ئەردۆگان: فەرەنسا سنوری خۆی بەزاندوە و دوژمنایەتی تورکیا دەکات

سەرۆک کۆمارت تورکیا ڕایدەگەێنێت “فەرەنسا و سەرۆکەکەی سنوری خۆیان بەزاندوە و بە دەستێوەردان لە کاروباری سوریا “.
دوێنێ پێنجشەممە لە کۆشکی ئێلیزی لە پاریس شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و باسی داهاتوی سوریا و هەروەها ڕۆڵی فەرەنسا لە دۆخی عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان”.
ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندبوو “پشتگیری قەسەدە دەکەین و بەردەوام دەبین لە کارە هاوبەشەکانمان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان”.
هاوکات ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەین ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەدا ڕایگەیاندوە “قسەم لەگەڵ ماکرۆن کرد، ئەوە چەندەمین جارە کە قسەی سەیر دەکات، کەس ئەو هەقەی نییە هەبوونی هێزەکانمان لەو شوێنەنای جێگیریان دەکەین، تۆمەتبار بکات”.
رەجەب تەیب ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشدا “ئەوانەی لەو ئاستە بەرزەدا لەلایەن ماکرۆنەوە پێشوازییان لێکرا، بە ئاشکرا دوژمنایەتی تورکیا دەکەن و هەروەها دۆستایەتی فەرەنسا لەگەڵ دوژمنەکانی ئێمە کارێکی باش نییە”.
هەروەها سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتویەتی “وتەبێژی سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتوویەتی کە دەتوانین لەنێوان قەسەدە و تورکیادا ناوبژیوانی بکەین، ئەو کەسەی کە ئەو قسەیەی کردووە حەدی خۆی بەزاندووە، کەس لەو ئاستەدا نییە قسەی وا بکات، ئێمە لە کاتی وادا دەڵێین “دڵی خۆی خۆش دەکات”.
هاوکات هەر ئەمڕۆ “ئەمڕۆ هەینی ئاژاسنی ڕۆیتەرزی بەریتانی لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردووەتەوە “فەرەنسا شەڕی داعش لە سوریا دەگەیەنێتە ئەنجام و دەستێوەردانی سەربازیش هاوسەنگ دەکات”.
ئاژاسنی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە “ئەگەر سەرۆک کۆمار بە پێویستی بزانێت شەڕی دژی داعش دەگەیەنینە ئەنجام و دەستێوەردانی سەربازیی نوێ دەکەین، ئەگەر پیوێست بکات ئەوە بکەین، ئەوە بژاردەیەکی بەردەست دەبێت”.