مهمترین های هەواڵنقد و بررسی

پەیهاتە جیاوازەکانی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان/ئەرسەلان بورنا ( شرۆڤەکاری سیاسی )

پەیهاتە جیاوازەکانی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان

ئەرسەلان بورنا*

قەیرانی ئابووری چەند دەیە دەبێ کە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری نەرێنی لە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی، بنەماڵەیی و کۆمەڵگای ئێمە داناوە. ئەم ڕەوتە لانیکەم لە تەنیشت بەردەوامی و بێدەرەتانی دەوڵەت لە چارەسەری بەشێک لە ئەوان بە شێوەیەکی بنەڕەتی؛ قەیران و دیاردەی جۆراوجۆری لێ کەوتۆتەوە کە بە باشی لە ئاستی کۆمەڵگا هەستیان پێ دەکەین. لەم نێوانەدا، قەیرانی کۆمەڵایەتی یەکێک لە بەرچاوترین قەیرانەکانە کە ڕاستەوخۆ تەواوی بەشەکانی پێکهاتەیەک دەرگیر دەکات و پەیهاتەکانی یەکجار کارتێکەر و هەمەلایەنە دەبێ.

بە واتایەکی دیکەوە، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان پێناسەکەر و بەیانکەری بارودۆخێکن کە پێکهاتەی هەبوو ناتوانێ بەردەوامی بە سووڕی خۆی بدات. لە ڕاستیدا، قەیرانەکانی لەم چەشنە هۆکاری جۆراوجۆر و چەند ڕەهەندینە و هەر کام بە جۆرێک سەرچاوە لە بەستێنە جیاوازەکانی سیاسی، ئابووری و تەنانەت حەشیمەتی دەگرن. بە دڵنیایی، بابەتەکانی دیکەش وەک ویشکەساڵی، بوومەلەرزە یا کێشەکانی ژینگەیی هۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێگە لە بەردەم دەرکەوتنی پەیهاتەکانی هاوشێوەی بەستێنەکانی دیکە خۆش دەکەن.

جێی حاشا کردن نییە کۆمەڵگا، جڤاتە مرۆڤییەکان و یا حەشیمەتێک کە لە دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان ڕووبەڕووی بەربەست و کێشە دەبنەوە خێراییەکی زۆرتر بەم ڕەوتە دەدەن. هەروەها، درێژەی قەیرانەکان دەتوانێ بابەتی ئاوابوونی پێکهاتەیەک و دامەزراندنی تەکووزییەکی نوێ دەست نیشان و دیاری بکات و خودی ئەمە نیشاندەری گرێدراویی نێوان ” قەیران ” و ” بابەتیی بوونی ” پرسەکانە. بەپێی ئەم پێناسەیە دوور بوونەوە لە ناواخنی ڕاستەقینەی ئەم ڕوانگەیە ئاکامی نالەبار بە دوای خۆیدا دەهێنێ کە قەیرانەکان قووڵتر و مەترسیدارتر دەکاتەوە.

بە گشتی، دیسکۆرسە بەردەستەکان ڕێگەیان لە بەردەم پێشکەش کردنی ڕێکارە لۆژیکی و درێژخایەنەکان بە شێوەیەکی ڕاست و درووست بە کراوەیی هێشتووەتەوە کە ئەگەری دەرباز بوون لە ئەو سادەتر دەکات. سەرەڕای هەمووی ئەوانە، زۆرجار لادانی نەرێنی بۆ گەیشتن بە ئامانجە تایبەتەکان ڕووی داوە کە ئەمەش پەیهاتی و کێشەی زۆری بە دوادا هاتووە. لەم ڕوویەوە، تەواوی چینە کۆمەڵایەتییەکان دەکەونە ژێر کاریگەری قەیرانەکانەوە و تووشی خەسارێکی بە بێ گەڕانەوە دەبن. لەم دۆخەدا، ئەگەر چی بەشێک لە ئەوان قازانجێکی بەرچاو لە گیرفانیان دەدەن بەڵام قۆناغی پاش ئەو قۆناغێکی کاولکارانە و هەمەلایەنە دەبێ.

ئەرسەلان بورنا ( شرۆڤەکاری سیاسی )

هه چی بابه تی نیردراوه، رای نووسرانی بابه ته که یه

لینکی په یوه ست بوون به که نالی فه رمی ئاژانسی ده نگ و باسی هه وال
نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا