دوشنبه , ۲۸ مرداد ۱۳۹۸

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵوەشایەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

 ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ڕاشیگەیاند، دەستەیەک لەژێر ناوی دەستەی باڵای بەڕێوەبردنی یەکێتی بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ پێکهێنراو بڕیاردرا ۶ی ئەم مانگە جارێکی دیکە کۆبێتەوە.

لە بەشێکی تری قسەکانی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە دوای پرۆسەی دەنگدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی گرژی لە کۆبوونەوەکەدا دروست بوو بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەیەکەیان جێهێشت، بۆیە ئەگەر چی بڕیاری لێدرا، بەڵام پێ ناچێت کۆوونەوەی ۶ی مانگ ئەنجام بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دواى ڕووداوەکانى ١۶ و ١٧ى مانگى ڕابردوو، لەناو یەکێتیدا تۆمەتبەخشینەوە لەلایەن ئەندامانیەوە دەستیپێکردووە، هەریەکەیان بەجۆرێک ئۆباڵى ڕووداوەکان دەخاتە ئەستۆى بەرامبەرەکەى.

لەدواى کۆچى دواى مام جەلالەوە دەنگەکانى ناو یەکێتى بەرزتر بونەتەوە و داواى بەستنى کۆنگرە دەکەن.

بەپێى پەیڕەوى ناوخۆیى یەکێتى دواى مانگێک دیار نەبوونى سکرتێرى گشتى یەکێتى بەهەرهۆکارێک پێویستە کۆنگرەى نائاسایى ببەسترێت بۆ پڕکردنەوەى شوێنەکەى.

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *