جمعه , ۲۷ دی ۱۳۹۸

بایگانی/آرشیو برچسب ها : مەهاباد

لە پەڕاوێزی هەڵ کوتانە سەر پێگەی دەنگ و باسی “هەواڵ”/زانیار عەبداڵی

لە پەڕاوێزی هەڵ کوتانە سەر پێگەی دەنگ و باسی “هەواڵ”/زانیار عەبداڵی دۆگم ئەندیشی و میدیای ئازاد ئەگر بمان هەوێ کۆمەڵگا له ئاست ئازادییە جۆاراجۆرەکان بۆ زانینی چەند و چۆنیەتی دێموکراسی شرۆڤه بکەین میدیای ئازاد وەبەر چاو دەکەوێ که یەکێکە له هەرە ڕووکنه گرینگەکانی دێموکراسی. ناوچەی ئێمه و وڵاتانی ناوچەکه که دەبێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر له ئاست پێگەیاندنی میدیای ئازادی چاو نەترس،ترسەنۆک و چاوچنۆکن. له کوردستانی ئێمەش ئەگه میدیا هەبێ قۆرغ کراوه له دەستی لایەن گەلێک که به دڵی وان سەما دەکه ن. دەبی بڵێم زور به دەگمەن هەڵ دەکەوێ میدیایەک بێ لایەنانه کار بکه.به واتایەکی دیکه بێ لایەنی نه موتڵەقه نه نیسبی بەڵام میدیای ئازاد دەتوانی به قەولی فارسان تاروپوودی سیستم و تاکی دۆگم بخاته لەرزه. دوای تێکەڵ بونی کۆمەڵگای ئێمە لە گەڵ مەوجی تازەی تۆڕە کۆمەڵایەتێکان شاهێدی دامەزراندن و دەست بەکار بۆنی چەندین ئاژانس و کاناڵی هەواڵنێری بۆین.کە هەرکامیان بە پڕۆژە و تێگەیشتنی خۆیان و لە سایەی پشتیوانی کەسانێک لە حەولی بە پرەکتیک کردنی پڕۆژەکانیانن. لێرەدا دەبێ ئەمە بلێم کانالی هەواڵنێری هەواڵ وەک یەکێک لە چەندین کاناڵی چالاک لە نێو شاری مهاباد کەوتۆتە بەر هێرشی ناڕەوای نوێنەری ئەم شارە کە هۆی ئەسلێشی جێبەجێ نەکردنی ئەجیندا و ویستەکانی جلال محمود زادەیە. و لە لایەکی دیکەشوە رەقابتی توند لە نێوان هەواڵنێریکانی سەر بە مەحمودزادە و هەواڵە. کە ئەمە خۆی هەڵگری چەندین واتایە کە دەبێ بەچاوێکی فرە ڕەهەند چاوی لێ بکری تا بتواندرێت نێو ئاخنی ئەم کێشەیە و هێنانە گۆری ئەم بابەتە لەم کاتەدا دەرک و پۆلین بەندی بکەی. تەنیا خوێنەر و بینەر دەتوان دەتوانن چەندو چونیەتی و باشی و خەراپی تاک،و رەسانە هەڵ بسەنگێنن. لە کۆتای دادەبێ بڵێم کۆمەڵگای فرەدەنگ پێۆیستی بە رەسانەی فرە دەنگ هەیە. تا بتواندرێت باڵانسی بیر و شرۆڤە بپارێزرێت.

بیشتر بخوانید »