فرهنگیمهمترین های هەواڵنقد و بررسی

نەورۆز هێمای نوێبونەوە و ژیانە/شڕۆڤەکار “زانیار عەبداڵی”

نەورۆز هێمای نوێبونەوە و ژیانە

زانیار عەبداڵی

بۆ ئێمەی کورد و بەشێکی هەرە زۆری گەلانی ناوچە نوێبونەی ساڵ و نەورۆز سەلمێنەر و وەبیرهێنەری ئامانج گەلێی واتە دار و پر مەفهومە کە بون دەسەلمێنی.

نەورۆز وەک جێژنێکی لە مێژینە و بەردەوام خاوەنی گەلێک مەفهومی جوان و شوێن دانەرە کە لەگەڵ تێپەرینی کات بەرۆژ بۆتەوە و توانیوێتی پێشەنگ بونی خۆی وەک ناسنامەیەکی مێژوی بپارێزێ و پیرۆزی خۆی لەگەڵ زەمانە جیاوەزەکان بگونجێنێ.

لە سەردەمی ئێستا و لە جیهانێ چکۆلە بووی تێکنۆلۆژیا و پڕدەنگی فرەرەنگ  جێ خۆیەتی نورۆز بکرێتە هێمای بونێکی پڕواتا .بون بەواتەی خۆشەویستی و نوێبونەوە بۆ ژیان و پاراستنی سەرچاوەکانی بەخشێنەری ژیان.

بۆ ئێمەی کورد لە مێژودا نەورۆز بۆتە هەوێنی ڕاپەرینی کاوە و بە چۆک داهێنانی زوحاکی خوێن رێژی خوێنمژ و ئازادی و خۆیی بون دەرئەنجامی ڕاپەرێنی کاوە.

لە نەوروزی ئەم سەردەمەش کاوە تاکی هوشیارە لە بەرانبەر فاکت و خەسارە شوێن دانەر و جیاوازەکان.بەڵام لەسەردەمێکی جیاواز تر و پڕۆڕاڵ.

کاوەی ئێستا تاکی خەم خۆرە و بەهەڵوێست بۆ پاراستنی  مەفهومەکانی نەورۆز.

کە وابو ژیانی ئێمەش تێکەڵێکە لە گەڵ سروشتێکی نەورۆز خوڵقێن .ئەم سروشتە و ژینگەیەی کاوەی سەردەم  تێدا پەروردە دەبی دەبێت کاوە ئاساش بو پاراستنی حەول بدەین. لەم ڕەهەندەوە نەورۆز ژیانە و پارستنی ژیان ئەرکی کاوەی سەردەمە.

لەلایەکی دیکەوە زوحاک هەمان ژینگەنادۆستانن و بکوژانی ژیانن کە بەهەویان خاکی و مەوتەنی نەورۆزی پیرۆز بکوژن و نەهێڵن ژینگەیەک دروست بێت کە بتوانێت کاوەکان تێدا پەروەردببن .

ئازادیش هەمان سروشتێکە کە کاوەی سەردەم  بە سەرکەوتن بەسەر زوحاکی ژیان کوژ دەی پارێزی و نەورۆز ئاسا سروشتی نەورۆز خوڵقێن دەپارێزی و ئەم سروشتە جوانە بو وەچەکانی داهاتو دەپارێزی و کاوی شۆرشگیر هەر پڕ واتا دەمێنێتەوە.

وەرن با پێکەوە نەورۆز بکەینە هێمای ژیان و نوێبونە و خۆشەوستی بو وڵاتمان.

وەرن با کاوە ئاسا بۆ وڵاتمان تێبکۆشین و ژیانو ژینگە دەست لە دەستی یەک پێکەوە بپارێزین.چون نەورۆز خۆی یەکبوونە ژیانە بەردەوام بونە.

نەورۆزتان کاوە ئاسا.

 

ـ  تەواوی مەقالاتی ناردراو بەیانگەری بیروبۆچونی نووسەرانی ئەو مەقالانەیە.

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا