لەنێوان تورکیا و کورد،ترەمپ بۆ شەڕی رەقە کامیان هەڵدهبژێرێت؟

لەنێوان تورکیا و کورد،ترەمپ بۆ شەڕی رەقە کامیان هەڵدهبژێرێت؟
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پلانی گرتنەوەی شاری رەقە رووبەرووی دۆخێکی ناهەموار دەبێتەوە، ئەو دەبێت لەنێوان تورکیا کە هاوپەیمانی ناتۆیەتی و هێزە کوردییەکاندا کە هێزێکی کاریگەرن یەکێکیان هەڵبژێرێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکە سەختە.
قۆناغی سێیهمی ئۆپهراسیونی توڕهیی فورات بۆ ڕزگارکردنی ناوچهکانی دهورووبهری ڕهقه و دابڕانی ئهوشاره چواری ئهم مانگه، له دوو میحوهری باشوری شاری حهسهکهوه دهستیپێکردوو.
هێزهکانی سوریای دیموکرات که یهپهگه پێکهێنهری سهرهکیهتی له تشرینی دووهمهوه ئۆپهراسیۆنی توڕهیی فورات-یان دهستپێکردووه بۆ دابڕینی شاری رهققه له باکوری رۆژههڵاتی سوریاو تائێستا دوو قۆناغیان تهواوکردووهو چواری ئهم مانگه قۆناغی سێ یهمیان دهستپێکرد.
شهڕڤانان لهپلانیاندایه سهرهتا رهققه لهناوچهکانی دیکهی دهوروبهری بهتهواوی داببڕن پاشان گهمارۆی شارهکه بدهن، پێش ئهوهی هێرش بۆ کۆنتڕۆڵکردنهوهی دهستپێبکهن.
ئامانجی داهاتووی هێزە پشتیوانیکراوەکان لەلایەن ئەمەریکاوە لەوڵاتی سوریا کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققەی پایتەختی خەلافەتەکەی داعشە لەو وڵاتە کە بەرپرسە ئەمەریکییەکان باوەڕیان وایە ئەو رێکخراوە لەو شارەوە پلانی هێرشە تیرۆرستییەکان بۆ سەر رۆژئاوا دادەڕێژێت.
سەرەڕای هەوڵی چەند مانگەی ئەمەریکا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا، بەڵام ئەنقەرە سورە لەسەر ئەوەی هێرشی گرتنەوەی رەققە دەبێت لەلایەن چەکدارە ناوخۆییەکانی سوریاوە بەڕێوەبچێت بەپاڵپشتی سەربازانی تورکیا.
ئەنقەرە دژی ئەوەیە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و جگە لەچەکداری عەرەب، کوردیشی تێدایە، بەشداری ئەو هێرشە بکەن و تورکیا ئەمان وەک مەترسی دەبینێت.
بەرپرسێکی ئەمەریکی بەئاژانسی رویته رز یراگەیاندوە کە دوای ئەوەی تورکیا هۆشداری داوەتە ئەمەریکا گەر نیگەرانییەکانی فەرامۆش بکرێن پەیوەندییەکانی لەگەڵیاندا دەپچڕێنێت، لەچەند رۆژی رابردوودا بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمەریکاو تورکیا سەرقاڵی پێداچوونەوەبوون بەو پێشنیارەی تورکیا کردویەتی بۆ گرتنەوەی رەقە.
بەرپرسەکەی ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوی بهێندرێت، ئاشکرای کردوە کە ئەو گفتوگۆیانە نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.
بەرپرسێکی باڵای تورکیا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت مەزەندەی ئەوەی کردوە کە تا ۱۰ هەزار چەکدار دەکرێت ئامادەبکرێن بۆ هێرشی رەقە لەگەڵ پاڵپشتی هێزەکانی تورکیاو ئەمەریکا بۆ ئەو چەکدارانە.
بەڵام بەرپرسە ئەمەریکییەکان پرسیاری ئەوەیان کردوە ئایا ئەو هێزانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات شیاون بۆ ئەو کارە؟ لانی کەم لەکاتێکی نزیکدا؟ بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو چەکدارانەی سوپای سوریای ئازاد کە تورکیا پاڵپشتی دەکردن توشی سەختییەکی زۆر بوونەوە لەهێرشی سەر شارۆچکەی باب کە بەبەراورد بە رەقە زۆر بچوکتر و ئاسانترە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرەڕای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە ئەو شارۆچکەیە کۆنترۆڵکرایەوە، دوێنێ چەکدارانی داعش ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لەنزیک ئەو ناوچەیە تەقاندەوە کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ۵۰ کەس، ئەوەش مانای وایە هێشتا مەترسی لەسەر ئەو شارۆچکەیە هەیە تەنانەت دوای کۆنترۆڵکردنەوەشی.
هێشتا ئەوەش ڕوون نییە کە هێزە تورکیەکان دەیانەوێت چۆن بگەنە ڕەقە، ئەگەر زۆرە بەکردنەوەی ڕێڕەویک بێت بەناو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا یاخود ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان. بەرپرسێکی هەواڵگیری ئەمەریکا تێبینی ئەوەشی کردوە کە ڕەنگە تورکیا بیەوێت پێش ڕەقە شارۆچکەی مەنبەج بگرێتەوە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.
ئەو هێزانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات ڕەنگە هێشتا پێویستیان بە ڕاهێنان و پاڵپشتی هێزی ئەمەریکی زیاتر لەو ۵۰۰ هێزە تایبەتەی ئەمەریکا هەبێت کە ئێستا لەسوریادان. هەموو ئەو هۆکارانەش وادەکەن هێرشی رەقە ئاڵۆزتر و خاوتر بکەنەوە.
“بەو پێیەی سەرۆک ترەمپ دەیەوت رەقە بەزوترین کات و هێز کە بکرێت کۆنترۆڵبکرێتەوە، تەنها هێز کە بتوانێت ئەوە بکات هێزەکانی سوریای دیموکراتن.” بلیز میتسال، بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاسایشی نەتەوەیی لەناوەندی سیاسەتی بیپارتیسان وادەڵێت.
قەبارەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەکی زۆر لەو هێزە گەورەترە کە تورکیا پێشنیاری کردوە.
بەرپرسە ئەمەریکییەکان ئاشکرای دەکەن کە پێکهاتەی عەرەب لەناو هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ۲۷ هەزار شەڕڤان مەزەندە دەکرێن. بەڵام بەرپرسە هەواڵگیرییەکانی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هێزانە ناڕێکخراون و بەشێوەیەکی نایەکسان راهێنانیان پێکراوەو هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتی هێزە کوردییەکان هەیە کە باشترین شەڕکەری ناوخۆیین.
راوێژکارێکی سوپای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە بڕیاری کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرێت ئاستەنگی لۆجیستی بخاتە بەردەم ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەهۆی ئەوەی تورکیا ڕازی نابێت بە بڵاوبوونەوەی هێزی ئەمەریکی لەسەر سنورەکانی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی ئاسمانی و موشەکی دوورهاوێژ بۆ هێرشەکەی سەر رەقە.
هەروەها راوێژکارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە تورکیا ئاسەنگی بخاتە بەردەم گەیشتنی پێداویستیەکان بۆ بەرەی پێشەوەی شەڕ.
جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆک دەستەی هاوبەشی ئەرکانی ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە لەواشنتۆن رایگەیاند کە کاتێک ئەوان بژاردەکان دەخەنە بەردەم سەرۆک ترەمپ “باس لەگرنگی تورکیای هاوپەیمانمان دەکەین و دڵنیادەبینەوە لەوەی پلانەکانمان یەکدەگرنەوە لەگەڵ پاراستنی هاوپەیمانی بەهێز لەگەڵ تورکیادا.”
هەروەها دانفۆرد ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئەو فاکتەرانەی دیکەش دەخەنە بەردەم سەرۆک بۆ ئەوەی تاوتوێی بکات لەنێویاندا ڕۆڵی کورد.
سه رچاوه : خەندان- رێنوار نەجم