پیش فرضمهمترین های هەواڵ

چالاکی شوێندانەری مامۆستای فیزیکی مەهابادی لە شەشەمین کۆنفڕانسی میللی ئەنجومەنی مامۆستایانی فیزیکی تاران

شەشەمین کۆبوونەوەی پسپۆڕانی ئەنجومەنی مامۆستایانی فیزیکی تاران لە ژێر ناوی «بردنەسەری باری فێرکاری، بە ڕێدۆزی گۆڕانکاری لە فێرکاری فیزیک»  بە بەشداری بەربڵاوی مامۆستایانی لێهاتووی فیزیک لە سەراسەری ئێران ڕۆژانی ۶ و ۷ی ڕێبەندان بە شێوازی سەرهێڵ بەڕێوەچوو. 

دکتور سولەیمان ڕەسووڵی وەک ئەندامی کۆمیتەی زانستی ڕۆڵ و دەوری چالاکی لە پەسەندکرانی تەوەرەکانی کۆنفڕانس هەبوو و وەک لێژنەی داوەری وتارە شیاوەکان بۆ پێشکەشکردن لە کۆبوونەوەی دیاری کرد. 

ڕۆژی چوارشەممە ۶ی ڕێبەندان وێبینار و کارگەی فێرکاری زانستی سەبارەت بە «بەکارهێنانی نەرم ئامێری FizziQ لە فێرکاری فیزیک بە شێوازی توێژینەوە»

 لە لایان د. سولەیمان ڕەسووڵی ئەندامی کۆمیتەی زانستی کۆنفڕانس و باڵوێزی ئەنجومەنی فێرکاری زانستی ئەورووپا لە ئێران ئاڕاستەی بەشداربووان کرا و هۆی ڕەزامەندانی مامۆستایانی فیزیکی بەشداربوو پێک هێنا.

ڕۆژی پێنج شەممە ۷ی ڕێبەندان بۆ ئاراستەکرانی وتارەکان  د. ڕەسووڵی  بەرێوەبەری پانێلی وەستۆ گرت و هاوکات لەگەڵ پێشکەشکردنی وتارەکان، وەک تەنیا باڵوێزی ئەنجومەنی فێرکاری زانستی ئەورووپا Scientix لە ئێران دوایین زانیارێکان سەبارەت بە شێوازی فێرکاری STEM و چۆنیەتی تاقیکاری  بە ڕێدۆزگەلی نوێ وەک Rubricی بۆ بەشداربووان شی کردەوە.

ئێستا د. سولەیمان ڕەسووڵی مامۆستای فیزیکی شاری مەهابادە و لە قوتابخانەکانی ڕۆستەم زادە، شەهید بەهەشتی، شاهیدی شەهید برووجردی و ئەمیرکەبیر وانەی فیزیک دەرس دەڵێتەوە.

نمایش بیشتر

سید سیاوش سید قادری موکری

سید سیاوش سید قادری مکری کارشناس مهندسی کامپیوتر علاقه مند به اخبار اقتصادی و حوزه بازار

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا