حەووتویەکی پڕ دەستکەوت لە بواری کتێبخوێنی بۆ شاری مەهاباد. (کرانەوەی سێ کتێبخانە لە ماوەی دوو ڕۆژاندا)

ئەوڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتی ۲۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۰ بە هاوکاری ئەنجومەنی حامی و گروهی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێبخوێنی موکریانی مەهاباد یازدەهەمین ئاوایی مەهاباد بوو بە سێحەبی کتێبخانە.
گروپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێبخوێنی موکریانی مەھاباد، به هاوکاری ئەنجومەنی حامی تاران، تا ئێستا توانیوییەتی لە شار و دێهاتەکانی ناوچەی مەهاباد چەندین کتێبخانەی گشتی بکاتەوە که ناوەکانیان بریتیین لە:
۱. کتێبخانەی مامۆستا هێمن لە ئاوایی خورخوره
۲. کتێبخانەی حامی لە ئاوایی کۆسەکەرێز
۳. کتێبخانەی ژیار لە ئاوایی لەج
۴. کتێبخانەی توران میرهادی لە ئاوایی ئیندرقاش
۵. کتێبخانەی کامیابی ۳ لە ئاوایی سەیدئاوا کە ئێستا بۆتە بەشێک لە شاری مەهاباد
۶. کتێبخانەی عاتفی۱ لە ئاوایی قزەڵقۆپی
۷. کتێبخانەی ڕۆشدی ۱۳ لە ئاوایی خانەگێ کە ئەویش ئێستا بۆتە بەشێک لە شاری مەهاباد
۸. کتێبخانەی ڕۆشدی ۱۴ لە ئاوایی دارەلەک
۹. کتێبخانەی ڕۆشدی ۱۵ لە ئاوایی قوڵەسەن
هەروەها ئەمڕۆ کۆڕی کردنەوەی کتێبخانەی ئاوایی ئوزنتاش بەڕێوە چوو.
هەروەها سبەینێ، جۆمعە لە شاری گۆکتەپە لە خزمەت خەڵکی ئەو شارە داین بۆ ئیفتتاحی ساختمانی کتێبخانەی گشتی ئەو شاره کە لە لایان ئەنجومەنی حامییەوە و بە ھاوکاری خەڵکی کتێبدۆستی ئەو شاره ساز کراوه، دیاره ئەنجومەنی حامی ساڵی ۱۳٨۹ له گۆکتەپە کتێبخانەی داناوە بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجونەنی حامی و کتێبدۆستانی ئەو شاره ساختمانێکی نوێیان بۆ کتێبخانەکە ساز کردووه بە ئیستانداردێکی تەواو بەڕۆژ.
هەروەها سبەینێ ئێوارێش واتە ئێوارەی ڕۆژی جومعه ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەلوەر لە ئاوایی قەرەشلاقی ناوچەی شاروێران لە کۆڕێکی فەرهەنگی کتێبخانەی عاتفی ۲ دەکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە بگووترێ کتێبخانەکانە گشتییەکان لەو ئاواییانە توانیویانە ببن بە شوێن و ناوەندێکی فەرهەنگی و پەروەردەیی بۆ خەڵکی ئەو ئاواییانەوە و تەنانەت ئاواییەکانی دەوروبەریشیان.
بە خۆشییەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین کتێبخانەی گشتی ئاوایەکانی مەھاباد لە فیستیڤاڵی سەراسەری ئێراندا لە نێوان هەزاران ئاوایی کە بەشداری ئەو فیستیڤاڵەیان کردبوو توانیویانە پلەی “ھەڵبژێردراو” بەدەست بێنن، وەکوو ئاوایەکانی گۆکتەپە، سەیدئاوا، لەج و خوڕخوڕە.
ھەروەھا گروپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێبخوێنی موکریانی مەھاباد، دوو خول بەشداریی فێستواڵی سەراسەری پایتەختی کتێب بووە کە لە ھەردوو دەورە دا لە نێوان سەدان شاری بەشداری ئێراندا ،وەکوو پێنج شاری ھەڵبژێردراو و شاری داھێنەر و خەللاقی کتێب، پلەی بەرزیان بە دەست ھێناوە و ڕێزنامەی یۆنسکۆیان وەرگرتوە. ھەروەھا ئەم گرووپه لە جێشنوارەی سەراسەری باشگاکانی کتێبخوێنی، وەک دەبیرخانەی چالاک و ھەڵبژێردراو لە جەشنوارەدا خەڵاتیان وەرگرتووە.




