بهداشت و سلامتمهمترین های هەواڵ

چێشت لێنان لەنێو قابڵەمەی مس(مز) بەکەڵک یان خەساردەر؟

ئاخۆ قابڵەمەی مز بۆ دابینکردنی مزی پێویستی جەستە یارمەتیدەرن؟

مس بە شێوازێکی بەربڵاو لەنێو خواردنە جۆراوجۆرەکاندا هەیە.بۆیە پێویست ناکا بۆ دابینکردنی مسی جەستە قابڵەمە و مەنجەڵە مسینەکان دەکار بێنین.

کێشە و گرفتەکانی قابڵەمە مسەکان:مس کاتێک دەکەوێتە بەر گەرما، بە ئاسانی بەرامبەر بە مادە خۆراکییەکان کاردانەوەی دەبێ و لە درێژخایەندا جەستە تووشی ژەحراویبوون دەکات (شڵەژانی گەدە، ڕشانەوە، زگچوون، سەرئێشە و کێشەی خەوتن).

دەکارهێنانی بەردەوامی قابڵەمەی مس بۆ چێشت لێنان، دەبێتە هۆی سازبوونی کێشە لە کار و ڕەوتی جەرگ، کێشە بۆ وەرگرتنی کەلسیۆم و ئاسن، کێشە بۆ سازکرانی تۆپەڵە سوورەکانی خوێن(RBC) و هەروەها کێشە بۆ کار ڕەوتی کۆئەندامی ئیمەنی و پاراستنی جەستە.

ئۆکسیداسیۆنی قابڵەمە مسەکان زۆر مەترسیدارە.

قابڵەمە مسەکان لەگەڵ تێپەڕینی کات و بەرەبەرە ڕەنگیان بەرەو سەوزی خۆڵەمیشی دەچێ کە نیشانەی کاردانەوی ئۆکسیداسیۆنیانە.کەڵک وەرگرتن لە قابڵەمە مسەکان، تەنیا کاتێک ڕێ پێدراوە کە بە توێیەک کانزای دیکە وەک زریچ یان نیکل داپۆشرا بن و وەک دەڵێن سپی کرابێتنەوە.ئاخۆ قابڵەمە مسەکان زریچ لێدراوەکان بێ مەترسین؟

زریچ لێدان یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە و دەبێ بێ تێکەڵکردنی قوڕقوشم جێبەجێ بکرێت، بەداخەوە لەبەر گرانبوونی زریچ جاروبار لەگەڵ زریچ و قوڕقوشم پێکەوە تێکەڵ دەکەن و مسی پێ سپی دەکەنەوە.ژەحراویبوون بە قوڕقوشم زۆر مەترسیدارترە لە مس و لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی خەسارلێکەوتنی مێشک، جەرگ و ئێسک. بۆیە سپیکردنەوە دەبێ لە شوێنە باوەڕپێکراوەکان جێبەجێ بکرێت.

بۆ ئاگاداریتانئەو خۆراکانەی کە چییەتی و بنەمایان ترش و ئەسیدییە وەک گۆشت، ئاڵوو، چەوەندەر، تەماتە نابێ لە قابڵەمە مزەکاندا ڕاگرن، هەروەها نابێ سرکە، ئاوی نارنج و ئاوقۆرە لەنێو قابڵەمە مزەکاندا بکوڵێنن.

چونکە توێ پۆشەنەکە (واتە زریچ) لەناو دەبەن و دەبنە هۆی دزەکردنی لەڕادەبەدەری مز بۆ نێو خواردنەکان و ژەحراویبوونی جەستە بە مز.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

سرچاوە: توێژینەوەکانی دوکتور سەمیرا ڕەبیعی پزیشکی پسپۆری خۆراک و خواردن و ئەندامی ئەنجوومەنی خۆراک و خواردنی ئێران.

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا