سیاسیمهمترین های هەواڵ
پوتین هاتە دەنگ؛ دوای هێرشی قورسی ئەمریکا بو سەر سوریا

پوتین هاته ده‌نگ
هێرشى ئه‌مریکا_بۆ سه‌ر سووریا زیانى بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌بێت.
کۆشکى کرملین بڵاویکرده‌وه، سه‌رۆکى رووسیا ڤلادیمێر پوتن له‌و بڕوایه‌دایه، هێرشى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا زیانى بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌بێت.
کرمیلین له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکردووه، که پوتن له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌م به‌یانییه ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجامیداوه، ئامانج لێى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رنجه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ى له مووسڵ به هۆى بۆردومانى فڕۆکه‌کانى ئه‌مریکا بوونه قوربانى.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا به شێوه‌یه‌کى گه‌وره کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى درووستکردنى هاوپه‌یمانێتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌کات.