سیاسیمهمترین های هەواڵ

عفرین و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

لەسەرەتای دەست پێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین کە بەناوی (چلە زەیتون)وە بەڕەزامەندی و ئاگاداری ناتۆ بووە، جگە لە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا بۆ هێرشکردن، ئەمەریکا بەڕەسمی داوای وەستاندن یان کشانەوەی تورکیای نەکردوە لە عفرین بەڵکو داوای دان بەخۆدا گرتنی دەکرد. ڕووسەکان خۆیان دەڵێن ئێمە گڵۆپی زەرد مان بۆ تورکیاهەڵکردووە.  بێگومان ڕێگەدان بە تورکیا بەناوی پاراستنی سنورەکانی، بەرامبەر بە سازش کردنی تورکیا بوو بۆ ئامانجەکانی ڕوسیا لە سوریا.

ئێستا کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا  کەوتونەتە  نێوان هاوکێشە و شەڕی بەرژەوەندییەکانی  نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا و هاوپەیمانەکانیانە، ڕوسیا کوردەکان سزا دەدات  بەرامبەر هاوکاری کردنیان لەگە ڵ ئەمەریکادا. ئەمەریکا و ووڵاتانی ئەوروپا پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ووڵاتێکی هاوپەیمانیان لە ناتۆ لەپێشترە لەپاراستنی گەلێکی بێ دەوڵەت کە گرنگ نیە چارەنوسیان بەرەو کوێ دەڕوات.

عفرین مەسەلە وهاوکێشەیەکی ئاکاری هێنایە کایەوە ووڵاتان دەخاتە بەردەم پرۆسەیەکی ئەخلاقی لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کە چۆن رێگری لە کۆمەڵکوژی دیکتاتۆرێکی فاشی وەک ئەردۆغان بکەن یان بێدەنگی هەڵبژێرن. هێرشی وەحشیگەری و دوژمنکارانەی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی  تورکیا بۆ سەر عەفرین و بێدەنگ بوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر تاوانەکانی تورکیا لە شەڕێکی نابەرامبەردا لە نێوان دووەم دەوڵەتی خاوەن سووپا لە ناتۆ کە هەموو جۆرە چەکێکی قورس لە تۆپ و تانک و فرۆکەی جەنگی بەکار دەهێنێت، لەگەڵ گەلێکی بێ دەوڵەت و ناسنامە و بێ پشتیوان کە تەنها شەڕ لە پێناوی مافی چارەی خۆنووسین و شەڕی پارێزگاری لەخۆیی و خاکەکەی دەکات، ئەمە کۆمەڵێک پرسی گرنگ دەووروژێنێت کەدیارترینیان پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ، پێشێلکردنی بنەما سەرەکیەکانی پەیماننامەی خودی نەتەوە یەکگرتوەکان خۆیەتی. ئەوەی جێگەی تێڕوانینە کە پرسی ڕەوایەتی و ئاکار و بێلایەنی نەتەوە یەکگرتوەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، کە گەورەترین کاریگەری دەبێت لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لەم تاوانکارییانەی ئەردۆغان  دژی عەفرین، ئەمڕۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی  لەبەردەم داڕمانی ئاکاری  دژی مرۆڤایەتی تێدەپەڕێنن وە شەریکە تاوانن لەگەڵ تورکیا لە بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ لە کوشتنی ژنان و منداڵ و پیردا و ڕێگەدان بەکاوڵکاری ژینگەیی ، سوکایەتی و شێواندنی جەستەی شەهیدەکان وە هەموو تاوانەکانی کە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. بەدیارچاوی هەموو جیهانەوە تورکیا گروپە تیرۆرستەکانی سوریای لە ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆن و سوپای ئازادا  کۆکردۆتەوە، بە ئاشکرا تەنها بۆ دوژمنایەتی ولەناوبردنی کورد کۆیکردنەتەوە. لەهەمان کاتدا هێرشەکانی سەر عفرین چەختکردنەسەر کێشەی ئەخلاقی کۆمەڵگای ئیسلامی و عەرەبیە، لە پشتگیری کردن و هەڵبژاردنی بێدەنگی لە بەرامبەر بە کاول کاریی لە عفرین و جینۆسایدی کورد لە سوریادا؟ کاتێک کە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا  ڕایگەیاند کە لە شەڕی عەفریندا لەڕێگەی جیهادەوە سەر دەکەوین، وە لە کاتی دەست پێکردنی هێرشەکاندا، فرقەی تایبەتی عوسمانی مارشی نیشتمانی لێدرا و لە مزگەوتەکان بە تەکبیر و( سورە فتح) جەنگی دوژمنکارەیان ڕاگەیاند، نە ووڵاتانی موسڵمانانی عەرەبی و نە ئەزهەر و نە دەیان ڕێکخراو و یەکێتی  زانایانی موسڵمان لەسەر ئاستی جیهان ویژدانیان نەجووڵا دژی ئەم تاوانکارییە بەرامبەر بە میللەتی کوردی موسڵمان و پچوکترین هەڵوێستیان نەنواند .

گەورەترین شەرمەزاری کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کاتێک شەڕی بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵاتە زلهێزەکان لە سەروو پاراستنی وکەرامەت وژیانی خەڵکانی مەدەنی و میللەتانی ژێر دەستە دەبێت، تەنانەت لەسەروو بنەما و هەموو ئاکار و ڕێچکەیەکی ئایدیۆلۆجیای خۆیان دەبێت کەڕۆژێک ڕەمزی نەتەوایەتی و پێشبڕکێی نەتەوەکانی دنیا بووبێت. ئێستا ڕووسیایەکی  بەڵشەفی گەورەترین هاوپەیمانێتی دەوڵەتێکی ئایینی وەک ئێران وڕژێمێکی دیکتاتۆری وەک بەشار ئەسەد و ئەردۆغانە. لە کاتێکدا کە تورکیا لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ناتۆ گەورەترین تاوانکاری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات . گەورەترین  شەرمەزاری کە ئەنجومەنی ئاسایش تا ئێستا بەخۆیەوە بینینێت کە نەک بەهیج شێوەیەک ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان نەکرد، بەڵکو ڕێگەی داوە بە تورکیا بە قڕکردنی کورد وە تاک ڕەویەتی رووسیا لە پێشێلکاری هەموو بنەما نێودەڵەتیەکان و شکست پێهێنانی هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاری دەسەڵات لە سوریادا.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا