اجتماعیمهمترین های هەواڵ

ساڵی تازەیە،لە شار و لادێ بۆن و چێژ و دەنگ و ڕنگی ساڵی تازە دێت 🖌سمکۆ حەقیقەت خاە

خاکەلێوە گەیشتووە،بەهار خۆی دەرخستووە، بە گوڵ و گوڵزار و خوڕەی جۆباران،بەفراوی شاخان،گمەی کۆتران و دەنگی بولبولان هەموو دڵێک لاو ئەبێتەوە و گشت سەرما و سیخوڕێک بە بای بەهاری بە با ئەچێ

ڕەسمی هەلاوە مەلاوە،چوارشەممە سووری،نەورۆزە پیرۆزە و بەرەو پیری چوونی بەهار هێشتا نەفەوتاوە و ساڵ لەگەڵ ساڵ زیاتر خۆی دەر ئەخات و پەرە ئەسێنێ،بەڵام ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو بە پێچەوانەی درێژایی مێژوو بۆ پێشگیری لە پەرەسەندی کێلی قەبرەکان،فرمێسکی دایکان،تاریک ماڵان و خەمی دڵەکان.ئەبێ لە هاتنە دەر و بەسەر کردنەوەی خزم و کەس و شاخ و دەشت و کەژ و کێو گەڕان دەست بکێشینەوە تاکوو ئەو بەڵا ڕەشە،”نەخۆشینی کۆڕۆنا”بە زووترین کات کوچە و کۆڵان و شەقام و ناوماڵی کوردستان و وڵاتەکەمان بەجێ بهێڵێ و بەربەست و پەرژینی نزیک بوونەوەی دایک و منداڵ،خوشک و برا باب و باپیر بپچڕێ و دیسان بتوانین بە گەرم و گوڕی و لە ئامێزی گەرمی بەهار دا یەکتر لە ئامێز بگرین

خۆشەویستان،چوونە دەرەوە لەم کاتە دا هێنانە ماڵەوەی نەخووشینە،هەروا کە هەر ساڵ لەم کاتەدا دەنگی “هەلاوە مەلاە هێلکەیێکمان بۆ بخەنە بن تاوە کوڕ و کچتان بێ بە زاوا”ئەبیسرا،گەر فارێز نەکرێت جێژنانە و هەلاوە مەلاوەمان بە دڵنیاییەوە پەشیمانیێک بە درێژایی تەمەن دەبێ بۆ خۆمان و خاو و خێزانمان

با هەمووان پێکەوە بە ئاداب و داب و نەریتێکی نوێ وە بچینە پێشوازی ساڵی ۲۷۲۰ی کوردییەوە،تاکوو دەرفەتی ئەوەمان ببێ ساڵیکی دیکەش گوێ بدەینە ئاوازی باڵندەکانی کوردەواری و بە دەستەکانمان لە کانیاوی کوێستانان ئاو بخۆینەوە و هەوای بەهاری نیشتمان بە سییەکانمان هەڵ بمژین.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا