سیاسیمهمترین های هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: کوردستان بە‌رە‌و ئایندە‌یە‌کی گە‌شتر ھە‌نگاودە‌نێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و رایگەیاند، کوردستان بە‌رە‌و ئایندە‌یە‌کی گە‌شتر ھە‌نگاودە‌نێت

ئەمڕۆ سێشەممە ۲۱-۸-۲۰۱۸، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “بە‌بۆنە‌ی ھاتنە‌وە‌ی جە‌ژنی قوربان‌، پیرۆزبایی خۆم ئاراستە‌ی خانە‌وادە‌ی سە‌ربە‌رزی شە‌ھیدان، پێشمە‌رگە‌ قارە‌مانە‌کان و موسڵمانانی کوردستان و جیھان دە‌کە‌م‌.سوپاس بۆ خۆڕاگری و کۆڵنە‌دانی ھاوڵاتییان”

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، کوردستان بە‌رە ‌و ئایندە‌یە‌کی گە‌شتر ھە‌نگاو دە‌نێت

ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت، خەڵکیش لە بەرەبەیانییەکی زووەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن روویان لە مزگەوتەکان کرد و دوای ئەنجامدانی نوێژ، گەردن ئازاییان لەیەکدی کرد

توئیت نچیروان بارزانی

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا