دوشنبه , ۲۸ مرداد ۱۳۹۸

بەرێوەچوونی “پانێلێک لەمەر کاریگەری تۆرە کومەڵایەتییەکان لە سەر پێکهێنانی کۆمەڵگای مەدەنی” کە لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی “عێرفان” ی نەغەدە بۆ هەواڵدەرەیە کوردیەکانی پارێزگا سازکرابوو + وێنە

بەرێوەچوونی “پانێلێک لەمەر کاریگەری تۆرە کومەڵایەتییەکان لە سەر پێکهێنانی کۆمەڵگای مەدەنی” کە لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی “عێرفان” ی نەغەدە بۆ هەواڵدەرەیە کوردیەکانی پارێزگا سازکرابوو

لە دڕێژەی کار و چالاکیەکانی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی “عێرفان” ی نەغەدە ئەوڕو چوارشەممە ۲۶ ڕەشەمە ی ۱۳۹۵ ی هەتاوی بە میوانداری بەرپرسانی پێگە هەواڵدەریە کوردیەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، پانێلێک لە مەر “کاریگەری تۆرە کومەڵایەتییەکان لە سەر پێکهێنانی کۆمەڵگای مەدەنی” بەڕێوەچوو، لەو رێورەسمە دا هەژار ڕەحیمی بەرپرسی پێگەی دەنگ و باسی “هەواڵ ” لە شاری مەهاباد، سەدیق پەیغامی بەرپرسی کەنالی دەنگ و باسی “شنۆ هەواڵ” لە شاری شنۆ، مەیسەم حاجی خزری بەرپرسی کەنالی “ڕووداو نەغەدە” لە شاری نەغەدە و هەروەها مستەفا ئەحمەدی ئێقبال بەرپرسی کەنالی “پیرانشار ڕووداو” لە شاری پیرانشار، ئازاد یۆسفی بەرپرسی کەنالی “وەڵات نیوز” لە شاری ورمێ و سەلاح ڕەحمانی بەرپرسی کەنالی “جامی زێرین” لە شاری نەغەدە بەشدار بوون.

دوای ئاڵ و گۆری بیروڕا و هێنانە گۆری تەورەکانی ئەو پانێلە و پرسیار و وڵام دانەوە، بە بەشداری بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی شاری نەغەدە بەرپرسی پێگە هەاڵدەریە کوردیەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا خەڵات کران.

لینک ورود به کانال رسمی پایگاه خبری هه وال