نووسەر مەهابادی لە ۳۷مین کۆنگرەی جەهانی ئەدەبیاتی منداڵان لە مۆسکۆ بەشدار دەبێ
یاقووب خزری نووسەر و ڕەخنەگری ڕەوانناسیی مەهابادی لە ۳۷مین کۆنگرەی جەهانی ئەدەبیاتی منداڵان بە نێوی کۆنگرەی IBBY کە سێپتامبری ۲۰۲۰ لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ، بە وتارێک بەشدارە، ئەوە یەکەمین جارە کە کوردێک توانیوێتی لەو کۆنگرەیەدا بەشدار بێ
ئەو کۆنگرەیە مۆعتەبەرترین کۆنگرەی جەهانییە بۆ ئەدەبیاتی منداڵان و لەو کۆنگرەیەدا خەڵاتی “هانس کریتستین ئەندێرسێن” دەدرێ کە موهیمترین و مۆعتەبەرترین خەڵاتی ئەدەبیاتی منداڵانە لە ئاستی جەهاندا…دوای جایزەی نۆبێلی ئەدەبی مۆعتەبەرترین جایزەیە و تەنانەت بە “نۆبێلی بچووک” مەشهوورە…
وتارەکەی ئەم نووسەرە بە زمانی ئینگلیزییە لە ژێر نێوی:
An investigation of components and concepts psychological child in texsts of kurdish folklore( folklore texts of children
ئەو وتارە لە بەشی تەوەری ڕەوانناسی و ئەدەبیاتی منداڵاندا بەشدارە و منداڵی ڕەوانناسانە یانی منداڵ لە چوارچێوەی قالبێکی ڕەوانناسانەدا لە دەقە فۆلکلۆرییەکانی کوردی لێک دەداتەوە
هەڵبەت ئەو دەقە فۆلکلۆرییانەی تایبەت بە منداڵن بە شێوەیەکی زانستی و مەحتەوایی لەو وتارەدا کاری بۆ کراوە
بە گشتی دەتوانین ئەوەی بڵێین کە بەرساختی ڕەوانناسانەی منداڵ لە دەقی فۆلکلۆری منداڵانی کورد هەوێنی ئەسڵی ئەو وتارەیە
ئە تەحلیلەش وەکوو تێئوریزە کردنی دەقی فۆلکلۆری منداڵانی کورد دەلاقەیەکە بۆ بەجیهانی کردنی ئەو دەقانە و ئەو سامانە نەتەوەییە کە نووسەر حەولی بۆ داوە لەو وتارەدا بە ئەنجامی بگەیەنێ



