پنج شنبه , ۳۱ مرداد ۱۳۹۸
هه ریمی کوردستان,عیراق‌,پیشمه رگه,سوپای عیراق,شه ر,هه وال

هەرێم ڕایگەیاند: هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردووه‌ته‌ سەر پێشمەرگە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە هێزە غێراقییەکان و حەشدی شەعبی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە.

بە ڕاپورتی ئاژانسی مێەر لە سپونتیک، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە هێزە غێراقییەکان و حەشدی شەعبی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە.

بە پێی ئەم ڕاپورتە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تویتری ئاشکرای کرد: سەرەڕای بەیاننامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بە نیازن لە باکووری ڕۆژئاوای مووسڵ، هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە.

ئەمە لە حاڵێک دایه کە سوپای عێراق لە دواین ناوچەکانی ژێر دەستی داعش سەرقاڵی ئۆپراسیۆنە و حه‌یدەر عەبادی ڕایگەیاند: هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ کۆنتڕۆڵ کردنی‌ قائیم و راوه‌ لە ڕۆژئاوای‌ ئه‌نبار ده‌یانه‌وێت دوایین پێگه‌ی‌ داعش له‌ عێراق کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه‌.

هەروەها جەختی کرد: چه‌کدارانی‌ داعش هیچ بژارده‌یه‌کی‌ دیکه‌یان له‌ به‌رده‌ست نییه‌، جگه‌ له‌ مردن یان خۆ ڕاده‌ست کردن

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *