فرهنگیمهمترین های هەواڵ

ژن لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلام و یاسای ئێران

ژن وەک گەوهەر و ژیانە و بێ گومان دڵسۆزییەکی کە لەدڵی مێ بەتایبەت لە ژندا هەیە لە نێرینە و پیاوەکاندا نیە و بە دڵنیاییەوە پیاوەکان ناتوانن ئەرکی قورسی دایکایەتی و ژیان بەخشین بۆ منداڵەکان بەجێ بێنن و تاقەت و خۆڕاگری ژان و ئێش و کەند و کۆسپ و شەونخوونی دایکانیان نییە.

ژن لە ئیسلامەتیدا بە فەرمی وەک هاوبەشی بەرابەر و تەواوی پیاو لە تۆرەمە خستنەوەی مرۆڤ دەناسرێ. بوونی پیاو و ژن بۆ ژیان پێویستە و ڕۆڵی ژن کەمتر لە پیاو گرینگ نیە کە بەو هاوبەشییە ژن لە هەموو لایانەکان بەشی بەرابەر و یەکسانی هەیە.

لە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەر (دروودی خودای لێبێ) لە خوڵق و خووی مرۆڤ و گەوهەری سروشتی ژن و پیاو، جیاوازییەک نادیترێ و هەردووکیان وەک خوڵقاو و ئافرێنراوی خودا بۆ سەرکەوتوویی و گەشە پێدانی گەورەیی مرۆڤ و نزیکبوونەوە لە خودا، لێهاتوویی و هێژایی هاوتایان هەیە.

لە ڕوانگەی پێغەمبەرەوە (د-خ) ژن و پیاو هەردووکیان ئینسان و خوڵقاو و ئافرێنراوی خودای گەورە و لە باری سروشتەوە گەوهەرێکی تاقانەیان هەیە واتا لە لایان خودای گەورە ڕا خوڵقاون و سەرەتای وەدیهاتنی هەردووکیان یەک شتە.

ژن لە شەریعەتی ئیسلامی توانیویانە لە باری گەورەییەوە جێگە و پێگەی ڕاستەقینە و بایخی خۆیان وەدەست بێنن بەو شێوەیە کە لە گەورەیی و پایە بەرزی ئینسانی و وەدەست هێنانی بایخی  مەعنەوی ژن و پیاو دووچاوەکی نادیترێ.لە شەریعەتی ئیسلامیدا ژن و پیاو هەردووکیان لێهاتوویی ئەرکی سەرشانیان هەیە و لە دۆعا و بەندەگی و خوداپەرەستی، بەرپرسایەتی یەک شێوەیان هەیە و ئەگەر تاقمێک بەرپرسایەتییەکانی ئاستەم و دژوار و بەزەحمەت لە سەر شانی ژن لابردراوە، بەو هۆیەیە کە ئازاری ژن کەم بێتەوە یا لەگەڵ جەستەی ناسک و نەرم و نۆڵ و تاقەتی ژن، جۆر و هاوئاهەنگ نییە .

ژن و پیاو وەک پشتیوان و داپۆشەری تەواوکەر و هۆی خووگرتن و هێمنایەتی یەکترن. لە ئایینی حەزرەتی محەممەد دا (د-خ) ژنان مافی خاوەنی زەوی و زار و بڕیارنامە نووسین و ڕەوشتی کڕین و فرۆشتنیان وەدەست هێناوە بە شێوەیەک کە هاوسەرگیری پیاو بە بێ ڕەزایەتی ژن، هەڵوەشاوە و پووچەڵە.

ئیسلام بە دانانی مەرجی ڕەزایەتی ژن و دانانی مارەیی لە لایان ژنان، پێشگیری لە هاوسەرگیری زۆرەکی کردووە.ژنان لە شەریعەتی ئیسلامدا مافی بەشداریکردن لە کار و ڕەوتی کۆمەڵایەتی و هەروەها لێهاتوویی شایەتی و چوونە مەحکەمە و دادگایان وەدەست هێناوە.ژنان مافی میرات وەرگرتنیان هەیە و ئەگەر لە هێندێک کاتدا بەشی ژنان دەگاتە نیوەی بەشی پیاوان، لە هێندێک کاتیشدا بەشی ژنان زۆرتر لە بەشی پیاوانە.جیاوازی بەشی میراتی ژن و پیاو هۆزانی و فەلسەفەی خۆی هەیە بۆوێنە لە پێکهاتەی دینداریدا، باری قورسی ئابووری و خەرجی بنەماڵە لە سەر شانی پیاوانە.

ڕووداوی گرێدانی نیکاحی ژن و پیاو بە درووستی دەبێتە هۆی سازبوونی پەیوەندی ژن و مێردایەتی و بە پێی یاسا، ماف و ئەرکی ژن و مێردایەتی لە بەرامبەر یەکتردا ساز دەبێ.بە پێی یاسا، ژن و مێرد ئەرکی پێوەندی و ئاکاری باش لەگەڵ یەکتریان هەیە و دەبێ پێکەوە بە هاودڵی و ڕێزلێنانی دوولایان بجووڵێنەوە و دەبێ لە قایم کردنی بناغەی بنەماڵە و پەروەردە و بارهێنانی منداڵەکان هاوکاری یەکتر بن.

یەکێک لە مافەکانی ژنان، مارەیی و خەرجی و بژیوی ژیانە کە لەگەڵ گرێدانی نیکاحە.بە پێی یاسا ژن دەبێ لە ماڵی مێردەکەی نیشتەجێ بێ مەگەر ئەوەیکە لە مەرجێکدا لە نیکاحەکە ئەو مافە بە ژنەکە درابێ.ئەگەر مانەوەی ژن لە ماڵی مێرد ببێتە هۆی ترس و مەترسی بەدیهاتنی زیانی گیانی و ماڵی یا ئابڕووی ئەو، دەتوانێ ماڵی جودا هەڵبژێرێ و لەو دۆخەشدا خەرجی و بژیوی ژیانی ژن، لە سەر مێردەکەیەتی.

ژن بە تاکە کەسی و سەربەخۆ دەتوانێ هەر چەشنە دەستکاری و گۆڕانکاری لە ماڵ و دارایەتی خۆی هەبێ و سەربەخۆیی ئابووری ژن، پەسەندکراوی دانەری یاسایە.لە پێوەندی ژن و مێرد، سەرۆکی بنەماڵە، لە تایبەتمەندییەکانی مێردە. خەرجی و بژیوی ژیانی کەسانی بنەماڵە لە سەر شانی بابە و باوک خاوەنی یاسایی منداڵەکانی ژیانی هاوبەشییە.گوێ ڕایەڵی ژن و نەهێشتنی کارکردنی ژن لە کارێکدا کە لەگەڵ بەرژەوەندی بنەماڵە جیاوازی هەیە، لە مافەکانی دیکەی پیاوانە.

ئەرکی سەرشانی هەموو دایک و بابانە کە بە هاودڵی و گەرم‌وگوڕێ و لێکتێگەییشتوویی لە ژیانی هاوبەشی، منداڵانی ژیر و تێگەییشتوو پەروەردە بکەن و هاوکاری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بن.

✍ ئازاد زاڕع‌مەنبەر

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا