نەورۆز لە شیعری شاعرانی ڪورددا

ھەرچەند مەلای جزیریش لە شێعرێڪدا ناوی نەورۆز و سەرساڵی بردوە، بەڵام یەڪەمین نووسەر یان شاعیری ڪورد ڪە بە ڪوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی ڪردبێ ئەحمەدی خانی بووە. بۆ نموونە دەڵێ:

بیلجوملە دەچوونە دەر ژ مالان
حەتتا دەگەھیشتە پیر و ڪالان
رۆژا ڪو دەبوویە عیدێ نەورۆز
تەعزیم ژ بۆمە دەما دل ئەفرۆز

نالی:
تەشریفی نەوبەھارە ڪە عالەم دەڪا نوێ
دڵ چونڪە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشڪوێ

مەولەوی:
نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن
یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن

وەفایی:
نەسیمی بایی نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا
موریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا
نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار یار ھاتە سەر خەندە
سەڵا ئەی بولبولان دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا

حاجی_قادری_ڪۆیی:
رۆژتە ئەی بایی نەورۆزی لەبن بەفری گران
ڪانی پێی سڕ بوو چناریش دەستی چوو پەنجەی تەزی
سونبولی زوڵف و گوڵی روخسار و سەروی قامەتی
مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لە نێو باخی وزەوی

حەمدیی_ساحێبقران:
نەورۆزە، جەژنە بۆیە چراغانی عالەمە
یا ئاگرە لە عومری شێتا ڪوژایەوە
عەرعەر لە لەنجەدایە، لە ڕەقسایە سەروەڪان
بەرگی چەمەن لە ڕەنگی زومڕەد ڪرایەوە
حەریق:
ئەڵێن وا جەژنی نەورۆزە دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە
وەرە ‌بۆ جەژنە پیرۆزە بدەم رۆحم لەبەر ماوم
وەرە سەر چاوەیی چاوم، دەڵێی دەریای عەممانە
تەماشای ئەشڪی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم

پیرەمێرد:
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێڪی ڪۆنی ڪوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە

قانع:
ھەوای شنەی بای نەسیم دیارە
مەعلوومە وادەی گوڵ و گوڵزارە

مامۆستا_حەقیقی:
مزگێنی بێ ھات ساڵی نوێ
خۆشی دوای خۆشی جوێ بە جوێ
بڵێن بەخت چیدی نەنوێ
ئەستێرەی مەش سەری ناسوێ
وە بیرت دێ چمان دی دوێ
زوو راپەڕن مەبن شلوێ
ئەوا ھات پەیڪی ئازادی
بە رووخۆشی و ڪەیف و شادی
ڪۆشێ گوڵی گەشی پێیە
مەعلووم بەشی مەشی پێیە

گۆران:
ئەی نەتەوەی ڪاوەی زنجیر قەف قەف بڕ
رۆژی نەورۆز دای بە ‌ھەوری زستان دڕ

دڵدار:
گوڵی سوور ئەی ‌ڪچی نەورۆز ئەرێ ڪام دەس لەباغی ژین
لەبۆ یەڪ دەفعە بۆن ڪردن بەناڪامی ئەتۆی ھێنا

ھێدی:
جێژنی ڪۆن و ساڵی تازەی ڪوردەواری ھاتەوە
ھاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش ڪاتەوە
ھاتەوە جوانتر لە جاران جێژنی ڪاوەی قارەمان
شوێنەواری میدیا باپیرە گەورەی ڪوردەڪان

سەید_ڪامیل_ئیمامی(ئاوات):
ھەی ھەی چ بەھارێڪە وەڪ جەننەتی مەئوایە
وەڪ بولبولی زار عاشق ئاو بردەیی سەحرایە

#ھەژار:
مزگێنی دا بە ‌سروە بای بەھاری
وا ھاتەوە نەورۆزی ڪوردەواری

عەبدوڵڵا_پەشێو:
ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناڪەم .
بێ بۆنی گیا نەورۆز ناڪەم .
نەورۆز ناڪەم بێ بڵێسەی سووری ئاگر . نەورۆز ناڪەم گەر ڕەشبەڵەڪ تۆز نەڪات
وبۆخۆم نەبمە سەرچۆپیگر .

شێخ_نافێع_مەزھەر (شپرزە):
شەماڵ لە لووتڪەی ڪێوی نەڪەرۆز
ھێنایە سەقز پەیامی نەورۆز
وتی ئەم جەژنەی ڪاوە و فەرەیدوون
لە ڪوردانی پاڪ پیرۆز بێ پیرۆز

رەحیم_لوقمانی:
رۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
ئەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز ھاتەوە..
ڪەوی دڵداری ئازادی و جوانی
دەروونی ڪەیلی سۆزی گۆرانی
بەری حەسرەتی دڵ ئەڪاتەوە
بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە
لە سەر قەندیل و شاھۆ و نەڪەرۆز
ئەڵێ: گەلی ڪورد نەورۆزتان پیرۆز

مەلا_ڪەریمی_زاری:
سەبا ھەستە لە خەو نەورۆز واھات
بڵێ با لەشڪری زستان بڕوات
بەسە جەور و جەفای بەھمەن و دەی
لە دڵ سەبر و لە تەن خۆ گیان دەرھات
بە ‌سەرمانا ڪڕێوەی بەفر تاڪەی
بدات و دابپۆشێ شار و دێھات
ھەتا ڪەی تەم بەری خورشێد بگرێ
لە رووناڪی بەری بن ھەردو باغات..
لە بەندیخانەڪەی دەردێ گوڵاڵە؟
ئیلاھی تا بولبول بگات بە ئاوات
بە ئاوی شەونمت پێویستە سەوزە
سەر و زڵف و دەم و چاوێڪ بشوات
سەبا بێ دێرە نازانی ڪە “زاری”
لە جەوری بەھمەن و دەی چی بە سەر ھات؟

دەروێش_فەھیمی:
دوێنێ شاخ سەری ھەڵبڕی:
ئەمڕۆ سینگی گوللەم دڕی
لەشم ڪێڵگەی ئەرغەوانھ
دێتە ‌دەرێ نەورۆزانە

موحەممەد‌_ساڵەح _سووزەنی:
بەھارە، جێژنە، رۆژی پێڪەنینە
بەھار گۆوەندی ئاسمان و زەمینە
ئەوا جێژنی سەری ساڵ و سروشتە
زەماوەندی گوڵانە، ھەڵپەڕینە
وەرە ئەی دڵبەرم خۆت دامەشارە
ڪە ئەمرۆ رۆژی دڵداری و ئەوینە..

سەعید_نەجاری (ئاسۆ):
بووڪی بەھار رازایەوە سروشت پڕ پڕ لە جوانیە
دەنگی شەتاو جریوەی مەل بەسۆزترین گۆرانیە
لە گڤەی باڵی تەیری مەست مەلی خەیاڵ رادەچڵەڪێ
لە ھەرچی دەڕوانی جوانە چی دیمەنە نەھەر یەڪێ

ئەمین_گەردیگلانی:
بە ‌زەبری مشتی تیشڪی خۆر شڪا پشتی رنوو ئەمڕۆ
شنەی با دایڕنی ڪفنی سڕی داران بەفوو ئەمرۆ
چلوورە و بەستەڵەڪ پاڪی بەجارێ تەفرو توونا بوون
عەتر دەڕژێ لە ئاسمان و نەما باوی ڪولوو ئەمڕۆ

مەلا_عومەر_ساڵحی_ساحێب (ڪۆلیل):
بەھارێڪم گوڵی شێن ھەردەڪەم شین
لە “حەوسین”م نراوە ناوی‌ حەو شین
شەل و شێت و شەق و شڕ، شێعر و شیوەن
شەوی تاریڪی یەلدای بێ گڕ و تین

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *