بین المللمهمترین های هەواڵ

ناکۆکییەکانی هیندستان و پاکستان لەسەر کشمیر جارێکی دیکە خوێنی تێکەوت

دوای هێرشە چەکدارییەکەی کشمیر، کە بووە هۆی هەڵگیرسانەوەی ناکۆکییەکە لەمێژینەکەی نێوان هیندستان و پاکستان لەسەر هەرێمەکە، سوپای هیندستان لە شاری سرینەگەر لە هەرێمی کشمیر هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە.

ناریندا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان رایگەیاند، “بە هەموو جیهانی رادەگەیێنم، هیندستان، ناسنامەی هێرشکاران دەدۆزێتەوە و دەستگیریان دەکات و سزای هەموو تیرۆریستان و پاڵپشتیکارانیان دەدات. ئێمە تاوەکو دوا خاڵی سەر زەوی بەدواوەیەیان دەبین.”

کشمیر هەرێمێکی کێشەلەسەرە و بەسەر هیندستان، پاکستان و چین دابەش بووە، بەڵام ناکۆکییە قووڵەکە لەنێوان هیندستان و پاکستانە. هەرێمەکە لە ساڵی 1947ـەوە لەنێوان هیندستان و پاکستان دابەشکراوە.

لەو کاتەوە کشمیرییەکانی هیندستان هەوڵی جیابوونەوە لە هیندستان و یەکگرتنەوە لەگەڵ کشمیرییەکانی پاکستان دەدەن. لە ساڵی 1989وە، یاخیبووەکانی ناوچەکە کە زۆربەیان موسڵمانن دژی هیندستان شەڕیان هەڵگیرساندووە. لەوکاتەشەوە هیندستان زۆربەی ئەو تووندووتیژییانەی کە لە هەرێمی کشمیری ئەو وڵاتە روودەدەن دەخاتە ئەستۆی پاکستان، تۆمەتێک پاکستان بەردەوام رەتیدەکاتەوە. نوێترین گەڕی ناکۆکییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان لەسەر چارەنووسی کشمیر لە رۆژی سێشەممە تەقییەوە؛ ئەمەش دوای هێرشێکی چەکداریی کە بووە هۆی کوشتنی 26 کەس لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هیندستان. لەدوای هێرشەکە هیندستان؛

دەروازەی سەرەکیی نێوان وڵاتەکەی و پاکستانی داخست، نوێنەری سەربازیی پاکستانیشی دەرکرد، رێککەوتنامەی سەرچاوە ئاوییەکانیی نێوان ئەو دوو وڵاتەشی راگرت.

هیندستان 55٪ـی کشمیری لەژێر دەستە، نزیکەی 500 هەزار سەربازی لەو ناوچەیە جێگیر کردووە. هەرچی پاکستانە 30٪ی هەرێمەکەی کۆنترۆڵ کردووە، 15٪شی لای چینییەکانە

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا