فرهنگیمهمترین های هەواڵ
منداڵێکی کورد خەڵاتی باشترین خوێنەری کتێبی وەرگرت

سەپەنتا سەرحەدی، تەمەن ٩ ساڵ و دانیشتووی وڵاتی سوید، بەهۆی خوێندنەوەی نزیکەی ۵٠٠ کتێب، خەڵاتی باشترین خوێنەری لەلایەن دامەزراوەی پاسکاڵ ئینگمانەوە پێ درا.
سەپەنتا سەرحەدی، منداڵە کوردێکی تەمەن ٩ ساڵانە و لە شاری ئێسکلسۆنای سوید دەژی؛ ئەو منداڵە تاوەکوو ئێستا نزیکەی ۵٠٠ کتێبی خوێندووەتەوە و بە توانا سەرسوڕهێنەرەکەی سەرنجی میدیاکانی وڵاتی سویدی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
دامەزراوەی پاسکاڵ ئینگمان کە ماوەی سێ ساڵە دامەزراوە، خەڵاتی باشترین خوێنەری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەخشییە سەپەنتا سەرحەدی و بەوەش ئەو منداڵە کوردە بووە سێهەم کەس لە سوید کە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.
سەپەنتا بە سێ زمانی کوردی، سویدی و ئینگلیزی دەخوێنێتەوە و دەڵێت: “دەمەوێت لە داهاتوودا بە زمانەکانی ئیسپانیایی و ئاڵمانیش بخوێنمەوە؛ بۆیە ئێستا خەریکم خۆم فێری ئەو زمانانە دەکەم.