پنج شنبه , ۳۱ مرداد ۱۳۹۸

بایگانی/آرشیو برچسب ها : هەرێمی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت پێش گەڕانەوەی داعش ئاگری قەیرانی هەرێم بکوژێنرێتەوە

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاگری قەیرانی هەرێم بکوژێننەوە پێش ئەوەی داعش بگەڕێتەوە و خۆی دروستبکاتەوە. بافڵ تاڵەبانی بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی وتووە: ئاهەنگێڕان بەبۆنەی تێکشکانی داعش “سادە و منداڵانەیە” و دەشڵێت: داعش کۆتایی نەهاتووە و بە شێوازێکی دیکە و بە بەهێزتر دەگەڕێتەوە، ڕق و کینەی ڕەگەزی زیاد دەکەن و تیرۆریزمیش گەشە دەکات. ناوبراو و داواش لە بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێگە بۆ دانوستانی بەغداد و هەرێم خۆش بکەن و ئاگری قەیرانی هەرێم بکوژێننەوە پێش ئەوەی دۆخەکە لەوە خراپتر بێت. بافڵ تاڵەبانی پێی وایە کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢۵ی ئەیلولدا دۆزی کوردی کە خۆی لە سەربەخۆییدا دەبینێتەوە بۆ ماوەی دەیەیەک دواخست. لەدەستدانی کێڵگە نەوتییەکان لەدوای ڕیفراندۆمەوە هەرێمی خستە سەر لێواری داڕمانی ئابوری و حکومەتی هەرێم پارەی نەماوە بۆ ئەوەی ئەم مانگە بیداتە فەرمانبەران. دەشڵێت: سەرکردایەتی کورد ڕێککەوتنێکی منیان پشتگوێ خست لەگەڵ ئەمریکییەکاندا کە ئەگەر ڕیفراندۆممان دوابخستایە بۆ دوو ساڵی ئایندە، ئەوا پشتگیرییان دەکرد، لەبەرئەوەی ڕیفراندۆمەکە تەرکیز لەسەر شەڕی دژی داعش لانەبات و مەترسی نەخاتە سەر دووبارە هەڵبژاردنەوەی عەبادی. هەروەها توڕەیی خۆی بەرامبەر چەند ڕاوێژکارێکی بیانی دەردەبڕێت کە بە وتەی خۆی ئەوان بارزانییان ڕووبەڕووی “هەڵەیەکی گەورە” کردەوە. ناوبراو لە ڕەخنە لە حزبەکانی هەرێم دەگرێت بە یەکێتیشەوە بە جۆرێک بە کەللـەڕەقی و هەوڵدان بۆ جیاکاری تۆمەتباریان دەکات. هاوکات ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئاڕاستەی خۆی و چەند فەرماندەیەکی پێشمەرگە کراون بۆ ترسنۆکی و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لەکاتی هێرشی هێزەکانی عێراقدا بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان. دەشڵێت: پێویستە دۆخەکە ببێتە خزمەتی بەئاگاهاتنەوەیەی لایەنەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی، بۆ ناشتنی جیاکاری و کێشەکانی ڕابردوو. ڕاشیگەیاندووە: پێویستمان بە کوردستانێکی یەکدەنگ و یەکگرتووە، ئەگەر هەرێم لە دەستبدەین و عێراق یاریمان پێ بکات، ئەوا ئەو کاتە گرنگ نابێت کە کێ بەرپرسیارە لە چی.

بیشتر بخوانید »

شۆڕش حاجی: حکومه‌تی شکستخواردوو ناتوانێت به‌رگریی له‌ مافه‌کانی خه‌ڵک

شۆڕش حاجی، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات؛ حکومه‌تی هه‌رێم که‌ شکستی خواردووه‌ له‌ ئیداره‌دانی هه‌رێم و گه‌له‌که‌مانی دوچاری کاره‌ساتی گه‌وره‌ کردووه‌، توانای ئه‌وه‌ی نابێت له‌به‌رده‌می حکومه‌تی عێراقدا به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵک بکات، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حکومه‌تی رزگاریی نیشتمانی پێکبهێنرێت. شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان، له‌ نوسینێکدا له‌ وۆڵی فه‌یسبوکی تایبه‌تی خۆی، نوسیویه‌تی؛ دەسەڵاتدارانی پارتی‌و یەکێتی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانیکردنی هەرێم شکستیان هێناوەو گەلەکەمانیان توشی کارەساتێکی گەورە کردوە. بەشێکی زۆری دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستانیان بەفیڕۆدا. بۆیە وەک چۆن کاک مەسعود دەستی لەکار کێشایەوە ئاواش دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لەکار بکێشێتەوەو لەجێگەی ئەو حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی پێکبهێنرێت. هه‌روه‌ها توسیویه‌تی؛ ئەرکی حکومه‌تی رزگاری نیشتمانی، ئامادەکاری دەبێ بۆ هەڵبژاردنی گشتی‌و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی‌ بۆ پاراستنی ماف‌و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور‌. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات؛ ئەم حکومەتەی ئێستا ناتوانێ بە گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات، چونکە ئەمان دۆڕاو و شکستخواردون‌ و ئامادەن لەپێناوی مانەوەی خۆیان هەمو تەنازولێک بۆ بەغدا بکەن‌.

بیشتر بخوانید »

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: لۆبی زۆرمان لەدژی ریفراندۆم کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوەستێنن و ریفراندۆم ئەنجامنەدەن

بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بێئومێدبوون دوای ئەوەی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، لۆبی زۆریان لەدژی ریفراندۆم کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوەستێنن و ریفراندۆم ئەنجامنەدەن، “ئێمە لەگەڵ کوردەکانین بۆ ئەوەی وا لەبەغدا بکەین دانبەخۆدا بگرن و بگەنە رێککەوتن لەگەڵیاندا”. بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وەڵامی دەستەیەک لەپەرلەمانتارانی وڵاتەکەی دەداتەوەو دەڵێت، “ئێمە بێئومێدبووین دوای ئەوەی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، هەوڵی زۆرماندا و لۆبیمان لەدژی ریفراندۆم کرد بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوەستێنین، چەندینجار پەیوەندیم بە بەرێز مەسعود بارزانی کرد و داوام لێکرد ریفراندۆم ئەنجامنەدات و رایبگرێت، بەڵام بەردەوام بوون و ئەنجامیاندا”. سەبارەت بەوەی ئایا کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانێکی سەربەخۆیە، بۆریس جۆنسۆن ئاماژەی بەوەشکرد، “وەڵامی من نەخێرە، ئەوەی من دەمەوێت بیبینم ئەوەیە، من زۆر موعجیب و سەرسامم  بە گەلی کورد و تموحاتەکانیان و رێزیان لێدەگرم، ئەوان نەتەوەیەکن لە خۆبنیادنان و درروستکردنی سیاسەتی خۆیانن”. ۲۵ی مانگی (ئەیلول/۹) ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو، دوای مانگێکیش لە ئەنجامدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ریفراندۆمی سڕکرد. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، “پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کورد چۆن سیاسەتی خۆی  بنیاد دەنێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراقدا، لەبەر چەندین هۆکار  ئێمە پێمان زۆرباشترە کورد پەیوەندییەکانی لەگەڵ  حکومەتی فیدڕاڵی عێراق رێکبخاتەوە لە ئێستادا، بۆئەوەی عێراق پێکەوە بمێنێتەوە، ئەوەش پەیامی ئێمەیە بۆ هاوڕێ و دۆستە کوردەکانمان و هەروەها حکومەتی بەغدا، زۆر گرنگە بەرێز عەبادی و نێچیرڤان بارزانی دەست بەگفتوگۆکان بکەن”. لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەرۆڵی  پێشمەرگە لە شەڕی داعش وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی، “ئێمە دۆستایەتی دێرینمان لەگەڵ کورد هەیە، ستایشی رۆڵیان دەکەین لە رووبەرووبونەوەی داعشدا، قارەمانێتی و قوربانیدانیان بەرزدەنرخێنین ئەوان لەبری هەمووان شەڕیانکرد، بۆیە ئێمە پشتیوانی گەلی کوردو ئامانجەکانیانمان کردووە، ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە چی روودەدا ئەگەر کوردستان لە عێراق جیابوایەتەوە رووبەڕووی مەترسی زۆر دەبووەوە، بەبڕوای ئێمە سونەکانیشی دەهێنایە نێو گۆڕەپان و مشتومڕەکانەوە لەبارەی سنورەکان و کاریگەری ئێرانی زیاتر دەکرد،  ئەوەش مایەی نیگەرانیمان دەبێت و  لەبەرژەوەندی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە نیە”. “زۆر زۆر باشترە و لەبەرژەوەندی نێچیرڤان بارزانی-یە کە تێروانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام نایەوێت لە شەو رۆژێکدا ئەنجامی بدات و جیا نەبێتەوە لەعێراق، ئێمەش پشتگیری ئەو هەنگاوە دەکەین، داوا دەکەین عەبادی و نێچیرڤان بارزانی پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەوەش بەریتانیا پشتیوانی لێدەکات”، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وایوت. لەوەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکدا دەربارەی پێدانی مافی خۆبەڕێوەبەری زیاتر بە …

بیشتر بخوانید »

دادگای فیدراڵی: تا گوێ لە رای هەرێمی کوردستان نەگرین ناتوانین بڵێین ریفراندۆم نادەستوورییە

دادگاى باڵای فیدراڵی عیراق رایدەگەیەنێت کە ناتوانن بڵێن ریفراندۆمەکەى هەرێمی کوردستان نادەستوورییە تا گوێ لە رای لایەنی  بەرامبەر (هەرێمی کوردستان) نەگرن. ئەو هەڵوێستەى دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە پێنجشەممە ۲-۱۱ بڵاوکراوەتەوە دوابەدوای کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆیان. ئەیاس ساموک، وتەبێژى دادگاى باڵاى فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردۆتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا دادگای باڵا لەبارەى تانەى حکومەتى عیراق لە نا دەستووری بوونى ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمى کوردستان کە لە ۲۵ى ئەیلولی رابردوو ئەنجامدرا، وەڵامى داوەتەوە کە پێویست دەکات دادگا گوێ لە راى هەرێمى کوردستانیش بگرێت. حکومەتى عیراق پێشتر سکاڵای دژى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان تۆمارکرد لە دادگای فیدراڵی. ساموک وتی “دادگا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە یەکلاییکردنەوەى ئەو دۆسیەیە پێویستە گوێ لە راى بەرامبەریش بگیردرێت و ئاگاداریان بکرێتەوە”. دادگای فیدراڵی دواینجار لە ۱۸ی تشرینی یەکەم ئاگادارکردنەوەى بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نادرووە و تائێستا وەڵامیان وەرنەگرتووە. ساموک ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە دادگا ناتوانێت راى خۆى لە بارەى وەها پرسێکى دەستووری دەرببڕێت بە تایبەت پرسی ریفراندۆم، “تەنیا دەبێت لە رێگەى سکاڵاوە بێت، لەمکاتەشدا ناتوانێت بڕیاری خۆی بدات تا گوێبیستى وەڵامى لایەنى بەرامبەر نەبێت ئەمەش بنەمایەکى رەچاوکراوی یاساییە بە پێى ماددەى (۹۱/۵) لە یاسای شارستانى و لەگەڵ بنەمای دادگاش یەکانگیر دەبێتەوە کە نابێت دادگا بڕیاری پێشوەختە بدات بێ گوێگرتن لە راى لایەنى بەرمبەر”. مەسعود بارزانی و بەشێک لە سەرکردەى حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ۲۵ی ئەیلولی رابردوو ریفراندۆمیان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی جێناکۆک ئەنجامداو سەدا ۹۲ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیاندا.

بیشتر بخوانید »

نەجمەدین کەریم: کەرکووک وەردەگرینەوە

پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە دیمانە لە گەڵ کەناڵێکی ئەمریکی وێڕای دروت وەسف کردنی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، وتی: کەرکووک وەردەگرینەوە. بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پیشووی کەرکووک کە لە لایەن بەغداوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی CNNی ئەمریکا جەختی کرد کە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دروست بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کۆنترۆڵی ناوچە کێشە لە سەرەکان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە وتی: ئێمە بە شێوەی کاتی ئەو ناوچانەمان لە دەست داوە و بێ گومان هەر دەیگەڕێنینەوە سەر کوردستان. ناوبراو وتیشی: ئێمە دەمانزانی کە بەڕێوە بردنی کارێک وەکوو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی مەتریسی خۆی هەیە و ناڕۆین بۆ سەیران. نەجمەدین کەریم لە وەڵام بە پرسیاری ئەوەی کە ئایا پەشیمان نین لە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم، وتی: ئێمە هەر اتێک تریش ئەو کارەمان بکردایە هەر لە گەڵ ئەو هەڵویستانە بەرەوڕوو بووین. نەجمەدین کەریم لە کۆتایی دا وتی: خەونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی هەروا زیندوویە. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ڕۆژێک کوردستان سەربەخۆ دەبێتەوە.

بیشتر بخوانید »

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی لە کوردستان سڕکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنیاز بۆ حکومەت و ڕای گشتی عێراق و جیهان دەکەین کە راگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن و سڕکردنی ڕیفراندۆم کە لە کوردستانی عێراق ئەنجام درا.  حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێ شەممە ٢۴ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، ئه‌و بارودۆخه‌ گرژ و مه‌ترسیداره‌ى ڕووبه‌ڕووى عیراق و کوردستان بۆته‌وه‌، هه‌مووان ناچار ده‌کات له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژووییدا بین و ڕێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌که‌ زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێکدادان بچێت له‌نێوان هێزه‌ عیراقییه‌کان و پێشمه‌رگه‌دا. لە بەشێکی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە “په‌لامار و به‌ریه‌ککه‌وتنى هێزه‌کانى عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ ١۶/١٠/٢٠١٧ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانى به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆى خوێنڕشتنێکی به‌رده‌وام و له‌ ئاکامیشدا تێکدانى ڕایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى نێوان پێکهاته‌کانى عیراق.” لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە بێگومان شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولادا نابێته‌ هۆى سه‌رکه‌وتنى هیچ لایه‌ک، به‌ڵکوو له‌ هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرى گشتى ده‌بات، بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر گه‌لى کوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حکوومه‌ت و ڕاى گشتیی عیراق و جیهان ده‌که‌ین: ١- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌کردن و هه‌موو جۆره‌ کردارێکى سه‌ربازى له‌ هه‌رێمى کوردستان. ٢- سڕکردنى ئاکامى ڕیفراندۆم که‌ له‌ کوردستانى عیراق ئه‌نجام درا. ٣- ده‌ستپێکردنى دیالۆگى کراوه‌ له‌ نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم  و حکوومه‌تى فیدرال له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق.     ئەو هەڵوێستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا بەپێى دەستوور چارەسەر بکەن، چونکە هەڵوێستى حکومەتى هەرێم ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى دەستوردا چارەسەر بکرێت و بۆ ئەوەش چاوەڕوانى وەڵامى بەغدا دەکەن. ڕاشیگەیاند، ماوەى سەرۆکى هەرێم کۆتایى پێدێت و بارزانیش یاسا و ڕیسا ناشکێنێت. نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا لە شارى هەولێر ڕایگەیاند “دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەپێى دەستور چارەسەر بکەین و ئامادەین شاند ڕەوانەى بەغدا بکەین و لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەینەوە”. سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەشى وتووە “تائێستا چوونى شاندى ئێمە بۆ بەغدا دیارینەکراوە، چونکە چاوەڕوانى وەڵامى ئەوان دەکەین، چونکە هەڵوێستى حکومەتى هەرێم ئەوەیە کێشەکانى لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى دەستوردا چارەسەر بکات”. بەهۆى روداوەکانى ئەم دوایەى هەرێم و پشتێکردنى وڵاتان لە هەرێم بەهۆى ریفراندۆمەوە، لە ئێستادا بارزانى سەرجەم کارەکانى دواى ریفراندۆمى لە مەسرورى کورییەوە گواستوەتەوە بۆ نێچیرڤان بارزانى برازاى. پاش لێکەوتەکانى ریفراندۆم، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى، …

بیشتر بخوانید »

‎پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

مسعود بارزانی,بارزانی,کوردستان,کرکوک,پیام مسعود بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان جەماوەری خۆشەویستی کوردستان ڕای گشتیی کوردستان و عێراق و جیهان بە درێژایی مێژوو گەلی کوردستان لەژێر هەڕەشە و زوڵمدا بووە و مافەکانی پێشێل کراوە. لەو مێژووەدا گەلی کوردستان بەرگریی لە ناسنامەی خۆی کردووە و تووشی جینۆساید و کۆمەڵکوژی هاتووە کە دوایینیان پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بووە بۆ سەر کوردستان و جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی. لەگەڵ ئەوەیشدا گەلی کوردستان هەمیشە لە ڕوانگەی چارەسەری ئاشتیانەدا هەنگاوی ناوە و هیچ کاتێک شەڕمان نەویستووە، بەڵکو شەڕمان بەسەردا سەپێندراوە و هەموو هەوڵێکمان بۆ چارەسەری ئاشتیانە داوە بۆ مانەوەمان و گەییشتنمان بە ئامانجەکانمان. ئامانجی سەرەکیشمان هەمیشە ئاساییش و مافەکانی گەلی کوردستان بووە. هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەوەی لە شاری کەرکووک ڕووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاکلایەنەی چەند کەسێک لەنێو لایەنێکی سیاسیی ناوخۆی کوردستان بوو، کە دواجار بووە هۆی ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەو شێوەیەی کە دیترا پاشەکشە بکەن و لە دەرئەنجامی ئەم پاشەکشەیە، هێڵی تەماسی پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لە ۱۷ـی ۱۰ـی ۲۰۱۶ لەنێوان بەغدا و هەولێر بووە بە بنەمای لەیەکگەییشتن لە چۆنییەتیی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی عێراقی و هەرێمی کوردستان. جەماوەری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ئەوەی پێویستە و دەکرێ، لەپێناو پاراستنی دەستکەوتنەکانمان و ئارامی و ئاساییشی خەڵکدا ئەنجامی دەدەین. ئێستایش داکۆکی لەسەر پاراستنی یەکڕیزی و خۆڕاگریی گەلی کوردستان و هێزە سیاسییەکان دەکەینەوە و، داوایش لە دەزگەکانی ڕاگەیاندن دەکەم بە گشتی لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەستیاری کوردستان و عێراقدا بکەن. گەلی خۆڕاگری کوردستان، جەماوەری دڵسۆز و خۆبەخشەکان، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکانمان، ئەو خوێنەی ڕۆڵەکانتان لەڕێگەی ئازادیی کوردستان بەخشیویانە و ئیمڕۆش هەر دەبەخشرێ، ئەو دەنگە زوڵاڵە بەرزەی کە بۆ سەربەخۆیی کوردستان خستانەڕوو و گەیاندتانە گشت گەلان و وڵاتانی جیهان، ڕۆژێک لە ڕۆژان بە فیڕۆ ناچێت و بەفیڕۆیش نایدەین. گەلی کوردستان بە هیمەتی هێز و ڕۆڵە قارەمانەکانی زوو یان درەنگ هەر دەگاتە ئامانجە ڕەوا و پیرۆزەکانی. ئیمڕۆ ڕۆژی باوەڕبوونە بە هێز و یەکڕیزیی گەلەکەمان. مسعود بارزانی ۱۷ـی ۱۰ـی ۲۰۱۷

بیشتر بخوانید »

بارزانی: ما به دو راهی رسیدیم یا باید بردگی را پذیرفت و یا آزادی و استقلال را !

مسعود بارزانی در جمع انبوه مردم هولیر بر برگزاری همەپرسی استقلال کردستان در ٢۵ سپتامپر تاکید و از مردم کرد خواست کە در این روز بە پای صندوق های رای رفتە و سرنوشت خود را تعین کنند. بارزانی در سخنانی کە در استادیوم فرانسوا هریری ایراد نمودند اعلام کرد آمدە گفتگو با حکومت مرکزی هستیم ، اما پس از ٢۵ سپتامبر و از مردم کرد خواست کە در این روز بە پای صندوق های رای رفتە و سرنوشت خود را تعین کنند. رئیس اقلیم کوردستان در ادامە اظهار داشت کە کردها سال‌هاست به این نتیجه رسیده‌اند که همکاری و مشارکت با بغداد به بن بست رسیده‌ است و همه‌پرسی دیگر نه در دست وی و نه در دست احزاب کورد باقی ماندە است است، بلکه این مردم کوردستان هستند که درباره آن تصمیم خواهند گرفت. بارزانی در ادامە علام کرد کە: “ما به دو راهی رسیدیم یا باید بردگی را پذیرفت و یا آزادی و استقلال را؛ احتمال دارد ما برای آزادی و استقلال حاضر شویم بمیریم.” وی در بارە جانفدایی پیشمرگەها اعلام کرد تا بە امروز ١٧٨٩ پیشمرگە در جنگ علیە داعش شهید شدە و ١٠ هزار و ١٩٠ پیشمرگە زخمی شدەاند کە وضعیت جسمانی بسیاری از آنها نامناسب است. و گفت با اطمینان خاطر می گویم کە هیچ ارتش دیگری در جهان با سلاح ناچیزی کە پیشمرگە ها در اختیار داشتند قادر بە در هم شکستن داعش نیست و این پیشمرگەها بودند کە افسانە داعش را در هم شکستند. بارزانی در ادامە اظهار داشت مناقشە و گفتگو دربارە مرزهای کردستان خط قرمز ماست و تحت هیچ شرایطی حاضر بە تعویق انداختن همەپرسی نیستیم و از مردم کرد تقاضا نمود کە ٢۵ سپتامبر (٣ مهرماه) بە پای صندوق های رای رفتە و سرنوشت خود را تعیین کنند. وی همچنین اعلام کرد کە “حاکمین کنونی عراق تنها چهرەهایشان تغیر کردە، وگر نە حامل همان عقلانیت عاملین انفال و بمباران حلبجە هستند. بارزانی در ادامە گفت من شخصی نیستم کە خود را شرمندە ملتم کنم و کسانی کە خواهان تعویق انداختن همەپرسی هستند تنها می خواهند ارادە و کرامت ما را در هم بشکنند.

بیشتر بخوانید »

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم: ریفراندۆم دواناخرێت

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی هات و راگه‌یه‌ندراوێکی چوار خاڵییان بڵاوکرده‌وه‌. به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هێشتا به‌دیلی ریفراندۆم نه‌گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ ریفراندۆم دواناخرێت و له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ کراوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ و داناخرێت. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌: ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی٩ـی٢٠١٧، لە سەلاحەددین، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و نوێترین هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق هەڵسەنگێندران. کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو بڕیارانە: یەکەم: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت. دووەم: بڕیار درا کە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەکراوەیی بهێڵدرێتەوە و کاتی پێویستی پێ بدرێت. سێیەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی دوایین هەڵوێست، شاندی دانوستانکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی شەممە ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ سەردانی بەغدا بکاتەوە. چوارەم: ئەنجوونی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵا، هەردوو پڕۆژەی مافی پێکهاتەکان و ڕاگەیاندنی پرەنسیپی گشتیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، پێش ۲۵ـی۹ـی۲۰۱۷  بڵاو بکاتەوە.

بیشتر بخوانید »

کاردانه‌وه‌ی ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی به‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێم

ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی

ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی: دیانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه‌ له‌ ناوچه‌که‌ دروست بکه‌ن سه‌رۆکی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ریی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: ده‌یانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه‌ له‌ عێراق دروست بکه‌ن. به‌ پێی ڕاپۆرتی هەواڵ به گیرانەوە لە ئاژانسی مێهر، ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ریی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: ده‌یانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه‌ له‌ عێراق دروست بکه‌ن. ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: ده‌یانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه‌ دروست بکه‌ن و ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و سعودییه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانه‌کانی پێ لاواز بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌ سه‌ر ناگرێت و ده‌بێت به‌ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی عێراق به‌ر به‌م پیلانه‌ بگرین. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ موسوڵمانه‌کانی میانمار وتی: موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دۆخێکی زۆر خراپ دان و زیاترین سته‌م و دڕنده‌ییان ده‌رحه‌ق ده‌کرێت، به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵگای ئیسلامیش له‌م جه‌نایه‌تانه‌ بێ ده‌نگن، ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ بۆ ئه‌وان گران ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه‌. ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران وتی: ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسان ده‌بێت ئاوڕی جدی له‌ دۆخی ئابووری خه‌ڵک بده‌نه‌وه‌ و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تاکوو هه‌لی کار له‌ ئێران زیاتر بڕه‌خسێت و خه‌ڵک زیاتر هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی بکه‌ن.

بیشتر بخوانید »