هەڵبژاردنی شوڕای شار/سالار ڕاهەوی

هەڵبژاردنی شوڕای شار /سالار ڕاهەوی
پڕۆسەی هەڵبژاردن یەکێک لە فاکتە سەرەکێکانی دێمۆکڕاسی لە وڵاتانی جیهانە.
بەڵام هەر وڵاتەی بە پێی یاسای نێوخۆیی، ئەو پڕۆسەیە لەبەشە جۆراوجۆرەکاندا بەڕێوە دەبا.
ئاماژە کردن بە هەڵبژاردنی شۆڕاکانی شار لە دوای ناونووسیکردن ڕێژەی بەرچاوی خزمەتگوزارانی خەڵک هەڵوێستێکی پێویست دەنوێنێ، بەڵام پرسیارگەلێک کە ڕەنگە بۆ زۆرینەی خەڵک بێتە ئاراوە، دەتوانن ئەمانە بن:
۱ـ ڕێژەی ناونووسی لەو ساڵانەی دواییدا بۆوا پەرەی گرتووە؟
۲ـ ڕادەی ئاشنابوونی ئەو کەسانەی ناونووسیان کردووە لە ئەرکەکانی شوڕای شار چەندەیە؟
۳ـ چ کەسانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شار پێویسته هەنگاو بنێنە پێش؟
۴ـ بەڵێنی ئەم بەڕێزانە دوای هەڵبژدان هەر بەڵێنی ڕۆژانی پێش هەڵبژاردنە؟
۵ـ شار کێی پێویستە؟
ئەو پرسیارانەو زۆر پرسیاری تریش لەو ڕۆژانەدا بۆتە باسی کۆمەڵگایەک کە بە وتەی خۆیان هەڵبژاردنەکانیان لە ڕووی هەست و ئیحساسە نەک ڕوانین و تێفکرین.
یەکەم خاڵی هاوبەشی سەرجەم ئەو کەسانەی ناونووسیان کردووە خزمەتکردن بە خەڵک و شارە، ڕەنگە لە ڕوانگەی زۆربەیاندا خزمەتکردن تەنیا لەسەر کورسی شوڕای شار دەکرێ، هەر بۆیە باشترین شێوەکانی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک لەو چەند ڕۆژەی پێش هەڵبژاردندا باس دەکەن.
زۆربەی ناونووسانی هەڵبژاردن کەسانێکن کە کارناسیو کارناسی باڵایان لە بەشە جۆاوجۆرەکانی زاستیدا هەیە بەڵام شارەزایی لە هەمبەر ئەرکەکانی شوڕا پێوەرێکی جیاوازە .
ناونووسیکردنی یاریزانان و هونەرمەندان بۆتە جێگای سەرسووڕمان لە سەرجەم شارەکاندا کە ڕەنگە کەڵکێکی بەرژەوەندیخوازانە بێ لە پێگای خۆیانە لەناو دڵی کۆمەڵدا لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاواتەکانیاندا!
بە ئاوڕدانەوەیێک لەو چەند ساڵەی دواییدا بۆمان دەردەکەی کە بەشی زۆری دەنگدانی ئێمە هەڵە بوونە، نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی بەشەکانی قەراغ شار، سیمانکاری و قیلەتاو!کردنی بێکەڵکی شەقام و کۆڵانەکانی شار، کەندوقووڵی و نالەباری و نائەندازیارانەبوونی شەقامەکان، دابیننەکردنی شوێن بۆ بەشەکانی فەرهەنگی، کەمترین بایەخدان بە بەشی وەرزش و لاوان و دەیانی تر دەرخەری ئەو ڕاستتیەن کە زۆرجار دەنگی تووڕەیی بیرمەندان و ڕوناکبیرانی شاری لێ کەوتۆتەوە و بێئاکامیش بووە؛ کەواتا دووپاتەکردنەوەی هەڵەی هەڵبژاردان گەڕانەوەیە بۆ چەند ساڵە لەمەو بەری شارەکەمان.
ئاخۆ بەڕێزانی شوڕای شار لە دوای هەڵبژاردن، هیچ کات بیریان لە بەڵێنەکانیان دەکەنەوە؟
ئەگەر وایە بۆچی…
بۆنی پیساو و ئاوەڕۆ لە شەقامەکانی مەهاباد وەک چوارڕێیانی ئازادی و مەولەوی هێستاش هەر ماوە؟
بۆچی بەڕیزانی چاودێری هیچ کامیان، نالەباری کۆڵانەکان و ناڵەی خەڵک لە ڕۆژدا نابینن و نابیسن بەڵام لە کاتژمێر ۲ی شەودا لە شاخ و تەلانەکان دارو دیوار خانووی تازە دەسپێکراوی هەژاران بە هۆی بێبەڵگەیی دبیننو دەیهێننە خوارەوە؟!
بەڵام سەرنجڕاکێشە کەسانێک کە بۆ چارەسەری کێشەی خەڵک لێککۆبوونەوە و بڕیاریاندا کێشەکانی شار چارەسەر کەن، دەنگی شەڕ و هەڵڵایان گەیشته تۆڕە کۆمەڵایەتێکان و بە جێگای دانیشتن و چارەسەری کێشەکانیان هەموو خەڵکی شاریان لە باسەکانیان بەشدار کرد …
لە کۆتایشدا وەک هاوشارییەک دوو داواکاریم هەیە:
یەکەمیان کە زۆربەی خەڵک داوای کردووە و منیش داوامە، تکایە هێڵانەو ئیزن بدرێ پسپۆڕان و شارەزایان لەو بووارانەی کە شار پێویستی پێیە هەنگاو بنێنە پێش؛
بەڵام دووهەمین داخوازیم لە بەڕێزانێکە کە ئەرکی شوڕای شار وەئەستۆ دەگرن ئەوەیە کە هەر کات بەرپرسێکی حکومەتی یا کەسایەتیەک لە پارێزگا وەک چارەسازێک میوانی شار بوو جگە لە بەندئاو و شوێنە خۆشەکانی گەشتوگوزار بەشەکانی قەراغ شار و کەموو کوڕێکانی شاریشان نیشان بدەن.
ڕێز و سپاسم هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئاوەدانکردنەوەو پەرپێدانی شار لە هەموو ئاستەکاندا هەنگاو هەڵدێنن. لەشساخو بێوەی بن
سالار ڕاهەوی
توجە: تمامی مقالات ارسالی دیدگاە نویسندگان آن می باشد