نامرن ئەوانەی له دڵی میلەت دا ئەژین

بە پێ ڕاپۆرتی هەواڵ ئەمرۆ حەوتی جۆزەردان کاتژمێر ۱۰بەیانی تەرمی پیرۆزی دوکتور محەمەد ساڵحی ئیبراهیمی ناســـراو به ماموستا شەپۆل له خانەقای شەمزینان ڕا بە رەو گڵکۆی شاعیران و هونەرمەندان، بە پێشوازی گرم و پرشکۆی هاوڵاتیانی مەهاباد و خەڵک و جەماوەری شارەکانی رۆژهەڵات له رێورەسمێکی پرشکۆە دا بەرێ کڕا.
له ئەنجامی ئەم بەرێوەچونە دا دوای سپاس و پێزانین لە لایان بنەماڵەی ماموستا شەپۆل له خەڵکی شاری مەهاباد، هێندێک له نووسەران و نازناوەکانی مەهاباد و بۆکان سەبارەت به زەحمەتەکانی ماموستا شەپۆل باسیان لە تێکۆشانی ئەو گەورە پیاوە لە بواری فەرهنگ و ئەدەبیاتی کوردی کڕد و رێزیان لێ گرت ،
هەروەها به خوێندنەوەێ شێعر له شاعری گەنج موحیب مەهابادی و موعیزەکانی ماموستایان دینی لەسەر گۆری ئەو گەورە پیاوە بەرز و پیرۆز راگیرا و له مقبرەی شاعیران و نووسەرانی مەهاباد به خاک سپێردرا.