فرهنگیمهمترین های هەواڵ

سەردانی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایین شاری مەهاباد لە قارەمانی جیهان شاهۆموحەممەدی

شەمبەشەو ڕێکەوتی(۱۴۰۲/۴/۲۴)هەتاوی لە خزمت پوڵێک لە مامۆستایانی ئایینی شاری مەهاباد سەردانی قارەمانی جیهان “شاهۆ موحەممەدی”ین دا.

لەم کۆڕە خۆماڵییەدا، سەرەتا لەلایان کۆڕگێڕ، مامۆستا مەلا مەحمودی خالیدی زادە ڕوکرا “فەقێ موعین ئەحمەدی نژاد” قوتابی دارالتحفیظی سەر بە فێرگەی ئایینی سەلاحەددینی پیرانشار چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز بخوێندرێتەوە. پاشان مامۆستا مەلا مەحمودی خالیدی زادە وێڕای ناساندنی مامۆستایان ئایینی ناو شار، پێزانینی مامۆستایانی ئایینیک بۆ بنەماڵەی کاک شاهۆ بەتایبەتی باب و دایکی خۆشەویستی ڕاگەیاند و  گوتی سەرکەوتنی شاهۆ، سەرکەوتنی هەموومانە.

دوایە حاجی مامۆستا مەلا عەلی خالیدی بە نوێنەری مامۆستایان، فەرمویان: بەر لەوە ئەم وەرزیشی مەلەوانی و هەندێ لەوەرزیشەکانی تر لە دنیا بە فەرمی بناسرێن، ئیسلام زیاتر لە هەزارو چوارسەد ساڵ لەمەوبەر بە فەرمی ناسیوەو پێداگری لەسەر کردووە،  خۆشەویستی خوا(د. خ) دەفەموێ: المؤمن القوی خیر من المؤن الضعیف، بڕواداری بەهێز(لەبواری جەستەوە) باشترە لە بڕواداری لاواز. و یا لە فەرمودەیەکی تردا دەفەرموێ: «عَلِّمُوا أَبْنَاءَکُمْ السِّبَاحَهَ والرِّمَایَهَ وَ رکُوبَ الخَیلِ” واتە مناڵەکان و فێری مەلە، تیرهاوێژی و ئەسب سواری کەن.

خواوڕاستان، مەلەی وەپێش ئەوانی تر خستووە، سەرکەوتویی کاکە شاهۆ نەتیا بۆ شارەکەو وڵاتەکەمان جێی شانازییە بەڵکە بۆ هەموو کوردوستان جێی شانازییە ئەم پیرۆزباییە بە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزتان پیرۆز بایی دەڵەم .

پاشان باوکی کاک شاهۆ، ڕێزدار کاک عەزیز موحەممەدی وێڕای پێزانین و خۆشحاڵی دەربڕین لە هاتن و بەسەرکرنەوەی مامۆستایانی ئایینی شار.  هەروەها پێزانینی خۆی دەربڕی لە چالاکی ئەم بەڕیزانە کاک سەیید موحەممەدئەمین شێخ مەندی و کاک موحسینی مازوچی کاک حوسەین مامەندی و کاک کامیل رەسولی کە لە درێژەی ڕێگەدا هاوکارن بوونە. کاک عەزیز، ئاماژەی بە شێوازی پەروەردەیی و پێگەیاندنی کاک شاهۆ کرد کە ئێستا بەرهەمەکەی دەبینن. گوتێ بە لوتفی خودا و هاوکاریی ئەم دۆستانە شاهۆ توانی؛

۱ـ یەکەم مەلەوانی (سندروم داون) ڕێکورداری مەلەی ڕاوەستانی ئیران و جیهانە کە لە یەک کاتژمێردا دا مەودای ۲۴٨۳ میتر تۆمار بکات.

۲ـ یەکەم مەلەوانی (سندروم داون)ی ئاەکانی ئازادە(مەلە کردن لە ئاوی سەدد وە یا چۆم و…)

۳ـ یەکەم (سندروم داون) بەلەمبی ئێرانە

۴ـ یەکەم شاخەوانی (سندروم داون)ی ئێرانە کە چۆتە کێوی سێکانیان (چون و هاتنەوە خوار۵۰۰میترە، بەرزایەکەی ۱۶۵۰ میترە، مەوداکەی ۱۴کیلومیترە)

۵ـ یەکەم (سندروم داون)ـە کە توانیوێتی نەخشی هەوەڵی هەبێ لە فیلمی سینەمایی (پیاوی پەپولەیی) کە کارگێڕەکەی “خاتو میترا روحی مەنش”

۶ـ لە کێ بەر کێی جیهانی ئولەمپیک تایبەتی برلین هاوینی۲۰۲۳ بەشداری کردو توانی براوەی میداڵی زێرینی ئاوی ئازادی (۴۰۰)میتری بێ.

کاک عەزیز لە دێژەی باسەکەی دا، ئاماژەی کرد کە من لە مناڵێوە تا ئێستا کە بۆتە قارەمانی ئوڵەمپیک، سەرەڕای ئەو پێداویستیی زۆرەی کە شاهۆ هەیبووە؛ تەنانەت ئەو دەرمانە سروشتییانەی کە لە (قوڕئانی پیرۆز) دا هەنە وەکو سیر و هەنجیر و زەیتون و هتد، کەڵکیم لێی وەرگرتووەو داومەتێ. تا کو ئێستاکە هیچ دەرمان و حەبێکی (شیمیایی)م دەرخوارد نەداوە کە دوکتۆرەکان و وڵاتی ئاڵمانیاش بەلایانەوە شتێکی سەیر بوو.

لە کۆتاییدا حاجی مامۆستا مەلا عەلی خالیدی بە نوێنەرایەتی مامۆستاکان، لەوحی ڕێزلێنان دا بە کاک شاهۆ و داوای تەمەن درێژی و سەرکەوتی زیاتری بۆ کرد.

پاشان مامۆستای ناسک خەیاڵ “مامۆستا مەلا عەبدولواحیدی رەحمەت پور” کوتوپر ئەم هۆنراوەی هەڵبەست و وەک خۆی گوتی: ئەو چەن بەیتە شێعرە کە دەماودەم هۆنیممەوە و پێشکەشیان دەکەم بەو ڕۆڵە هەڵکەوتەیەی وڵاتی ئێران و نیشتیمانەکەم؛ بە کاک شاهۆ موحەممەدی قارەمانی ناوازە،

  • بۆ مەلەوانی قارەمانی گەل
  • بەو سەرکەوتنەت شاهۆ سەربەرزین
  • تا وێنەت زۆر بێ بەرزین ، نابەزین
  • لە شار و دێهات، چی خاک و ئاوە
  • ناو و ناوازەت ، ئاوازەی داوە
  • ئێمەش وەک چینی ماموستای وڵات
  • پێشکەشت دەکەین پەیام و خەڵات
  • دەڵێین پیرۆز بێ لە ئێمە و ئێوەش
  • هەروا لەخەڵکی ئەو ناوچە و نێوەش
  • خوا دایک و بابی ماندوو و دڵسۆزت
  • وێنەیان زۆر کا بۆ گەل و هۆزت
  • ڕاهێنەرانت دوور بن لە بەڵا
  • خوا بێان پارێزێ لەهەور و هەڵا
  • بە دوعای چینی ماموستا و فەقێ
  • حەسوودت چاو و مێشکی بتەقێ
  • یاخوا شاهۆ گیان داهاتووت خێربێ
  • لەگشت کێ بەڕکێ میداڵیات زێڕ بێ
  • ئەوا “بابۆڵی” وەک نوێنەری گەل
  • لە خوای داوایە سەرکەوی لەکەل

“بابۆڵی”

خوێنەرانی بەڕێز! ئەگەر سیامەندی ڕەحمان لە ناو مان دا نەماوە شاهۆ موحەممەدی پێی لەجێی وی ناو بۆ هەمیشە وڵات و گەلەکەمیان خۆشحاڵ کردوە.

دواکاری لە شوڕاو شارەداری مەهاباد.لە کن تەقەدارێ واتە لە دەسپێکی ڕێگای مەهاباد سەردەشت، تەندیسێک لەم پاڵەوانە دروست بکرێ، هەم لەم سەددە فێری مەلە بوو هەم لەم سەددەش فێری بەلەم و لە درێژەدا بۆتە خاوەنی میداڵی زێر.ئاواتەخوازین شارەکانی تریش سەردیس و تەندیس بۆ ئەم قارەمانە سازکەن تا کوو کەم ئەندام و کەم تەوانەکانی زەینی بخوێندێنەوە. ڕوانگەی بەشێک لە کۆمەڵگا سەبارەت بەم پەپولانە(سندروم داو) بگۆڕدرێ.تا دیدارێکی تر هەموو تان بەخوای بانی سەر دەسپێرین.براتان: سەیید موحەممەد ئەمین واژی۲۷پوشپەڕی۱۴۰۲ی هەتاوی

✍سەیید موحەممەد ئەمین واژی

نمایش بیشتر

هه‌وال ادمین

اسماعیل آتش زای کارشناس روانشناسی علاقه مند به خبر در حوزه های سیاسی ، اجتماعی و ورزشی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا