حوادثمهمترین های هەواڵ
بەهۆی کۆرۆنا لە زیندان ئازادکرا و دوای رۆژێک کەسێکی کوشت

پیاوێک لە ویلایەتی فلۆریدا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندان ئازادکرا، یەک رۆژ دوای ئازادکردنی، بە گومانی کوشتنی کەسێک دەستگیرا کرا
جۆزێف ویلیامی تەمەن ۳۶ ساڵ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەری هێرۆین لە زیندان بوو، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ۱۶۴ زیندانیی دیکە ئازاد کرا
کاتژمێر هەشتی بەیانی ئازادکراوە و بۆ رۆژی دواتر، کاتژمێر ۱۰ سەر لە بەیانی بە تۆمەتی تەقەکردن لە کەسێک و کوشتنی دەستگیر کرایەوە
ویلیام لە دۆسییەکەی ۳۴ تۆمەتی ئاراستە کراوە، بەڵام تاوانەکانی سوک بوون، ئەمەش وایکرد بڕیاری ئازادکردنی بدرێت، بەڵام زۆری نەبرد کەسێکی کوشت، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، رەنگە زیندان بۆ هەموو کەسێک وانەیەک نەبێت