سیاسیمهمترین های هەواڵنقد و بررسی

دەوڵەتی کوردی.. تێبینییەکی مێژوویی _ سیاسی لە ” گەڵاڵەی گاپ ” /ئەرسەلان بورنا ( شرۆڤەکاری سیاسی )

دەوڵەتی کوردی..

تێبینییەکی مێژوویی _ سیاسی لە ” گەڵاڵەی گاپ “

 

ئەرسەلان بورنا*

ڕاشکاوانە دەتوانین باس لەوە بکەین کە گەلی کورد یەکێک لە کۆنترین و گرینگترین میراتبەرانی کۆمەڵگای شۆڕشی کشتوکاڵییە کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی توندترین ئاسملاسیۆنی سیاسی و ڕەگەزیی لە لایەک و پاکتاو کردنی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لە لایەکی دیکە هاتووەتەوە. لە ڕاستیدا، ئێمە بەدرێژایی چەند هەزار ساڵ بە شێوەیەکی ڕاستەقینە پێداگریمان لە سەر پێوەرە چاندی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەکانمان کردووە و هەردەم لە سەر بنەوانی گۆڕانکارییەکان یا دۆخی سەردەمیانە؛ حەقیقەتی کوردبوونی خۆمان پێناسە کردووە. لەم ڕوانگەوە، پێناسەکەمان بە تەواوی لە گەڵ پێناسەی مرۆڤێکی ئازاد و لە پەیوەندییەکی دوولایەنە لە گەڵ ژینگەی دەوروبەرمان خۆی دۆزیوەتەوە.

سەرەڕای تەواوی ئەوانە، لە ئاکامی ئاسملاسیۆنێکی هەمەلایەنە و لە سەر ناوی سەرچەشنە جیاوازەکان لە سەدەی ٢٠ تاکوو ئەمڕۆکە؛ داپچڕان لە پێناسە و کۆمەڵگای کوردی یەکجار سادەیە. هەر چەند جڤاتە مرۆڤییەکان بە گشتی دەبێ هەوڵی وەدی هێنانی ژیانێکی ئازاد و واتادار لە گۆڕی پێناسە و پێوەرەکانی خۆیان بدەن بەڵام لە دۆخێکدا جێگەمان گرتووە کە لە ئاست بە بەرگری کردن یا داکۆکی لە هەبوونی کۆمەڵایەتی، خاک و ئازادی خۆمان بێ هەڵوێست و بێدەرەتانین. جیاواز لە ئەمە، ئەو دۆخە بە ڕادەیەک هەستیارە کە تەنانەت لە سێبەری خۆمان – یش دەترسین.

هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت _ نەتەوە دۆخێکی جیاوازتری لە بەردەم کۆمەڵگا مرۆڤییەکان بە گشتی و کورد بە تایبەتی داناوە. ئەم بابەتە بەدرێژایی سەدەی بیستەم لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە تێکەڵاویی لە گەڵ پرسی نەتەوەیی _ و لە تەنیشت گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی سەرمایەداری _ دۆخێکی هەستیار، خوێناوی و قەیراناوی ڕەخساندووە. ئەگەر چی جوگرافیای ژیان و مێژوومان کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ” بوون ” و ” نەبوونی ” ئێمە داناوە بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ هەتا ئەمڕۆکەش تێڕوانینمان لە خودی کورد و پرسی کورد لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان سنووردارتر و بچووکتر بووەتەوە کە پێداویستی بە شیکارییەکی بەربڵاوتر هەیە.

وێدەچێ گۆڕانکارییەکانی پاش دەیەی ١٩٩٠ ڕێگەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی خۆش کردە بێ و هاوسەنگییەکانی لە بەرژەوەندی کورد لەم وڵاتەدا شکاندبێتەوە. جیاواز لە ئەوە، چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و ئیسرائیل بە هاوکاری تورکیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە دەیەی ١٩۵٠ لە سەر پەیڕەو کردنی وەها سیاسەتێک پێداگرییان کردووە کە جێی تێڕامانە. وادیارە ئەم بابەتە لە گەڵ ئاڵوگۆڕەکان و لە گەڵ گشتییەتی پرسی کورد ناتەباییەکی زۆری هەیە کە لێرەدا ڕاست و درووستی ئەم هەوڵدانانە وێڕای سەرنجدان بە سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەکی ئەوان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە!

ئەمڕۆکە دەسەڵاتدارانی هەرێم ( ڕاشکاوانەتر پارتی ) زێدەتر لە هەر زەمەنێکی دیکە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پشت بە تورکیا دەبەستن. ئەوە لە کاتێک دایە کە پەیوەندییەکانی تورکی _ ئیسرائیلی لە ماوەی سەدەی ڕابردوو لە چوارچێوەی ” گەڵاڵەی گاپ ” لە هەمبەر گەلی کورد و جوگرافیای ژیانمان بۆ هەمووان ڕوون و دەرکەوتووە. ڕەنگە خوێندنەوەیەکی لەم چەشنە لە ” کوردبوون ” بە بێ لە بەرچاو گرتنی مافی ئەم نەتەوەیە و هەر وەها، نەبوونی بژاردەیەکی جیاوازتر یا بژاردەی دووهەم؛ کورد بەرەو قۆناغێکی نوێ بەڵام مەترسیدارتر ڕێنوێنی بکات. ئەم پرسە لە ئێستادا ڕاشکاوانە بە تایبەت لە پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیا، شەنگاڵ و فێدراسیۆنی باکووری سووریا خۆی دەردەخات.

بەپێی ئەم تێڕوانینە، تەواوی ڕەهەندەکانی پرسی کورد لە چوارچێوەی قەوارەیەکی بچووک بە ناوی ” هەرێمی کوردستان ” سنووردار کراوەتەوە کە سیاسەتێکی چەواشەکارانە و باوەڕ پێ کراو نییە. بە کورتی، هەموو کوردێک دەبێ باش تێبگات کە وەدی هاتنی ئامانجەکان پێداویستی بە پەروەردە کردنی تاکێکی ئازاد و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک وێڕای سازان لە گەڵ ناوەند هەتە تاکوو وردە وردە یارمەتی بە سیاسیبوونی پرسی کورد بکات نەک هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت _ نەتەوەیەکی هەرێمی کە دواڕۆژی لێڵ و تاریکە.

ئەرسەلان بورنا ( شرۆڤەکاری سیاسی )

تمامی مقالات ارسالی بیانگر دیدگاە نویسندگان آن می باشد

نمایش بیشتر

3 دیدگاه

  1. بەڕای من پەکەکە باش لە ڕامیاری زلهێزەکان و دەوڵەت نەتەوەکانێ ڕۆژهەڵات ناوین تێگەیشتووە و بە پێی ئەوە هەڵسووکەوت دەکات .ودیدگای و تێڕوانینی پەکەکە زۆر بەرفراوانترە لە حیزبە کلاسیکەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان. تەنها چاومان لە ڕۆژاوایە کە بزانین دوای تەواو بوونی شەڕ چۆن دەبێ وئازادی و مافی مرۆڤ و بەڕێوەبردنی کۆمەلگایەکی پێشکەوتوو تا چ ڕەدەیێک سەرکەوتوو ئەبێ

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا