مهمترین های هەواڵنقد و بررسی

بە بۆنەی، نۆژەن کرنەوەی، حەوزخانەی، مێژویی مزگەوتی ڕۆستەم بەگ لە مەهاباد

کە دەڵێن مەهاباد شارێکی فەرهەنگییە بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەم مێژوە پڕشنگدارە، کە بریتیە؛ لە بینا، مزگەوت، کتێبخانە، حەوزخانە، حەمام، پرد، کاروانسەرا و بابەت گەلی تر کە جێی خۆیەتی، زیاتر سرنجیان بدرێتێ.

ڕۆژی شەممو(۱۴۰۲/۲/۹)، بە بۆنەی تەواو بوونی، نۆژەن کردنی، حەوزخانەی مزگەوتی “ڕوستەم بەگ” بانگ کرابووین و کۆڕی پەردەلادان، لە حەساری مزگەوت بەڕێوە چوو. چاوم، بەم هەوڵ و تێکۆشانە کەوت و، دڵم گەشایەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانم، سەرەتا دەست خۆشی و پێزانینم خۆم دەرببڕم، بۆ ئەم کارە فەرهەنگییەو بەنرخەی، ئەندامانی شوڕا و بە تایبەتی شارەداری ڕێزدار “ڕۆستم پور” کە لێڕاونینی کلتوری(رویکرد فرهنگی)یان، سەبارەت بە شاری فەرهەنگی و ئەدەبی مەهاباد هەیە.هەروەها دەستخۆش لەم کەسانەی کە ڕۆڵیان هەبووە؛ وەک: دوکتۆر مەعڕوفی، ئەندازیار: “ئالان بەهار” و وەستا “بەهائەددین ئەحمەدی” کە بەسەرما و گەرما، لە گەڵ کارگەکان ڕانەدەوەستان و کارەکەیان دەبردە پێشێ.

جێی خۆیەتی بگوترێ، هەروەک شوێنەوارە مێژویەکانی سەردەمی سەفەوێکان لە مەهاباد هەوڵی پاراستنیان دراوە؛ وەک: مزگەوتی سور، گومبەزی بداغ سوڵتان، پردی سور کە بەداخەوە ساڵی ۴٨ڕوخێنرا بە بەهانەی ئاوبەندی مەهاباد، بەڵام پایەکانی ماوەتەوە دەکرێ نۆژەن و داڕێشتنەوەی تازەی بۆ بکرێ و حەمامی لەج و چەن شوێنی تر؛ پێویستەو وە دەبێ؛ شوێنەوارە مێژویەکانی سەردەمی قاجارەکان و “پەهلەوی ئەووەڵ” و “دوهەم”یش لە مەهاباد بپارێزێن و زیندو ڕابگیرێن.

وەک: ئەم بینا و دوکانانەی، هەڵکەوتو لە نێوان شەقامی چواڕڕای مەیدانی ئاردی تا دەگاتە شارەدای و لەوێش ڕا تا چواڕڕای ئازادی (واتە شەقامی جومهوری ئیسلامی) و هەر وەها پێکهاتە کۆنەکان(بافت قدیم)ی مەهاباد و مزگەوتەکانی: حاجی ئەحمەد، شادەروێش، عەباس ئاغا، بازار، ڕوستەم بەگ، دارۆغە، قازی، سەیید نیزام، خانەقای شەمزینان، شێخ حیسامەددین و شێخ بابا و حەمامی میرزا ڕەسوڵ و کاروانسراکان و شوێنەکانی تر.

لێرەوە هەندێ لەم کارە بە نرخ و فەرهەنگیانە – کە بۆ هەمیشە شاری مەهاباد، زیندو ڕادەگرن _ کە لەم دەورەی شوڕاو شارەداری مەهاباد؛ تا ئەو جێگایەی بزانم و هەوڵیان بۆ داوە، ئاماژەی پێ دەکەم:

۱ـ نۆژەن کرنەوەی حەوزخانەی مزگەوتی ڕۆستەم بەگ و داڕشتنەوەی دیواری مزگەوتێ، کە دۆینێ کرایەوە.

۲ـ بەردڕێژ(سنگ فرش)ی مەیدانی مەنگوڕان و چراخان کردنی.

۳ـ ئەم دوکانانەی کە نۆژەن دەکرێنەوە لە بەشی پێکهاتی کۆنی، شەقامەکان، کە بە خشتی سور و بە دور لە بەردی مەڕمەڕ و خیز و سیمان کاریان بۆ کراوە.

بەڵام چەند پێشنیارم هەیە:

۱ـ نۆژەن و داڕشتنەوەی حەوز خانەی مزگەوتی عەباساغا و شادەروێش.

۲ـ کرانەوەی سەرای مامۆستا(هەژا). وەک چۆن سەرای مامۆستا (هێمن) هەیە. بۆ کرنەوەی سەرای مامۆستا “هەژار”یش هەوڵ بدرێ و ئەم بینایە زکڕدرێتەوە؛ چونکە ئەگەر ئەم فاکتۆرانەی، کە هەبوون بۆ سەرای هێمن، بۆ سەرای (هەژار)یش هەیە. ئەم خانویەی پێشنیار دەکرێ، هەڵکەوتوو لە کۆڵانی ڕوبەڕوی مزگەوتی ڕۆستەم بەگ، ڕوبەڕوی ماڵی ئاغای عەتتارییە کە دەبێتە ماڵە باوکی مامۆستا هەژاری و مامۆستا لەوێ بووە.

۳ــ مزگەوتی عەباس ئاغا، کە لە کۆتایی سەردەمی سەفەوییەوکان و سەرتای قاجارییەکان بینا کراوە؛ یەکێ لە مزگەوتە کۆنەکانی شارە، وە چون هەڵکەوتو لە چواڕڕای ئازادی، زۆرتر لەبەر چاوە، تا مزگەوتی سور. کەچی، دەبینین دیوای دەرێی، سیمان کاری کراوەو، تازە دوڕەنگیشە، بە جۆرێک زۆر لەبەر چاوان ناحەزە. داواکاری دەکرێ لە ئەنادامانی بەڕێزی شوڕا و شارەداری، کە ئەم بەشە، خشت کاری بکەن.

۴ـ بەردەڕێژ حەساری مزگەوتی عەباساغا و داڕشتنی دەرگایەکی گونجاو وە خشت کاری دیواری دیوی ژوی.

۵ـ ئەم دوکان و باڵەخانە نای نێوان شارەدار ی و چواڕڕای ئازادی واتە شەقامی جومهوری ئیسلامی کە هێندەکیان میچەکەیان ڕوخاوە نۆژەن بکرێنەوە.

۶ـ زیندو کرنەوەی کەرێزەکانی گۆڕەپانی مەلا خەلیل لە پشتەپ و باغی شایەگان.

کۆتا وتە:جێی خۆیەتی ئاماژە بکرێ کە شوڕاو شارەداری “سنە” هەنگاو گەلێکی بەرچاویان هەڵێناوە بۆ زیندوکرنەوە و زیندو ڕاگرتنی شوێنەوارە مێژویەکانی سەردەمی قاجارەکان، لەگەڵ ئەوە “سنە” چل ساڵێک، لە “مەهاباد ” کۆن ترە. “سنە” لە سەردەمی “شاەسەفی”سەفەوییە، سازکراوە و مەهابادی ئەمڕۆکە لە سەردەمی “شاسولەیمان سەفەوی” بینا کراوە. “سنە” شوێنەواڕێکی بەرچاوی سەردەمی “سەفەوی” لێنەماوە؛ بەڵام ئاسەوارە مێژیەکانی سەردەمی قاجارێکانیان، زۆر بە جوانی پاراستووە و چاوەدێری دەکەن.

لێرەوە، چاوەڕواندەکرێ ئیدارە میرات و کەلەپوری فەرهەنگی و شوڕاو شارەدار مەهاباد؛ ئاوڕدانەوەیەکی جیددیان هەبێ لە سەر ئەم ئاسەوارە مێژوییانە، کە پێشنادەری فەرهەنگ و کلتوری و ناسنامەی ئەو شارەیە.

۱۴۰۲/۲/۱۰هەتاوی

۱۴۴۴/۱۰/۹ماندگی

۲۰۲۳/۴/۳۰زایینی

✍️سەید محەممەدئەمین واژی

نمایش بیشتر

هه‌وال ادمین

اسماعیل آتش زای کارشناس روانشناسی علاقه مند به خبر در حوزه های سیاسی ، اجتماعی و ورزشی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا