اجتماعیمهمترین های هەواڵ

ھاتووچۆی مەترسیداری ئەم ڕۆژانەی خوێندەوارانی گوندی حاجیاوا بۆ سەر گوندی لەج بە لۆتکە 🖊 ئـ.ھیدایەت‌نیا(شاروێران)

گوندی حاجیاوا لە ناوچەی موکریانی ڕۆژهەڵات ھەڵکەوتووە کە لە دابەشکردنی نیشتیمان‌ و ناوچەیی‌دا وەک گوندێکی سەربەخۆ دەست نیشان کراوە بەڵام بەداخەوە هیچ ئاسانکاری و خزمەت‌گوزارێکی حکوومییان بۆ تەرخان و هیچ گوژمەی بۆ دیاری نەکردراوە.

ئەم گوندە تەنانەت یەک چۆمی ٢٠ میتری دەگەڵ ئاوایی لەج مەودایە کە بەداخەوە بەھۆی نەبوونی قوتابخانە دەنێو گونددا، و ھەروەھا بەھۆی نەبوونی ھیچ پردێک مناڵانی خوێندەوار دەبێ بە لۆتکە بەسەر چۆمێ‌دا بۆ ئاوایی لەج ھاتووچۆ بکەن.

لۆتکەیەک کە ساڵان بۆخۆیان سازیان دەکرد بەڵام ئێستە ئەوە ۶ ساڵە کە خەڵکی نێو گوند بە یارمەتی یەکتر و بە ھەرەوەز ئەم ئامێرەیان بۆ کارڕاستی خۆیان کریوە.

لە ساڵی ١٣٩۴ ھەتاوی‌دا ھێندێک لە کاربەدەستانی دەوڵەت و ناوەندەکانی بەڕێوەبەر دە بەسەرکردنەوەیان لە گوندی حاجیاوا، بریاری درووست‌کردنی پردێکیان بۆ ئاوایی دا کە چی ئێستا دوای تێپەڕبوونی نزیک بە ۵ ساڵ ھێستاش خوێندەوارانی ئاوایی دەبێ بە لۆتکە و تەنافی کەندڕ ھاتووچۆیە بکەن.

ئێستە دوای تێپەڕبوونی ئەم چەند ساڵە کە بریار بوو پردێکیان بۆ ساز بکەن، بەداخەوە خوێندەوارانی حاجیاوا ھێستاش ھەر بە لۆتکە ھاتووچۆ دەکەن. ھاتنەسەری ڕێژەی ئاوی چۆمەکە و کۆن‌بوونی ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژێی لۆتکەکە، ھاتوچۆ بۆ قوتابخانە مەترسیدار و ئەگەری خینکانی خەڵک زۆرتر دەکا.

دەم چەن ساڵەدا دوو دانە خوێندەوار بەھۆی سوڕان و قورسایی لۆتکەکە، دە ئاوێ کەوتوون و بەداخەوە خینکاون. ھەڵبەت نەک ھەر ئەم دوو قوتابییە بەڵکوو مناڵان و گەورەکان لە سەر لۆتکە ڕا دە ئاوی کەوتونە. بەتایبەتی دە وەرزی زستان‌دا بە سەدان جار پێش ھاتۆ کە دە ئاوێ بکەون و سەرمایان بێ. ھەر ئەو بابەتەش بۆتە ھۆی وەیکە زۆربەی مناڵانی ئاوەدانی لە پۆلی ۶ و ٧ ڕا دەست لە خوێندن هەڵگرن و لە قوتابخانە پاشەکشەی بکەن.

ھەڵبەت وەکوو دەگێرنەوە لە ساڵانی ۶۰ ھەتاوی‌دا ژنێکی ئاوایی کە ھەڵبەت دوو گیان بووە، بەهۆی نەبونی ڕێگا، لە کاتی پەڕینەوەی لە چۆمێ دە ئاوێ دەکەوێ و بەداخەوە خۆی و کۆرپەی دڵی ھەردووکیان دەخینکێن.

کۆمەڵی خەڵکی ئاوایی حاجیاوا ٧٨ کەسە و مەودای حەرزی لەگەڵ نزیکترین گوندی دەورووبەری کە ئاوایی دارەلەکە، تەنیا ٧ کیلۆمیترە. ھیوایە کە کاربەدەستان، ناوەندێکی تایبەت یان خود خەڵکی ئاوایی وەکوو دیکەی ئاوایێکانی شاروێران و شامات(دارەلەک، بەفرەوان، خوڕخوڕە و…) پردێکیان بۆ سازبکردرێ کە چیدیکە بینەری خەسار و ناخۆشی ئەم خەڵکە بەستەزمانە نەبین.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا