ئه‌مریکا چەند که‌سێکی نوێی له خشته‌ی گه‌ماڕۆکانی ئێران گونجاند

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به ئێرانی له خشته‌ی گه‌ماڕۆکاندا گونجاند.
بە ڕاپۆرتی هەواڵ بە گێڕانەوە لە ئاژانسی مێهر، ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ۹ که‌س و ۲ ناوه‌ندی سه‌ر به ئێرانی له خشته‌ی گه‌ماڕۆکاندا گونجاند.
له‌م خشته‌دا ئه‌م که‌سانه زیاد کراون: حسه‌ین عه‌باسی، موجته‌با مه‌عسووم پوور، میلاد میرزا به‌یگی و حسه‌ین په‌روه‌ر له کۆمپانیای نێت سه‌ماوات، هه‌روه‌ها حامید قه‌شقاوی، غوڵامڕه‌زا مۆنته‌زمی، نادر تالب زاده، زه‌ینه‌ب مه‌هنا تالب زاده، محه‌مه‌د باقر شیرین گه‌ماڕۆ دراون.
هۆکاری گه‌ماڕۆدانی ئه‌م که‌سانه‌ش به‌شداریان له شه‌ڕی ئیلکترۆنیکی و ڕێکخراوی به‌رگری سایبری سوپای پاسدارانی ئێران بووه.
هه‌روه‌ها له خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا، کۆماپنیایه‌ک به ناوه‌ی ئۆفۆقی نوێ و نێت سه‌ماوات، وه‌ک دوو کۆمپانیای سه‌ر به ئێران گه‌ماڕۆ دراون.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م که‌سانه و کۆمپانیاکان دژی ئیسڕائیلن و له دژی هۆڵۆکاست کۆنفڕانسیان به‌ڕێوه بردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه که ناوه‌ندی ئۆفۆقی نوێ چه‌ندین کنفڕانسی له دژی ئیسڕائیل له ئێران و عێراق به‌ڕێوه بردووه.