گوێزی سەوز ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە

خورادنی گوێز به‌گشتی بۆمرۆڤ زۆر به‌سووده ، به‌ڵام گوێزی سه‌وز یاخود گوێزی تازه سوودی زۆرتره له گوێزی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته “د. کامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراک” سووده‌کانی گوێزی سه‌وز به چه‌ند خاڵێک ده‌خاته ڕوو:
۱٫ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی و گیرانی خوێنبه‌ره‌کان.
۲٫ ده‌وڵه‌مه‌نده به کۆمه‌ڵێک پێکهاتووی خۆراکی گرنگ وه‌ک پڕۆتینه‌کان، چه‌ورییه به‌سووده‌کان، کاربۆهیدرایت، مادده ڕیشاڵیه‌کان، مه‌گنسیۆم، گۆگرد، پۆتاسیۆم، ڤیتامینه‌کان به تایبه‌ت B1 , B6، هه‌روه‌ها مادده دژه ئۆکسانه‌کان.
۳٫ به‌هێزکردن و پاراستنی ته‌ندروستی چاو به هۆی بوونی للوتین و زیاکسانسین که دوو دژه ئۆکسانی گرنگترن بۆ چاو.
۴٫ بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه بۆیه بژارده‌یه‌کی زۆر باشه له کاتی ڕێجیم و یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش ده‌دات.
۵٫ یارمه‌تی دابه‌زاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چه‌ورییه سیانیه‌کان ده‌دات.
۶٫ یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی پێست و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی ده‌دات.
۷٫ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن و مه‌مک و پڕۆستات.
۸٫ یارمه‌تی هه‌ڵمژینی کانزای ئاسن ئه‌دات به هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده‌ی مس.
۹٫ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن ده‌دا.