردنی هه‌یه.
بریتانیا پێشوازی له هێرشی مووشه‌کیی ئه‌مریک بۆ سه‌ر بنکه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومس ده‌کات.
عه‌ره‌بستانی سعوودیه وه‌ک یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بی پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ده‌ربڕی.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی سوپای ئه‌مریکا له دوو که‌شتی جه‌نگی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ۵۹ مووشه‌کی تۆماهۆک ئاراسته‌ی بنکه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حمس له سوریای کرد، چه‌ندی رۆژێک پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشێکی کیمیایی له خان شیخۆن له پارێزگای ئدیلب ۷۰ که‌س کوژران و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی حکومەتی سوریا کرا.
پارێزگاری حومس رایگه‌یاند ۵ سه‌رباز له‌م هێرشه‌دا کوژران و ۷ دیکه‌شی برینداربوون.