اجتماعیمهمترین های هەواڵ

ئایا دونیا رووبەرووی شەری بیۆلۆژیکی بۆتەوە؟ ✍️محەمەد ئاتەشزای

وەزارەتی دەرەوەی چین: بەڵگەمان هەیە ڤایرۆسی کۆرنا درووستکراوی دەزگای سیخوری ئەمریکایە

شارەزایانی چین لە ئەرشیڤی گۆڤاری “Nature Medicine”ی ئەمریکیدا بابەتێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ساڵی ۲۰۱۵ بڵاو کراوەتەوە و لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، تێیدا باس لەوە کراوە کە زانایانی ئەمریکا ڤایرۆسێکی کۆرۆنای وایان بەرهەم هێناوە، کە دەتوانێ کاریگەری راستەوخۆی لەسەر مرۆڤ هەبێت و وەزارەتی دەروەوی چیینیش ئەوەی پشتراستکردۆتەوە کە بەلگەیان هەیە ئەو ڤایرۆسە پێنج ساڵ لەوە پێش واتا ساڵی ۲۰۱۵ زایینی ئەمریکا درووستی کردووە.

ئەگەر راست بێت کارەساتە، وڵاتێکی وەکوو ئەمریکا کە ئەو هەموو ئیدعای هەیە و بە تایبەت لە فیلمەکانی کە لە هۆلیوود درووستی دەکات هەردەم خۆی وەکوو قارەمانێک نیشان دەدات کە دونیا دەپارێزی لە هەموو نەهامەتی و ناخۆشییەک و ڕزگارکەری جیهانە لە بەلا و کارەسات و هەردەم روسیا بە وڵاتێک نیشان دەدات کە دەیهەوێ دونیا لە بەین ببات کە چی ئێستا ئەگەر ئەو ووتەی وەزارەتی دەرەوی چین دروست بێت ئەوە ئەمریکایە کە بۆ مەرام و بەرژەوندی خۆی خەڵکی وڵاتان بەو ڤایرۆسە لەناو دەبات.

ئەلبەت وێدەچێ راستیش بێت چونکە ئابووریناسان وایان دارێژتووە کە تا ساڵی ۲۰۵۰ ی زایینی ئابووری وڵاتی چین وەپێش وڵاتی ئەمریکا دەکەوێ و ئەوەش مەترسیەکە بو ئەمریکا و دوور نیە کە ئەمریکا بۆ رووخانی ئابووری بەهێزی چین ئەو ڤایرۆسەی بڵاو کردبێتەوە.

هەر ئەوساڵ بوو کە چین وەک یەکەم مەترسی ناوبرا لە لایەن ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە. پێگەی ئابووری و گەشەی وڵاتی چین وایکردووە ئەمریکا هەموو کارێک بکات بۆ ئەوەی چین نەگاتە ئاستێک کە لە ریزبەندی ئابووری بەهێزکانی دوونیا یەکەم بێت.

شایەد ئەوەی کە ئێستا دە چوارچێوەی شک و گومان دەگووترێ دوای ساڵانێک رەنگی راستی بە خۆی بگرێت و ئاشکرا بێ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا شەری بیۆلۆژیکی کۆشکی سپی دژی زلهێزکانی دیکەی دونیا وەکوو چین بووە. چەکێک بۆ ڕاگرتنی یەکەم بوونی سیاسی و ئابووری لە ساحەی نێودەولەتی.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

3 دیدگاه

  1. با سلام خدمت دوستان . بنده هم معتقد و مطمئنم که این انتشار ویروس تعمدیست و برای اختلال در سیستمهای اقتصادی و سیاسی دنیا ساخته شده . بنده حدود سی سالست که پیگیر مسائل ویروسی هستم البته تا چند سال قبل بیشتر بحث سر حملات ویروسی رایانه ای و شبکه های اینترنتی بود اما ناغافل از اینکه بعضی از قدرتها به فکر نشر ویروسهای ضد بشرند که صد البته پر درآمد تر و پر سودتر است را ساخته و پرداخته کرده و روانه میکنند و به هر بهانه برای ارسال به قول خودشان داروی ضد ویروس یا آنتی ویروس تعلل به خرج داده تا گرانتر و بهتر فروش کنند . به هر حال آنچه جوامع بیشر باید دقت کنند واقع بینی و جلوگیر کردن از بیشتر شدن این طریق تفکرات غلط است و گسترش سالم زیستن و همدلیست . همین الان هم آنتی ویروس کرونا موجود هست اما تا به نقطه حاد و بحرانی نرسه از ورود به بازار آن جلوگیر میکنند که مبادا هزینه های با در آمدها برابری نکنند .
    الهی هر کس یا هر قدرتی که اعمال ضد بشریت و حیات زیست انجام میدهد را به سزای اعمالش برسان و رسوای عالم و آدمش کن 🙏

  2. ئەوە فەقەت شک و گومانە کە زۆر لە راستی ناچە چونکە ئەگەر لە سەری اشکرا بیت وا دیارە کە نە تەنیا دونیا بی دەنگ نابە بەڵکو لە ناو پاڕڵەمانی ئامریکاش شەڕ و آژاوە ساز دەبی و بێ گومان کاربەدەستانی ئەو وڵاتە زیرەک تر لەوەن کە بەڵگەی ئەوا رۆن بدەن بە دستی وڵاتان وە هەروەها ۆەزارەتی دەرەوەی چین رەتی کردەوە کە وا شتیک ببە

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا