بین المللمهمترین های هەواڵ
له دهڤهری دهیرهزوور؛ شهڕڤانانی سوریای دیموکرات کێڵهیهکی نهوتیان له داعش سهندهوه

ھێزەکانی سوریای دیموکرات، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی دەورووبەری دێرەزوور لەدەستی داعش، کێڵگەی نەوتی “مراد”و دوو شارۆچکەیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵکرد.
ناوهندی ڕاگهیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ئاشکرای کرد که ڕۆژی دووشهمه، شەڕڤانان کێڵگەی نەوتی مراد–یان لە باکوری رووباری فورات و شارۆچکەی حسیات و ئەبوحەردوب لە پارێزگای دێرەزور لەدەستی داعش دهرهێناوهتهوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پێشڕەوی لەو ناوچەیە بەردەوامە و شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعش بەردەوامە.
شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، لەئێستادا دەیانەوێت ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵبکەن کە لە دەورووبەری پارێزگاری دێرەزوور تائێستا لە ژێر دەستی چەکدرانی داعش ماون.