کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵ راگەیەنرا

فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر، تاڵیب شەغاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵی راگەیاند. ـ تاڵیب شەغاتی: “لە میانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵدا، ٣ هەزار و ٣٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون”.
فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر، تاڵیب شەغاتی رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق بەشی چەپی مووسڵیان کۆنتڕۆڵکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ناحیەی بەرتلە سازی کرد تاڵیب شەغاتی وێرای راگەیاندنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵ گوتی: “سەرجەم عێراقییەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵ هاوکار بوون”.
فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، داعش زیاتر لە ٣٠٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ئاراستەی هێزەکانیان کردووە و گوتی: “داعش ھەموو جۆرە تاکتیکێکی لەدژی هێزەکانمان بەکارهێنا کە شکستمان بەسەرجەمیان ھێنا”.
تاڵیب شەغاتی گوتیشی: “دانیشتوانی شاری مووسڵ گەواهیدەرن بۆ قوربانییەکانمان دەدەن کە هێزەکانمان لە میانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵ داویانە”.
سەبارەت بەتواناکانی داعش لە بەشی چەپی مووسڵ، فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر گوتی: “داعش هەرچی هەبوو لەتوانایدابوو لەبەرامبەر هێزەکانی عێراق بەکاری هێنا و هەموویان توانانەکانی لەناو بران”.
سەبارەت بەژمارەی کوژراوانی داعش لە بەشی چەپی مووسڵ، تاڵیب شەغاتی رایگەیاند کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو بەشە ٣ هەزار و ٣٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.
لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر ئاماژەی بەگرنگی رۆڵی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کرد لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵ و گوتی: “فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی رۆڵێکی کارایان هەبوو لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی مووسڵ و چونکە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ژمارەیەکی زۆری ئامانج و شوێنە گرنگ و ستراتیجییەکانی داعشیان لەو بەشە خاپوور بوون کە ئەمەیش ئەرکی هێزەکانی عێراق لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی چەپی شارەکە ئاسان کرد”.
سەبارەت بەوادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی راستی مووسڵ، تاڵیب شەغاتی گوتی: “لە ئێستادا بەهۆی هەستیاری پلانەکە ناتوانیین وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی راست ئاشکرا بکەین بەڵام کاتژمێری سفر بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە نزیکە”.
لە ١٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵی راگەیاند.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا پشتیوانی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی عێراق دابینکراوە.