فرهنگیمهمترین های هەواڵ

چەند زانیاری باش سەبارت بە نەخۆشی لەمەیی

لمەیی/ لەمەیی(ناو) جۆره نەخۆشی‌‌یەک که منداڵ تووشی ئیسحال و بێ‌‌حاڵی دەکا؛ «دەردەمانگه»؛ «فێڵه»؛ «فێڵەمانگ».

باوەڕ

  • ١- کچ و کوڕ لمەیی لێک بگرنەوە کوڕە چا دەبێ و کچە دەمرێ.
  • ٢- کچ هەتا ساڵەوەختی نەهاتباوه [=ساڵێک له تەمەنی ڕانەبردبایە] گوێی کون نەدەکرادەیان‌کوت دەنا دەترسێ و لمەیی دەگرێ.
  • ٣- منداڵ ئەگە بەری دەستی تاڵ بوو ئەوە لمەیی گرتووە.
  • ٤-منداڵ هەتا ساڵەوەختی نەهاتباوه نەیاندەشوت، دەیان‌کوت ئەو چڵکەی زگی دایکی هەر دەبێ پێوه بێ دەنا لمەیی دەگرێ یا شەوه دەی‌باتەوه.داوودەرمان
  • ٥ پەلەسوانانان دەبڕن و دەبن سەنیری منداڵی دەنێن.
  • ٦.پیوازی پا دەکەن لە بەری پێ و بەری دەست و نێوچاوانی دەدەن هەتا سێ ڕۆژ، ئەوجار سێ ڕۆژان دەیبەنە دەرکی مزگەوت و دەرکەی پێ‌‌دەکەنەوە و پێی دادەخەنەوە.
  • ٧پیوازی جووتراوی وەبەر مەڵاشوو دەدەن.
  • ٨خەنەی دە نێوچاوانی دەدەن.
  • ٩ ڕەشی مەنجەڵێیان(ڕەشایی بنی مەنجەڵ) ڕاست‌‌وچەپ به دم‌‌وچاوی‌‌دا دێنا.
  • ١٠ کلکی کیسەڵ/ قرژاڵ دەکوتن و دەگەڵ خەنە لە سەری دەنێن.
  • ١١ کەشکی جیران دێنن بە ڕەشی مەنجەڵ ڕەشی دەکەن و بە دم‌‌وچاوی‌‌دا دێنن.

لێک‌‌دراوەکاندارلمەیی(ناو) ئەو دار یا دارانەی کە دەردی لمەیی دەپەڕێنن کە ناسـراوترینیان دارە تووەکەی گوندی «تاڵاو»ی سەر بە شاری میاندواوه.١٣- تاڵاو باغێکی خۆشی لێ‌‌بووه. ساڵێکی شێخ حیسامەددین لە تاڵاو میوان دەبێ و بۆ دانیشتنێ دەچنە ئەو باغەی. جەماعەت دەڵێن جەنابی شێخ! ئەو دارەتوویەی جەنابت پاڵت وێ‌‌داوە دەبێ شتێک وەستۆی خۆی گرێ. ئەویش دەفەرمێ: باشە ئەو منداڵیئەگە زگ‌‌هێشە یا لمەیی‌‌یەتی با بێتە ئێرە و بزمارێکی لەو دارەتوویەی داکوتێ.

جا بەهۆی ئەو هەمووە بزمارەی کە لەو دارە دراوە، دارەکە ئیشک بووە و بەپێوە نەماوه. چەند جارێکیش حەولی ڕاگوێستن یا بەتڵاندنی ئەم دارە دراوه. کابرایەکی ئاوەدانی‌‌یه کۆلکەیەکی لەو دارەی بردبۆوە و دە حەمبارێی نابوو، زۆر پێوەنەخورا کابرا کوێر بوو.خەڵک چوون لە حەمبارێ هێنایانەوە دەر و لەجێی خۆی دایانناوه.داوودەرمان

١٤. منداڵ ئەگە زگ‌‌چوونی بێ و بڕشێتەوە و بۆنی لێ‌‌بێ، ئەوە ترسی دە یەسکی مردووە و لمەیی‌‌یەتی. دەیبەنە سەر دارەتوویەکەی تاڵاو، سێ بزماری ڕاست لە کۆلکەدارەکە دەدەن و دەڵێن: بیسمیللا دارەتوو/ دەردوبەڵای ئەو منداڵەم دا بە توو. ئەگەر بزمارەکە ڕاست ڕۆیبا ئەوە منداڵە چاک دەبۆوە، دەنا دەمرد.

سەرچاوە: فەرهەنگی زارەکیی موکریان نووسینی مامۆستا سەلاح پایانیانی

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا