نەخۆشی باڵندە یا بەرژەوەندی تاکێک لە شار دا/ شڕۆڤەکار “سالار ڕاهەوی”

نەخۆشی باڵندە یا بەرژەوەندی تاکێک لە شار دا
سالار ڕاهەوی
ئەوڕۆ پیاوێکم دیت زۆر ناڕەحەت و پەشۆکاو بوو، پرسیم چبووە کاکە بۆ وای؟
کوتی: مریشکفرۆشم، چەند ڕۆژە بێهداشت گیری پێداوین کە نەخۆشی باڵندە هاتووە و دەبێ خڕی کەنەوە …
بە زۆری پێیان خڕ کردووینەوە، دەیکوت کوڕەکەم بۆ جلی ساڵی نوێ دەگری ئەگە دەچمەوە، بەڵام هیچ پووڵێکم نییە ،هیچ کار و کاسبیەک نییە، نازانم چبکەم! وام لێهاتووە خۆم شەرمەندەی خودای کەم خۆم بکوژم ئاسوودە بم …
قسەکانی زۆر دڵتەزێن بوو، پرسیارم کرد، دیتم ڕاستە دۆستانی شەبەکەی تەندرووستی لە نێو شاردا دەگەڕێن مریشک فرۆشێکان پلۆمپ دەکەن.
بەڵام بۆ؟
۱٫ بڵێی ئاخۆ نەخۆشی باڵندە هەبێ؟
۲٫ بڵێی دۆستانی شەبەکەی تەدرووستی لە فکری سڵامەت و پاراستنی گیانی ئێمە دابن؟
۳٫ بڵێی چ کەسانێک ئەوەندە دڵسۆز بن کە داوایان لە بەرپرسان کردبێ پێش بە مریشکفرۆشان بگرن؟
۴٫ بڵێی بەرژەوەندی چە کەس یان کەسانێک لە داخستنی مریشکفرۆشی کۆڵانەکاندا بێ؟
پێم خۆش نییە پرسیاری خۆم بە پرسیار کردن لە تۆی خۆشەویست وڵام بدەمەوە؛ بەڵام پێویستە هەموومان بزانین ئاخۆ مریشک جگە لە جوجەخانە، لە شوێنێکی ترەوە دەگاتە دەستی مریشکفرۆشان یان نا؟ کەواتا ئەگه نەخۆشی هەبێ دۆستانی شەبەکەی دەرمان دەبێ لەوێڕا پێشی بگرن یانخود لەو شوێنەدا دەرمانی بکەن!
دووهەم وڵام یان بایەخدان بە تەندروستی ئێمەی خەڵکی کۆمەڵگا بۆ تەنیا لە شوێنێکەوەیە کە جەماعەتی هەژار و دەسکورتی پێ سەرقاڵی کار و کاسبییە؟ مەگەر هەر ئەو مریشکە نییە کە بەڕێزانی شەبەکەی دەرمان دەچن بەرگەی سڵامەتی ئەوان ئیمزاو واژۆ دەکەن؟ ئەدی بۆ هێستا تۆشی نەخۆشی بووە؟ کام بێ لیاقەتو ناهێژا ئیزنو هێڵانەی هاتنە دەری مریشکی نەخۆشی داوە؟
وڵامی سێهەم پرسیاریش کە هەموو کەسێک دەگرێتەوە جگە لە بەرپرسانی شار.
بەڵام لە وڵامی چوارەمدا هێندێک بابەت دێتە گۆر: مەگەر مەهاباد کێشتوسەنعەتی نییە؟ خاوەنو بەڕێوبەری هێستای کێشت و سەنعەت کێیە؟
بۆچی لەوەتا کێشتوسەنعەت فرۆشتراوە بە بەڕێزێکەوە مریشکی نێوشار توشی نەخۆشی هاتوون؟ بۆچی لەوەتا کێشتوسەعەت فرۆشتراوە، شەبەکەی دەرمان وا ئەمەگناسانە کەوتۆتە فکری تەندرووستی خەڵک؟
بۆ …؟
بۆ …؟
بۆ …؟
خاوەنی هێستای کێشتوسەنعەت دەبێ کێ بێ؟
لەخۆت بپرسە!
ـ تەواوی مەقالاتی ناردراو بەیانگەری بیروبۆچونی نووسەرانی ئەو مەقالانەیە.



