دوو بڵاوگەی مەهابادی لە هەڵبژاردەکانی کتێبی ساڵی پارێزگادا خەڵاتیان وەرگرت

لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی کتێبی ساڵی پارێزگای ئازەربایجانی ڕوژئاوادا لە ڕێکەوتی ۳ / ۱۰ / ۱۴۰۳ لە سەنتەری پارێزگا خەڵاتیان وەرگرت و ئەو هەڵبژاردنە لە مابەینی ۱۱۰۰ کتێب و ۱۴۵ بڵاوگەدا ڕووی دا
کتێبی وەرگێردراوی دووبەیتیکانی فایز ـ سەید ئیسماعیل شاهۆیی لە بڵاوگەی تینوو موکریان و کتێبی وەرگێڕدراوی لە بەندەری چاوە شینەکانت ـ کەماڵ کۆکەیی لە بڵاوگەی تینوو موکریان خەڵاتی کتێبی ساڵ ( برگزیدە) یان وەرگرت
هەروەها کتێبەکانی: ڕۆمانی نیری یەخسیری وەرگێڕی کەماڵ جەهانگیرپوور و کتێبی خانزاد ڕۆمانی عەزیز عەبدوڵڵا وەک کتێبی ساڵ و کتێبەکانی شایانی ڕێز : مێژووی زمانی کوردی نووسەر عەبدوڕەحمان زەبیحی و بیرەوەرییەکانی ئیحسان نووری پاشاوەرگێڕانی وریا قانع لە بەشی دیکۆمێنتار و مێژوودا و کتێبی پیرە مێرد و زەریا وەرگیڕاوی شیرکۆ بیکەس کە لە لایەن بڵاوگەی ڕاژە بڵاو بوونەوە خەڵاتیان وەرگرت

هەردوو بڵاوگەی تینوو موکریان و ڕاژە مەقامی باشترین بڵاوگەکانی پارێزگایان لە مابەینی ۱۴۵ بڵاوگەی ئەم پارێزگایەدا بە دەست هێنا