ئۆپراسیۆنی تورکیا لە عەفرین دەبێتە هۆی بووژانەوە داعش لە سووریا

بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە عەفرین دەبێتە هۆی بووژانەوەی داعش و جووڵەی ئەو هێزە تیرۆریستییە لە بڕێ لە شوێنەکانی سووریا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، ڕابێرت مەنینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوابەدوای داگیر کردنی شاری عەفرین لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی لایەنگری ئەو وڵاتە لە سووریا وتی: ئێمە نیگەرانین لە کاریگەری شەڕ لە عەفرین لە سەر هەوڵەکان بۆ شکستی داعش. ئێمە دەمانەوێت پێش لە ئەوەی کە داعش بتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ببووژێتەوە دوژمنییەکان کۆتاییان پێ بێت.
منینگ بە ئاماژە بە کاریگەری نەرێنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی داعش بە ئەو خێراییە کە پێش ڕووداوەکانی عەفرین دەچووە پێشەوە، بەردەوام نییە.
بە پێی نووسراوی سی ئێن ئێن، بڕێکی تر لە بەرپرسانی ئەمریکاش بە ڕاگرتنی ئۆپراسیۆن دژی داعش بە هۆی سەربزیوییەکانی سەربازی تورکیا لە سووریا هۆشداریی داوە