بەفەرمی یاریزانێکی کورد پەیوەندیی بە بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە دەکات

بەفەرمی یاریزانێکی کورد پەیوەندیی بە بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە دەکات
بۆ ماوەی چوار وەرز
مەحموود داوودی یاریزانی کوردی کوردستانی سوریە دواجار ریزەکانی بۆروسیا مونشنگلادباخی بەجێهێشت و بەفەرمی بۆ ماوەی چوار وەرز پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە دەکات.
یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی گواستنەوەی داوودی ۲۱ ساڵانی بۆ ماوەی چوار وەرز بۆ ریزەکانی راگەیاندووە و ئەم یاریزانە کوردە لە هاوینی داهاتووەوە تاکو ۲۰۲۱ درێسی زەردەواڵەکان دەپۆشێت و دوای حەوت ساڵ ریزەکانی گلادباخ بەجێدەهێڵێت، کە لە ساڵانی ۲۰۱۰-۲۰۱۴ لە ریزی تیپی لاوانی یانەکە یاریی دەکرد و دواتر بۆ تیپی یەکەم سەرخرا و لە ۵۲ یاری ۶ گۆڵی بۆ مونشنگلادباخ کرد.
پێشتر یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و یۆڤێنتۆسی ئەڵمانی لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی ئەم کوردستارە، بەڵام دواجار دۆرتمۆند لە رازیکردنی داوود سەرکەوتوو بوو، کە خەڵکی شاری عامودای باکوری سوریایە