سیاسیمهمترین های هەواڵ

١٠ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێندا تێپەڕی

١٠ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێندا تێپەڕی

ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی وتاریکی لەبارەی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێن دیکتاتوری پێشووی عێراقدا بڵاوکردەوە و باس لە چۆنیەتی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی و “تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی” ڕژێمەکەی دەکات.

ماڵپەڕەکە ڕایگەیاند زیاتر لە دوو دەیەبوو سەدام حسێن حوکمی وڵاتەکەی دەکرد ، لەوماوەیەشدا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی سەرکوتکرد و جەنگی کارەساتباری بەرپاکرد کەبەهۆیەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سزادرا.

لەسێدارەدانی سەدام حسێن

سەدام لە بەرواری ٣٠ ی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠۶ کە هاوکاتبوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە بنکەی هەواڵگری سەربازی شارۆچکەی کازمیەی باکوری بەغدا لەسیدارەدرا.

ئەو کەسانەی کە دەستیان لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیدا هەبوو تا کۆتایی ناو و زانیاریەکانیان بە نهێنی دەپارێزرێت.

موەفەق ئەلڕوبەیعی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نێشتیمانی عێراق کە شایەتحاڵی لەسێدارەدانی سەدامبوو بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو” سەدام لە کاتی لەسێدارەدانیدا ترس و پەشیمانی پێوەدیارنەبوو، هەروەها گوێبیست نەبووین داوابکات لەسێدارەنەدرێت یاخود بپاڕێتەوە لەخودا کە بیبەخشێت “.

بە چەند چرکەیەک پێش لەسێدارەدانی ، سەدام شایەتمانی خوێند بەڵام لەسێدارەدراو نەیتوانی تەواویبکات، ڤیدیۆی لەسێدارەدانەکەشی لەلایەن شایەتحاڵێکەوە  بە موبایل تۆمارکراو بە سەرتاسەری عێراقدا بڵاوکرایەوە.

سەدام حسێن بەتاوانی کۆمەڵکوژی ١۴٨ کەسی شیعە لە ساڵی ١٩٨٢  لە شارۆچکەی دوجەیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، سەدام  لەدوای کۆمەڵکوژیەکە لە شارۆچکەی دوجەیل لەهەوڵێکی کوشتن ڕزگاریبوو.

لەدوای لەسێدارەدانی سەدام حسێن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و شیعەنشینەکان عێراق ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی هاوکات هەواڵی لەسێدارەدانی لەلایەن بەشێک لە سوننەکانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی دیکەوە ڕەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا

تەرمی سەدام حسێن لە گوندی ئەوجەی نزیک تکریت کە شوێنی لەدایکبوونی خۆیبوو نێژرا.

چۆنیەتی دەستگیرکردنی

ئەمەریکا لە جەنگی ساڵی ٢٠٠٣ی عێراقدا بڕی ٢۵ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ هەرکەسێک کە شوێنی سەدام ئاشکرادەکات.

سەدام حسێن ماوەی هەشت مانگبوو بە هاوکاری پاسەوانی خێزانەکەی خۆی حەشاردابوو، بە گوێرەی سەرکردەی هۆزەکانی تکریت، یەکێک لە پاسەوانەکانی ” خیانەتی” لە سەدام کردووە و زانیاری دەربارەی شوێنەکەی بە ئەمەریکاگەیاندووە.

هێزەکانی ئەمەریکاشەوی ١٣ ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ سەدامیان لە نزیک تکریت دەستگیرکرد کە لە چاڵێکدا بچوکدا خۆی حەشاردابوو کە تەنها ڕوبەرێکی هەبوو بۆ پاڵدانەوە و پانکەیەک و دەرچەیەکی بۆ هەواگۆڕکێ هەبوو.

بە وتەی بەرپرسانی سوپای ئەمەریکا، لە کاتی دەستگیرکردنیدا سەدام وتویەتی ” من سەرۆکی عێراقم و دەمەوێت دانوستانبکەم”.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دواتر پۆڵ بریمەر دیبلۆماتکاری ئەمریکی بەفەرمی دەستگیرکردنی سەدامی ڕاگەیاند و بە زەردەخەنەیەکەوە وتی ” خانمان و بەڕێزان..گرتمان”.

دواتر دیمەنی دەستگیرکردن و پشکنینی لەلایەن پزیشکێکەوە میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.

سه رچاوه: NRTTV

لینکی په یوه ست بوون به که نالی فه رمی ئاژانسی ده نگ و باسی هه وال
نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا