فرهنگیمهمترین های هەواڵ
۱۷ی جۆزەردان ۸ مین ساڵوەگەری کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەدقازی

ئەمڕۆ ۱۷ی جۆزەردان ۸ مین ساڵوەگەری کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەدقازی، نووسەر، وەرگێڕ، زمانەوانی بەناوبانگی کوردە
مامۆستا ساڵی ۱۳۱۵ لە مەھاباد لە دایکبووە و ساڵی ۱۳۹۴ هەتاوی لە تاران لە نەخۆشخانەی ئازادی ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
- لەدایکبوون: ۱۳۱۵/۴/۷ _ ۱۹۳۶/۶/۲٨ مههاباد
- کۆچی دوایی: ۱۳۹۴/۳/۱۷ _ ۲۰۱۵/۶/۷ تاران
- شوێنی ناشتن: گردی شاعیران لە مەهاباد
جێگای ئاماژەیە لە دوای کۆچی مامۆستا هێمن، مامۆستا ئەحمەدی قازی بوو کە ۲۰ ساڵ وەک سەرنووسەر گۆڤاری سروە “دڵ و ڕۆحی” کووردانی بەڕێوە برد و لە تاک تاکی ژمارەکان جێ پەنجەی بەڕێزیان دیار و بەرچاوە
- دۆن کیشۆت، وەرگێڕانی ڕۆمانی سێرڤانتێس، ٢ بەرگ، ٢٠٠٨
- دوانەی سەیر و سەمەرە،[٢] وەرگێڕانی ڕۆمانی ماڕک تواین، ١٩٩٠
- کتک و مشک،[٣] وەرگێڕانی چیرۆکەشێعرێکی عوبەید زاکانی بە شێعر، ١٩٨١
- نسل اژدھا،[۴] وەرگێڕانی ڕۆمانی پێرل باک بۆ فارسی، ١٩٩٢
- کلیلە و دێمنە،[۵] وەرگێڕانی کتێبی کلیلە و دمنەی فارسی، ٢٠١۵
- ڕێزمانی کوردی بە دوو زمانی کوردی و فارسی
هەر وەها چەند نمونەیەکی تر لە نووسین و وەرگێڕانەکانی مامۆستا لە بەردەستی خوێنەران دایە