درامایه‌کی کوردی له‌باره‌ی قاچاخ و کۆڵبه‌ری دروست ده‌کرێت

درامایه‌کی کوردی له‌باره‌ی قاچاخ و کۆڵبه‌ری دروست ده‌کرێت
ده‌رهێنه‌ری ناسراوه‌ی کوردستان ڕایگه‌یاند که درامایه‌کی نوێی کوردی دروست ده‌کات به ناوی “سروه‌ی به‌یانی” که باس له کێشه‌ی قاچاخ و مه‌ترسییه‌کانی مین و دیارده‌ی کۆڵبه‌ری له کوردستان ده‌کات.
سه‌ید ستار چه‌مه‌نی گوڵ له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی:درامایه‌کی نوێی کوردی به ده‌سته‌وه‌یه که به هاوکاری و پاڵپشتی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان به‌رهه‌م دێت که تایبه‌تی باسی قاچاخ و کۆڵبه‌ری و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌ڕوو.
چه‌مه‌نی گوڵ ڕایگه‌یاند که نووسینی فیلم نامه‌ی سروه‌ی به‌یانی له ئه‌ستۆی وی‌دا ساڵح فیلم نامه نووسی ناسراوه‌ی کوردستانه.
وتیشی: ناوه‌ڕۆکی ئه‌م دراما بنه‌ماڵه‌یه که ته‌له‌فزیۆنی کوردستان بڵاوی ده‌کاته‌وه باسی قاچاخ، مین و کۆڵبه‌ری و هێنانی ده‌وا و ده‌رمانی قاچاخ و هه‌روه‌کا کاریگه‌ری قاچاخه له سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی وڵات ده‌کات که زیاتر له لایه‌ن گرووپه مافیاییه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر خه‌ڵکی داماو وئاسایی خه‌سار ده‌بینن.
ڕاشیگه‌یاند که بڕیاره له سنه، مه‌ریوان، تاران و ڕه‌نگه به‌شێکیشی له هه‌رێمی کوردستان فیلم هه‌ڵگری بکرێت.